دۆزی کورد و بەربەستەکان
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
سیاسەت واتە ملمڵانێ لە پێناو بە دەست هینانی بەرژەوەندی وئەوە بنەمایێکی جێگیرە وە کورد بە درێژایی سەدەی ڕابردوو بووەتە قوڕبانی ئەو بەرژەوەندیە هاوبەشانەی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکان و دەوڵەتانی دەڤەرەکە وکورد باجێکی زوری دا لە دژی ئەو غەدرەی کە لێی کرا.
بێگۆمان هۆکاری ناوخوییش هەروەک ئاماژەمان پێداوە هاوکار بوونە لەدواکەوتنی کورد لە گەیشتن بە ئامانج لە یەکترازانی ماڵی کوردی هەمیشە دوژمنانمان وەک دەستکەوت بینیویانە بو خویان بو ئەوەی بە ئاسانی بتوانن مەرامی گڵاوی خویان جێ بەجێ بکەن و کاریگەری یەکجار زوری هەبووە لە زیان گەیاندن بە دوزی کورد و نمونەش زورن پێویست بە باسکردن ناکات.
ئەمڕو سەرەڕای گوڕانکاریە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە پسیارێک دێتە پێشەوەئایا لەم قوناغەدا پەیامی کورد چیە پەیامێک کە تەعبیر لە بەرژەوەندی دوزی کورد بکات؟
بو وەڵامی ئەم پرسیارە بە بوچونی خوم پێویستە کورد ئەمڕو عیبرەتێکی زور لە ڕابردوو وەرگرێت ولە سەر هەمو ئەو هوکارانە لێکوڵینە وەی ورد بکات کە بونەتە مایەی هینانی ئەو هەمو نەهامەتیە و ماڵوێرانیە وسود لە م گوڕانکاری سیاسیانە ی ێیستا وەربگرێت بو بەرژەوەندی خوی لە هەمو ڕویێکەوە .
سیاسەت و دیبلوماسیەتی سەروک بارزانی لەم ڕووەوە کاریگەری ئەرێنی هەبووە و هەیە لە سەر مەسەلەی کورد کە دەتوانم بڵێم دوزی کورد هەنگاوی باشی بڕیوە لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا بەڵام لە سەر ئاستی ناوخودا هێشتا لە یەکترازانی سیاسی بە زەقی بەدی دەکرێت سەرەڕای هەوڵەکانی بارزانی و نیشتیمان پەروەرانی وڵاتەکەمان بو یەکخستنەوەی ماڵی کوردی بەڵام دەستی دەرەکی بە هێز هەیە لە چەند لایێکی دیارێکراوەوە کە دەیانەوێت بە هوی لە یەکترازانی سیاسیەوە دوخی سیاسی باشوری کوردستان بەرەو ئاقارێکی نادیار ببەن وجێ بە جێ کاری ئەجیندای سیاسی ئەوانیش لە لایەن چەند کەسایەتی سیاسی و چەند باڵێک بەڕێوە دەچێت ومەبەست ڕێگری کردنەلە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان .
بویە لە کوتاییدا ێێمە پێش هەمو شتێک دەبێ ماڵی خومان ڕێک بخەینەوە لە سەر بنەمایێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و خیتابێکی سیاسی یەکگگرتوو ساز بکەین لە هەمو دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران وپشتگیری هەوڵ و هیممەتەکانی بارزانی بکەین تاکو دوزی کورد بە یەکجاری لە کولەتی و ژێردەستی ڕزگار ببێت