سڵاو لەو عەقڵە

سڵاو لەو عەقڵە
بزانن ئەوەیە عەقڵی ستراتیژیی سیاسەتمەداری كورد و حزبی كوردی. ڕێك لەو كاتەی پێویستیمان بە یەكڕیزی و یەكهەڵویستی هەیە كار بۆ بەرەبەندی و سەنگەرگیری دەكرێت. كەی كاتی ئەو قسانەیە؟ خۆ هەڵبژاردن نییە.
فلان حزب لە فلان شار زۆرینەیە، (...) دەنگی هەیە. ئەم دەڤەرە هی فلان حزبە، چی بكەین لەوێ دەربپڕێندرێت؟ با دو حزب خۆیان لێك بدەن بۆ ئەوەی فلان حزب لاواز بكەن و دەری بكەن. ئیسلامییەكانیش سێ حزبن ئەوانیش بەرە پێكدێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە ڕووی حزبەكانی تردا بێنەوە.
ئەو عەقڵە سیاسییە تڕاژیكە و كۆمێدیشە.. مایەی ئەسەفە و جێگەی گاڵتەپێكردنیشە.
ئەگەر عەقڵە سیاسییەكان پێگەییشتوو و دوربین بان، ئەگەر گەمژە نەبان بە شێوەیەكی ستراتیژی بیریان دەكردەوە.. ڕێگە دروستەكە ئەوەیە:
(كاتی دووبەرەكی و بەرەبەندی نییە، دوژمن دوور بخەنەوە، سەروەری و پەرژین بۆ وڵاتەكەتان دروست بكەن، سەربەخۆیی كوردستان پێكەوەبنێن و مەبنە لەمپەر لەبەردەمی، بگەن بە سەقامگیری ئەو كات مەرد بن و بە وردی دیموكراسی پیادە بكەن.)
Top