شوێنی جوگرافیایی ھەرێمی کوردستان

شوێنی جوگرافیایی ھەرێمی کوردستان
ھەرێمی کوردستانی عێراق بریتیە لەو بەشەکوردستانییەی دەکەوێتە نێو سنوری دەوڵە تی عێراقەوە کە لەدوای جەنگی یەکەمی عێراق دروست بوو،
بەپلەیی یەکەم ھەرێمێکی مرۆییەو سەرەرایی ئەوەی نیشتیمان یاخاکێکی کوردانە و زۆربەی ھەرەزۆری دانیشتوانی کوردن بەڵام ، لەروی فرەنەتەوەیی و فرە ئایینیەوە لەھەرێمەکانی دیکە عێراق جیایە ، لەناویاندا کوردو عەرەب و تورک و ئاشوریش ھەن ، ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکە کە زۆربەی دانیشتوانی ھەریم مسوڵمانن کەچی مەسیحی و یەزیدیان تێدایە ھەموو لێکۆڵرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی حەمرین سنوری باشوری (کوردستان ) پێک دەھێنن، سنوری ھەرێم لەناووراستی عیراقەوە لە باشوری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرەوە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکور تاپردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەلدەکێشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تافەتحەدەروات ... شان بەشانی روباری دیجلە سەردەکەوێ لە باکوری
شاری موسل بەرەو باشوری رۆژئاوا بادەداتەوە بەرەو بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو رۆژئاوا بەئاراستەی سنوری عێراق سوریا لەباکوری شارۆچکەی بەعاج ..روبەری ھەرێمی کوردستان ( ٧٨٧٣٦کم٢) کەدەکاتە (٠١٨/٠)
سەرجەمی رووپێوی عێراق کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە
١- پارێزگاکانی ( ھەولێر _ سلێمانی _ دھۆک _ کەرکوک )
٢- ھەمووو ناحیەو قەزاکانی پارێزگای نەینەوا جگە لە قەزاکانی موسل و بەعاج و حەزەر ..
٣- قەزا کانی خانەقین و مەندەلی و کفری جگە لە ناحییەی بەلدروز لەپارێزگای دیالە
٤- ناوەندی قەزای بەدرە لەپارێزگای واست ، و کوت
بۆیە پێویستە نەیارانی کورد بزانن میژوو سنوری دیاری کردووە نەک یاسایەکی
بەرژەوەندی خودی ، یاخود شەخسی بۆیە ھەرێمی کوردستان بۆمەسەلەی سەربەخۆی پێویستی بەچەند خاڵیکە
ئەو خاڵانەی پێویستە لەم کاتە ناسکەدا رەچاو بکرێت ئەمانەن ..
یەک خستنی نێوماڵی کورد لە ژێر یەک دروشموو یەک ئاڵا ئەویش کوردو کوردایەتی نەک حیزبایەتی ..
وەڵام دانەوەی ئەو بەناو دۆستانەی کە لەژێرەوە سەرقاڵی شەری سیاسی تیرۆرستین..
وەڵامدانەوەی راگەیاندن و نوسەرە شۆڤێنیەکانی عەرەب و تورک و فارس بەنوسین ..
بەرپەچ دانەوەی دوژمنانی خولقێنراوی نوێی گەلی کورد ...
ھەروەھا وەلامدانەوەی چاپوک و سونبول و موقتەدا تیرۆرستە بەناو ئیسلامییەکان ...
بەھەموو ھێزو توانای فکری رامیاری چونکە ئێستا دوژمنانی کورد زیاتر دەمامک دارن لە ژێر دەواری برایەتی کورد و عەرەب تورکمان دژایەتی کورد دەکەن چونکە ئەمرۆ شێوەی سیستەم شەڕدەکات نەک سوپا .
شھلە عبدالعزیز













Top