ژەنەڕاڵە باڵاکانی ئەمەریکاو پەیمانی ناتۆ،لەناوەندی چالاکی سەربازی ھە ولێرەوە،سەرپەرشتی جەنگی دژە تیرۆردەکەن

ژەنەڕاڵە باڵاکانی ئەمەریکاو پەیمانی ناتۆ،لەناوەندی چالاکی سەربازی ھە ولێرەوە،سەرپەرشتی جەنگی دژە تیرۆردەکەن
لە ناوچەکە.ئە وھە نگاوە، بەپازدانێکی نەوعی ھە ژماردەکرێ، لە مێژووی ھاوچە رخی ناوچەکە بەگشتی و پەیمانی ناتۆ،بەتایبەتی.ھاوپەیمانە تە قلیدییەکانی ئەمریکا،وەکو تورکیاو سعودییە،لە ڕووانگەی ئەمریکا ناڕازین،بە تایبەتی سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا ،ئەمەریکا،نایەوێت، باڵە، سەلەفی و توندڕەوەکانی سوننە،لەداھاتوی سوریادا ڕوڵی سەرەکی ویەکلاکەرەوەیان ھە بێ.ھە رئەو ناکۆکییەبوو،ڕووانگەی ئەمەریکاو ڕوسیای لە یەکتر نزیک کردەوە بۆ قەیرانی ڕۆژھە ڵاتی ناوەڕاست.وابەکردەوەلەڕووی مەیدانی ھە مان سیاسەت، پەیڕەودەکرێ.لە ناو ئەوھە نگاوانەدا پێگەو ڕۆڵی کوردوکوردستان بە گشتی و ھە ولێرو سەرۆک بارزانی بە زەقی دیارە.ئەوەی ھە ردوقوتبی زلھێز دەیخوازن،لەڕوڵ وپێکھاتەی کوردستاندابەدی دەکرێ،بۆ نمونە:لە ھە ردو ئەزمونی باشوروڕۆژئاوای کوردستاندا،پێکھاتەکانی ئاینی،تایفی ،فرەنەژادی ونەتەوەیی،لە ئەزمونی حوکمڕانی ھە ردووپارچە ئازادکراوەکەدا ھە یە و بەشدارێکی کارا بە و پێکھاتانە دەکرێ.بەڵام لە بە پێچەوانەوە، ھە م لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سوننە،ھە م لە ناو کۆیی ھیلالی شیعە،جگە لەخۆیان ھیچ پێکھاتە ێکی تریان قبوڵ نیە،ھە ردو قوتبە کەی تە سە نون، تە شە یوع، بوون،بە چاوگەی پیتاندنی فیکری جیھادی سە لە فی توند ڕەوی ئاینی.لیرەوە پشتگیری وڵاتانی زلھێز خۆی فەرزدەکات، بۆئەوەی کوردستان دەوڵەتی سەربەخۆی ھە بێ،لێرەوە خەریکە داری بەختی کوردستان ، باڵا دەکات.کەچی کۆلکە خۆێندەوارو لۆکاڵیەکانی لای خۆمان،ھە ربە ڕبەی چەرخەکانی ڕابردوو دەپێوێن؛لە جیاتی ئەوەی پێوانەی سیاسە تیان لە سەر ستراتیژە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان بێ و بیکەن بە ناوئاخنی سیاسەتی حزبەکانیان،دەچن؛ئاولە ئاشی داگیرکەران دەکەن؟!ھێشتا بە ئە قڵیەتی لۆکاڵیانەی حزبایەتی تەسک، بەرەی دژە پارتی و دژە سەربە خۆیی کوردستان دروست دەکەن؟!!
ئەوەندە بێ ئاگان؛ نازانن؛تازەئیترئەوقۆناغە بەسەرچوو،ئەوجۆرە کەڵەکە تڕێنە لە سیاسەت دا سەربگرێ.ئەوەی ئێستابڕدەکات لەسیاسە تدا،پرس و ڕاوێژکردنە، بەناوەندەکانی باڵادە ست و کاریگەری جیھانی . بۆئەوەی کوردوکوردستان،ھاوتەر یبی بەرژەوەندی زلھێزەکان،ھە ڵکشێ.ئەگەرنا،ئەوحزبانەش بێ ئەوەی پێ بزانن،خۆیان ئاوێتەی داگیرکەران دەکەن. دوواجارلە سەرشانوی سیاسی خۆیان، خۆیان ،دەخۆنەوەو تەبەرخور، دەکەن. قۆناخەکەش جێیان دە ھێڵێ و مێژووش رەحم بە کەس ناکات. ھە روەکو ئەزمونی ژیان فێری کردوین...
Top