پێشمه‌رگه له نێوان ناو و ناتۆره‌ی حزبی به‌عس و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ناوی پێشمه‌رگه و بۆ شاردنه‌وه‌ی بوێری و گیانبه‌خشینه‌كه‌ی، دوژمناون به مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و له‌كه‌دار كردنی ده‌یان ناو و ناتۆره‌ی وه‌ك تێكده‌ر، به‌كریگیراو، چه‌ته و یاخی دانه‌پاڵ، به‌ڵام رۆژ له دوای رؤژ و قۆناغ له دوای قۆناغ ناوی پێشمه‌رگه گه‌شاوه‌تر و جوانتر ده‌بوو، تا وایلێهات به‌رگری و گیانبازیه‌كه‌ی سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بڕین و وه‌ك ره‌مزی گیانبازی چووه ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی گه‌لانی دونیا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته سنووربڕیه‌ی پێشمه‌رگه ده‌مشڕ و منداڵكار و هه‌رزه سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كلكه‌كانی، به میلیشیا تۆمه‌تاریان كرد و ئه‌و ناوه قێزه‌ونه‌یان دایه پاڵ، له رووی زمانه‌وانیه‌وه میلیشیا هه‌موو ئه‌و ناو و ناتۆرانه له خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه كه رژێمی به‌عس له رابردوودا و هاوبیره‌كانی له ئێستادا ده‌یده‌نه پاڵ پێشمه‌رگه، چونكه میلیشیا وه‌ك (بانك)ی جنێوفرۆشییه و هه‌موو وشه سووك و نه‌شیاوه‌كان به ورد و درشتیه‌وه له ناویدا جێیان ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین، ئه‌وه‌ی به‌عس و داعش نه‌یانتوانی ناو‌و روخساری پێشمه‌رگه‌ی پێ ناشیرین بكه‌ن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی داوه‌تێ و ده‌یه‌وێ بیكات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاتێ باس دێته سه‌ر به دامه‌زراوه كردنی دا‌موده‌زگاكان و به نیشتیمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه، له رێگای هه‌ڵسووڕاوه دیاره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پێشمه‌رگه به میلیشیای حزبی و ترسنۆك هه‌ڵاتوو ناو ده‌به‌ن، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ره‌ڵڵای ناو گوڵزاری جوانیه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و هه‌موو هێز و پێگه‌ی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ به میلیشیا كردنی پێشمه‌رگه خستۆته گه‌ڕ، كاتێكیش باس دێته سه‌ر به‌رگری له كورد و پاراستنی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ریه له پارتی و یه‌كێتی بستێننه‌وه ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه رۆڵه‌ی ئه‌م خاكه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م حزب و ئه‌و حزبه‌وه نییه، لێره‌دا هه‌قمانه ئه‌و پیرسیاره له گۆڕانخواز هه‌ڵسووڕاوانی نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ین و پێیان بڵێین: پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر میلیشیایه له كوێی دونیادا میلیشیا وڵاتپارێز بووه؟ ئه‌گه‌ر وڵاتپارێزیشه چۆن ده‌كرێ به میلیشیا ناو ببرێ؟!
گه‌مه‌ی به میلیشیا كردنی پێشمه‌رگه له لایه‌كو به وڵاتپارێز ناو بردنی له‌لایه‌كی تروه، وه‌ك هه‌موو ئه‌و گه‌مانه‌یه كه خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی سیاسی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌یكات و كردوویه‌تی، ئه‌گه‌ر بۆ رووداوه‌كانی ساڵی 1969 بگه‌ڕێینه‌وه، رژێمی به‌عس له رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی زمانحاڵی عرووبه‌دا پێشمه‌رگه‌ی به (عصاة) ناو ده‌برد، نه‌وشیروان مسته‌فاش له گۆڤاری رزگاری زمانحاڵی خیانه‌تكاریدا هه‌مان وشه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و پێشمه‌گه‌ی به چه‌ته‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ناو بردووه، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا به زمانی گۆڕانخواز و هه‌ڵسووڕاوانی به پێشمه‌رگه‌ی ده‌ڵێ، زاراوه‌یه‌كی كۆنه و له فه‌رهه‌نگی سیاسی رژێمی به‌عس وه‌رگیراوه و (47) ساڵ به‌ر له ئێستا به زمان و قه‌ڵه‌می خۆی به پێشمه‌رگه‌ی گوتووه.