دەوڵەت لەنێوان پێگەیشتنی عەقل و بەرجەستە بوونی كەسایەتی كورد
May 24, 2016
وتار و بیروڕا
ئاخر ئەو حزب و لایانە سیاسیەی كە دەوڵەت بوون بە گرژی سیاسی ببەستێتەوە، باجی و نەفرەتی خۆی دەخوات لە مێژووی ئەو نەتەوەیەدا، بەڵام كاتێك تاكی كوردیش جورئەتی ئازادی خۆی بەخۆی نادات وەك مرۆڤ لەژێر رەشماڵی حزب دا نەخێر دەنووسێت، ئەوە هیچ گومانت لەوە نەبێت هێشتا ئەو تاكە ناتوانێت لەنێوان گەشەكردن عەقل و باوەر بوون بەخۆی لەگەڵ ئەو سەردەمەدا بژیت، هێشتا زەمینەی ژیانی ئەو مرۆڤە پێویستی بە پێغەمبەرێكی تر و چەند سەدەی تر هەیە، تاكو بتوانێت لەگەڵ ژیان و ئازادی دا ناكۆكی نەبێت.