یه‌كێتی له دوو به‌ره‌ی جیاوازدا
May 24, 2016
وتار و بیروڕا
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ناو ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا گه‌مه‌یه‌كی دووڕوانه ده‌كات، له شه‌ڕی دژی داعش و به‌رگری كردن له كوردستان له به‌ره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دایه، له پرسی گشتپرسی و بیانووی سیسته‌می حوكم و موزایه‌ده‌ی به دامه‌زراوه كردن و هه‌رای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌چێته ناو به‌ریه‌ك، كه شه‌ڕ به سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌فرۆشێ، جگه له‌وه‌ش له پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ئاو له كانیاوی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای عرووبه ده‌خواته‌وه، له‌وه‌ش سه‌رنج راكێشتر ئه‌و به‌ره‌یه‌ی داوای به دامه‌زراوه كردن ده‌كات، ئه‌گه‌ر قۆرخكاری هه‌بێ له ساڵی 1991وه تا ئه‌مڕۆ له 50%ی ده‌سه‌ڵاتی قۆرخ كردووه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بێ هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر واژۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر واز له گه‌نده‌ڵی بێنن گه‌نده‌ڵكار له‌م وڵاته‌دا نامێنێ، ئه‌وبه‌ره‌یه‌ی به ناوی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی چاكسازی موزایه‌ده به‌سه‌ر به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، له‌ناو خودی حزبه‌كانیان پێویستیان به چاكسازی ریشه‌یی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌نج له گه‌مه‌ی ئه‌و به‌ره دووڕووه بده‌ین له‌ناو هه‌ڵوێستی دوێنێ و ئه‌مڕۆی خۆیدا تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێ، رۆژێك به بیانووی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی خۆیان كه‌رت ده‌كه‌ن، رۆژێكیش به رێككه‌وتنی سیاسی و چوونه‌وه پاڵ یه‌ك و به موزایه‌ده‌ی چاكسازی خه‌ڵك سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن و، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆیان بكه‌ن ده‌ست له برینی گه‌نده‌ڵی دوێنێی خۆیان وه‌رده‌ده‌ن.
سوور بوونی ئه‌و دوو به‌ره‌یه له‌سه‌ر رای خۆیان شه‌قامی كوردیشی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كردووه، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌و دوو به‌ره‌ییه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ و له‌ناو روودا و پێشهاته‌كانیشدا وه‌ك نه‌ته‌وه خۆی بدۆزێته‌وه و ئه‌و دوو به‌ره‌یه بكاته یه‌ك به‌ره، پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ راو بڕیاری خه‌ڵك و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ملكه‌چی هه‌ر بڕیارێك بن كه خه‌ڵك ده‌یدات.