کەرکوک و ویلایەتی شارەزوور لە سەردەمی عوسمانیدا

کەرکوک و ویلایەتی شارەزوور لە سەردەمی عوسمانیدا
دوای ئەوەی ناوچەکانی باشوری کوردستان بە چەند ماوەیەکی جیاجیای نیوەی یەکەمی سەدەی شانزەھەمدا واتە دوای شەری چاڵدێرانی ١٥١٤ز بوون بە بەشێک لە ئیمپراتۆریی عوسمانی، دەسەڵاتدارانی عوسمانی زۆربەی ئەم ناوچانەیان لە چوارچێوەی ویلایەتێکدا ڕێکخست کە ناوی (شارەزوور)یان لێنا چونکە لە سەرەتا مەڵبەندەکەی لە دەڤەری شارەزووردا بوو پایتەختی ئەم ئیالەتەیان سەرەتا لە قەڵای زەڵم دانا،بەڵام دواتر عوسمانیەکان پایتەختی ئەم ئیالەتەیان گواستەوە بۆ (گوڵعەمبەر) (١).شایەنی باسە لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەی شازدەھەمدا عوسمانیەکان مەڵبەندی ئەم ویلابەتەیان لە قەڵای گوڵعەنبەرەوە گواستەوە بۆ کەرکوک،بەمەش کەرکوک بووە مەڵبەندی ئیالەتی شارەزوور ئەمەش بە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی شاری کەرکوک و ئیالەتی شارەزووریشدا، ھۆکاری ئەم گواستنەوەیە دەگەڕایەوە بۆ نزیکی سەنتەری پێشووی ئیالەتەکە واتە گوڵعەنبەر لە ئێرانەوە. ئەمەش وای کردبوو ئەم دەڤەرە ببێتە شانۆی سەرەکی زۆربەی شەڕ و کردە سەربازیەکانی نێوان ھەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی، ئیتر بەم گواستنەوەیە کاری ئەم ئیالەتە کە مەڵبەندەکەی شاری کەرکوک بوو لە ڕووبەڕووبونەوەی ئێرانەوە گۆڕا بۆ سەرپەرشتی کردنی دەڤەری فراوانی شارەزوور.(٢)

سنوری ئیالەتی شارەزوور کە مەڵبەندەکەی کەرکوک بوو لە باشوورەوە ویلایەتی بەغداو، موسڵ وحکومەتی ئامێدی کە خۆی لە میرنشینی ئامێدی دەبینیەوە لە رۆژئاوای ویلایەتی شارەزوور ھەڵکەتبون.ھەکاری و ئازربیجانیش لە باکوور و ووڵاتی فارس لە رۆژھەڵاتە ویلایەتەکەدابوون،وە ھەندێ جار بەم ویلایەتە دەوترا ئیالەتی* کەرکوک، جێگەی باسە ژمارەی سەنجقەکانی کەرکوک لە ٢٠ ئیالەت کەمتر نەبوون.(٣)
جیگەی باسە ژمارەی سەنجقەکانی ئەم ئیالەتە کە پایتەختەکەی کەرکوک بوو رووی لە زیاد بوون کرد،ئەوەتا گەشتیاری فەرەنسی ئۆتێر کە خۆی دووجار لە ساڵانی(١٧٣٥_١٧٣٩ز) ھاتۆتە شاری کەرکوک دەڵێت" کەرکوک پایتەختی شارەزوورە،کەشارەزووریش خۆی بەشێکە لە کوردستان و حکومەتی شارەزوور لە ٣٢ سەنجەق پێکھاتووە.(٤)

لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە کەشاری کەرکوک کە لەو رۆژگارەدا پایتەختی ئیالەتی شارەزوور بووە و ژمارەی سەنجقەکانی ٣٥ سەنجەق بووە، کە بەشی ھەرە زۆری ئەم سەنجقانەش لە کوردستانی باشوور بوونە، کەواتە کەرکوک لەو سەردەمەدا پایتەخت یان مەڵبەندی کوردستانی باشوور بووە.
