پێگەی موشە کی دوورهاوێژی کۆماری ئیسلامی

پێگەی موشە کی دوورهاوێژی کۆماری ئیسلامی
هە واڵی ڕۆژنامەی شە ڕق ئە لئە وسە ت،سەبارەت بە دامەزراندنی پێگەی موشە کی دوورهاوێژی کۆماری ئیسلامی،هه واڵێکی نوێ وجێگای سەرسوڕمان نی یە. ئێران،هه موناوچەکەی کردۆتە قە لە مڕەوی موشە ک و جموجۆڵی سەربازی،بۆساتێکیش پێگای ئەوئەووڵاتە لە ئێراق، نەبڕاوە،هه میشە پسپۆری سەربازی و وجودی قرژاڵی تۆڕە جاسوسیەکانیان،جمەی دێ.بەڵام ئەوەی نوێ بێ،نزیک بوونەوەی پرسی گشتپرسی و سەربەخۆیی باشوری کوردستانە.ئەودەنگۆیە لە کاتێکایە کە هه واڵی سەردانی سەرۆک بارزانی لە گۆڕێیە بۆ تاران.هه ڵبەت ئەگەر سەردانەکە سەربگرێ،هه م بۆکوردستان،هه م بۆکۆماری ئیسلامی، چارەنوسسازو مێژوویی دەبێ.دڵنیام سەرۆک بارزانی ڕاشکاوانە،بە سەرانی کۆماری ئیسلامی، دەڵی؛ڕاپرسی دەکەین،ڕووەو سەربەخۆیی،ئەو پرسەی حەرشی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هێناوەتە لەرزە!زیاترلە جارێک،بەرپرسە باڵاکانی ئەووڵاتە،ڕاشکاوانە،دژایەتی خۆیان بۆپرسی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاندوە.کەواتە بۆیەکەمجارە،لە تەلاری جێنشینی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی دا،سەرۆکی گە لێکی پشتە وپشت،ژێردەستەی کوردستان،پرسی مافی چارەنوسی گەلەکەی لەگەڵ سەختگیرترین داگیرکەری کوردستان،باس بکات.هه رخۆی باسکردنەکە سەرکەوتن و وەرچەرخانێکی چلۆنایەتی گرینگ دەبێ.ئەمما دەرئەنجامی چی دەبێ؟لەشکرکێشی و دامەزراندنی سەدان لەبنکە موشەکی یەکانی ئەووڵاتە لەسەرسنور،وەڵامێکی ڕوونە.بەڵام ئێران،هه روابوە؛کاتێ ترس دەگاتە سەر حەرشی دەسەڵاتەکەیان،سازش لە سەرهه مو شتێک دەکەن،بۆئەوەی لە دەسەڵات بمێننەوە،بۆنمونە:شەڕی ئێراق،ئێران،کاتێ موشەکەکانی ئێراق،گە یشتنە تاران،ناچاربوون،پیاڵە ژەهرەکە فڕبکەن؛بێگومان بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستانیش،وەڵامی موشەک، بە موشە ک و خراپتریش دەبێ،لەبەرهه ندێ کۆکردنەوەی هێزی سەربازی و موشەک،دامەزراندن،دەچێتە خانەی خۆنواندنی سەربازی کۆماری ئیسلامی. پێم وانی یە ئێران، هه مو شۆخێک بکات...
Top