بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا

بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا
لە ١٩٦٣ـی پەیوەندییە دیپلۆماسی و کونسوڵییەکان، کونسوڵ بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە لەبارەی چارەنووسی سیاسیی ئەو وڵاتەی تێیدا میوانە قسە بکات. کاری کونسوڵ بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دیارە کە بریتیە لە چاودێریکردن و پاڵپشتیکردنی ھاووڵاتیانی وڵاتی خۆی لە وڵاتی میواندار و کاروباری ڤیزا و ھەروەھا دەتوانێ بەشداری چالاکی زانستی و کولتووری بێت و ڕاپۆرت لەسەر پێشکەوتنی زانستی و ئابووری و بازرگانی بۆ وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە.
دەرکەوتنی جێگری کونسوڵی ئێران لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان و قسەکردنی لەسەر بابەتی سەربەخۆیی پێشێلکردنی ڕێککەوتتننامەی ڤییەنا و دەستدرێژییە بۆ مافی خەڵکی کوردستان.
ئەگەر پەناھی ڕێگە بەخۆی بدات قسە لەسەر چارەنووسی خەڵکی کوردستان بکات ئەوە نازم دەباغیش دەبێ جورئەت بەخۆی بدات لەبارەی چارەنووسی خەڵکی تاران و گورگان و ئەسفەھان قسە بکات، ئەگەر لە تارانیش جورئەتی نەبێ با لێرە قسە بکات...
زکری موسی
Top