شایەنی ئاماژەیە کەوا ئەم ئیالەتە لە سەرەتادا سەربەخۆبووە ھیچ جۆرە دەسەڵاتیکی ئیالەتی بەغداو موسڵی بەسەرەوە نەبووە، بەڵکو وەکو تەواوی ئیالەتەکانی تری دەوڵەتی عوسمانی لە ئەستەمبوڵەوە حوکمرانی دەکراو و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەوێوە والی بۆ دادەنرا، ئەم بارودۆخە سەبارەت بە ئیالەتی شارەزوور بەدرێژای ھەردوو سەدەی شانزەو حەڤدە بەردەوام بوو(٥). لە کۆتایی سەدەی حەڤدەھەمدا کەرکوک جارێکی تر دەبێتە گۆڕەپانی ڕووداوەکان لە ئەنجامی بەھێزبوونی میرنشینی بابان، بەھۆی یەکآ لە میرە ھەرە بە ھێزەکانی ئەم میرنشینە کە (سلێمان بەبە)(٦) بابان بوو. ئەم میرە لە چارەکی کۆتایی سەدەی حەڤدەدا بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینەکە. توانی ژمارەیەکی زۆر لە خێڵە کوردیەکانی ناوچەکە لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و سوپایەکی گەورەیان لێ دروست بکات، ئەمە جگە لەوەی سەری بۆ ھیچ فەرمانڕەوایەکی ناوچەکە دانەنواند،(٧) لەراستیدا دەرکەوتنی سلیمان پاشای بەبە بووە ھۆی کەم بوونەوەی دەسەڵاتی ئیالەتی شارەزوور، ئەمەش بەھۆی ئەوەی سلیمان بەبە ھەندێ لە سەنجقەکانی کەرکوک دەست بەسەردا بگرێَت لەوانە درنە و زەنگنە و حەیر و کۆیە ھەولێرو قەرەداغ، تەنانەت پاشای بابان توانی والی شارەزووریش بەناوی دلاوەر پاشا بکوژێت.(٨) ھاتنی ئەم میرەی بابان بووە ئەوەی بیر لە گرتنی شاری کەرکوک بکاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەم میرە دەیویست شاری کەرکوکیش بخاتە ژێر قەڵەمڕەوی خۆیەوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی (١٦٨٩ز) دەستی بەسەر ناوچەی شارەزوو داگرت، بەڵام دلاوەر پاشای والی شارەزوور ویستی بەرگری بکات دژی خواستەکانی میری بابان و لە ئەنجامدا لە ساڵی دواتر لەلایەن سلیمان بەبەوە کوژرا وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردووە، بەم شێوەیە کەرکوک کەوتە ناوبازنەی دەسەڵاتی میری بابان.(٩) لە بەرانبەر ئەم پێشھاتانەدا حەسەن پاشای والی بەغدا لە ئەستەبوڵەوە بەسیفەتی موتەسەلیمی(١٠) کەرکوک دانرا، ئەم کارەش لە پێناوی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە(١١) ھەربۆیە دواتر لە ئەنجامی ھاریکاری نێوان ھەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی، ڕاپەڕینی سلیمان بەبەی بابان لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەی حەڤدەدا لەنێوبرا.(١٢)
ئەوەی لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە کە مرنشینی بابان ھەر لە سەرەتای بەھێزبونیەوە گارگەری گەورەی لە سەر ئیالەتی شارەزوور (کەرکوک) ھەبووە، بەڵکو لە سەدەکانی داھاتوودا بەتایبەتی لە سەدەی ھەژدەو نۆزدەی زاینی ئەم گاریگەریە زۆر زیاتر دەبێت.
یەکێک لەو مەسەلە گرنگانەی کە تێبینی دەکرێت لەم ڕووداوە ئەوەیە کە دوای کوژرانی دلاوەر پاشا ئیالەتی شارەزوور لە ڕووی کارگێڕیەوە بووە پاشکۆی ئیالەتی بەغدا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ئەم ئیالەتە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی والی بەغداوە، کاتآ والی ناوبراو لە پالڕ پۆستەکەی خۆیدا لە ئەستەمبوڵەوە ڕاسپێردرا بۆ بەڕێوەبردنی ئیالەتی شارەزوور بە ناوی موتەسەلیم.ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیالەتی شارەزوور کە مەڵبەندەکەی کەرکوک بوو ھیچ جۆرە پاشکۆیەتیەکی کارگێڕی نەبوو بۆ ئیالەتی بەغدا.(١٣) حەسەن پاشاش(١٧٠٤-١٧٢٣ز) یەکەم والی بەغدا بوو کە ئەم دەسەڵاتەی بەم شێوەیە واتە وەک موتەسەلیمی ئیالەتی شارەزوور پیادەکرد. