كاتێك فرۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه خواره‌وه شاره‌زا و پسپۆڕ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه به دوای سندووقه ره‌شه‌كه‌ی ناویدا ده‌گه‌ڕێن، چونكه چی زانیاری و رووداوی نه‌هێنی هه‌یه له‌ناو ئه‌و سندووقه ره‌شه‌دا خه‌زن ده‌كرێن و ده‌پارێزرێن، ئه‌و خاڵ و به‌ندانه‌ی له رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش خرانه‌ڕوو، زیاتر له پارچه تێكشكاوه‌كانی فرۆكه‌كه ده‌چن و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی خاڵ و به‌نده شاراوه‌كانه، ئه‌گه‌رنا زانیاری و نه‌هێنی رێككه‌وتنه‌كه له سندووقه ره‌شه‌كه‌دان و نه‌خرانه‌ڕوو، بۆیه ئه‌و هاتوهاواره میدیاییه‌ی بۆی كرا ته‌نها خستنه‌ڕووی پارچه تێكشكاوه‌كان بوو و هپچیتر، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی ژووره تاریكه‌كانی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم و ئاخونده‌كانی ده‌زگای (ئیتلاعات)ی ئێران، سندووقه ره‌شه‌كه‌یه و چی زانیاری و نه‌هێنی مه‌ترسیداری ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌یه له‌ناو ئه‌و سندووقه ره‌شه‌دا حه‌شار دراون و به شاراوه‌یی و نه‌هێنیش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ.