کورد لە لاوازی دوژمنانی دا دەبێ هەنگاوەکان خێراتر بهاوێژێت
May 26, 2016
وتار و بیروڕا
بزاڤی ڕزکاری خوازی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا بە سەرۆکایەتی بارانی نەمر گۆشارێکی زوری خستە سە ر ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی عیڕاق و بە تایبەت ڕژێمی بەعسی فاشی لاوازی بەعسیەکان لەو کاتەدا هۆکاری سەرەکی بۆ کە لە ساڵی 1970ز دان بە هەمو مافەکانی کورد دا بنێت و چۆک دابدات لە هەمبەر بزاڤی ڕزگاریخوازی کۆردستاندا بەڵام دیسان زوری نەخایاند و کەوتنە خوبەهێز کردن تاکۆ پەلاماری کورد بدەنە وە وهەر ئەمەش ڕۆیدا ئەوەبۆ پاشگەز بۆنەوە لە ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار وجارێکی تر شەڕیان دژی باشوری کوردستان هەڵگیرساندەوە .
کۆرد زور هەوڵی دا لە گەڵ عیڕاقدا بەشداری سیاسی بکات بەڵام عیڕاقێکی دیموکراسی نەک پێچەوانەکەی بەڵام غیابی ئەقڵی دیموکراسی لە ناوچەکە بە گشتی و عیڕاق بە تایبەتی له هەمو قۆناغەکاندا چ ڕابردوو چ ێیستا هۆکاری سەرەکی بووە کە کوردو نەتوانێت لە گەڵ ڕژیمە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە هەڵ بکات سەرەڕای ئەوەی کە کۆرد بە تایبەت دوای ڕۆخانی بەعس تا ێیستا فاکتەری سەرەکی ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان پێکهاتە عەرەبیەکان بووە و بەشدارێکی کارا بووە لە عیڕاقی نوێ دا و ڕۆڵ و کاریگەریەکی ئەرێنی بە هێزی هەبووە لە ڕاگرتنی ئەو باڵانسە سیاسیە ی کە ئاماژەم پێدا بەڵام دیسان قەبۆڵ نەکردنی کۆرد وەک شەریک لە ئەولەویەتی دەستەڵاتدارانی ێیستایش عیڕاقە شەڕاکەتی کۆردیان پێ قەبۆڵ ناکرێت .
ێیستا دۆخی سیاسی عیڕاق زورئاڵۆزە و لەو پەڕی لاوازی دایە پێم وایە کۆرد ئەمجارەنابێت هەوڵی ئەوە بدات عیڕاق بەهێز بێتەوە ئەوە کێشەی کۆرد نیە و کورد لایەنێکیش نەبووە ونیە لە و ڕەوشەی ێیستای عیڕاق خویان خوڵقێنەری هەمو کێشەکانی ئەم وڵاتەن ،بویە کورد پئویستە هەوڵ بدات ماڵی خوی ڕێک بخاتەوەو سود لەم وە رچەرخانە سیاسیەی ێیستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەربگرێت و پشتگیری سەرۆک بارزانی بکەن بە پێچەوانەوە ئەقڵیەتی سیاسی عیڕاق هەمان ێەقڵیەتی جارانە و هەرکات بە هێز ببێتە وە سڵ لە پەلاماردانی باشوری کوردستان ناکاتەوە.