دیسان حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەو منەتەی پێ فرۆشتین کە ئێران نەیھێشت ھەولێر بکەوێتە دەستی داعش
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
ئەگەر قوربانیدان و ئازایەتی پێشمەرگە نەبا، ئەگەر پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی نەشکاندبا ئەوە تیرۆر سنووری وڵاتانی ناوچەکەی دەشکاند.
ئەبێ ڕۆحانی بزانێ پێشمەرگە نەبا داعش لە ھەمەدان و یەزد تەڕاتێنی دەکرد.
کە لە قۆناغێک ئێران یارمەتیی پێشمەرگەی داوە لە ڕاستیدا یارمەتیی پاراستنی خۆی داوە.
لە ئاگرێک کە خۆی بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستی تێدا ھەبووە.
ھەموو وڵاتانی ناوچەکە دەستیان لە قەڵەوکردن و یارمەتیدانی تیرۆردا ھەبووە و پێویست ناکا کەس منەتمان لەسەر بکات.
زکری موسی