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بە فەرمانی والیەکانی بەغدا ھێزەکانی کەرکوک بەشداری لە شاڵاوەکانی والی بەغدا بکەن بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان، کە ئەمەش بووە ھۆی کەم بوونەوەی سەربەخۆی ئیالەتی شارەزوور، ئەوەتا لە کاتی ھێرشکاریەکانی والی بەغدا حەسەن پاشا بۆ سەر کرماشان، ھێزی کەرکوک یەکێک بوو لە ھێزە یارمەتیدەرەکانی والی بەغدا لەم شاڵاوەدا لە ساڵی (١٧٢٣ز)دا.(١٤)ئەمەش مانای پاشکۆیەتی و وابەستەبوونی ئیالەتی شارەزووری بەرانبەر بە ئیالەتی بەغدا دەگەیاند، ئەمە لەکاتێکدا ئیالەتی ناوبراو پێشتر ھیچ جۆرە پاشکۆیەتیەکی کارگێری بۆ ئیالەتی بەغدا نەبووە. لە سەردەمی فەرمانرەوایی ئەحمەد پاشای کوڕی حەسەن پاشادا (١٧٢٣-١٧٤٧ز) لەسەر ھەمان سیاسەتی باوکی بەردەوام بوو، ئەوەتا لۆنگریک کاتآ وەسفی سیاسەتی ناوبراو دەکات بەرانبەر کەرکوک دەڵێت: "سەربەخۆیەکی کەمی بۆ کەرکوک ھێشتبۆوە".(١٥)
لێرەدا دەتوانین بڵێین ئەگەر ئیالەتی شارەزوور ئەو دەسەڵاتەی پێشتری ھەبوایە بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو ھاوکاری پێشکەش بە ئیالەتی بەغدا بکات لە ھێرشەکانیدا بۆ سەر کرماشان، ھەربۆیە ئەم سیاسەتەی ئیالەتی شارەزوور گوزارشتی لە ساسەتی ئیالەتەکە نەدەکردو بەڵکو مانای پاشکۆیەتی بۆ ئیالەتی بەغداو رەنگ دانەوەی دەست رۆیشتوی بەغدای دەگەیاند. ھەروەھا مانای زەوتکردنی ئەو سەربەخۆیەی ئیالەتی شارەزووری دەگەیاند لە لایەن ئیالەتی بەغداوە کە پێشترلە لایەن عوسمانیەکانەوە بۆی دابین کرابوو، ئەوەی جێگەی باسە ئەوا لاوازی دەسەڵاتی ناوەندی عوسمانی لە عێراقدا ھۆکارێک بوو بۆ چاوپۆشی کردنی عوسمانی لە زەوت کردنی دەسەڵاتی ئیالەتی شارەزوور لە لایەن ئیالەتی بەغداوە، لە لایەکی تر ھۆیەکی تری دەگەرایەوە بۆ بەربەرەکانی کردنی ئیالەتی بەغدا لەگەڵ نفوزو دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەوەتا بابی عالی لە ساڵی ١٧٧٥ز حەسەن پاشا کە لە بنەماڵەی مەمالیکەکان بوو لە بەغدا کردیان بە موتەسەلیمی ئیالەتی کەرکوک وموسڵ، ھەربۆیە مێژوونوس (عپمان وائلی) لەم بارەیەوە دەڵێت مەبەستی سەرەکی بابی عالی لە ئەستەمبوڵ لەم کارەیدا بریتی بوو لە دژایەتی کردن و بەرگری کردن لە بەرانبەر ھێرشی ئێران لەناوچەکەدا(١٦)
ھاوکات بەھۆی لاوازبوون و پاشکۆیەتی بۆ ئیالەتی بەغدا سنووری کارگێڕی کەرکوک بە شێوەیەکی بەرچاو لە تەسک بوونەوەدابوو بە جۆرێک کاتێک نیبور لە ساڵی (١٧٦٦ز)دا سەردانی کەرکوک دەکات تێبینی ئەوە دەکات و دەڵێت ئەم ئیالەتە پێکھاتووە لە "کەرکوک و چەند گوندێکی دەوروبەری"(١٧).شایەنی باسە ئیالەتی موسڵیش ھەندێ لە سەنجقەکانی ئیالەتی شارەزووری داگیر کرد لەوانە بانە و ھۆرین.(١٨). ھەربۆیە دەبینین دەسەڵات و زەوی ئیالەتی شارەزوور تا دەھات زیاتر رووی لە کەمبونەوە دەکرد بەتایبەتی لە سەدەی نۆزدە.

دوای ھاتنی مەمالیکەکان(١٩) بۆ سەر دەسەڵات لە بەغدا لە ساڵی (١٧٤٩ز)دا کاریگەری خۆی بەسەر کەرکوکدا بەجآدەھێڵێت، دیارە والیەکانی مەمالیک ئەو دەسەڵاتەیان ھەبووە، کە فەرمانڕەوا بە ناوی موتەسەلیم بەسەر کەرکوکدا دابنێن بۆ بەڕێوەبردنی(٢٠). وە سەرەتای دەست پێکردنی ئەم کارە بە پێی بۆچوونی یەکێک لە مێژوونووسان بۆ ساڵی (١١٩٠ک/١٧٧٦-١٧٧٧ز) دەگەڕێتەوە.(٢١)، ھەر بۆیە مێژوونوسی ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە دوای ساڵی ئاماژەپێکرا لە نوسراوە ڕەسمیەکاندا ناوی ئیالەتی شارەزوور نەدەھات ئەمەش بە ھۆی ئەو بارودۆخە کارگێڕییەی کە کەرکوک تێکەوتبوو.(٢٢). بەڵام لە ڕاستیدا ناوی شارەزوور لە ڕێکەوتننامەیەکدا ھاتووە بە ناوی (زشتۆی) کە لە ساڵی (١٧٩١ز)دا لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و نەمسادا مۆرکرا، لە ڕاستیدا ئەو گۆڕانکارییە کارگێڕیانە لە یەکەی کارگێڕی ئیالەتی شارەزووردا نەبوو ئەوەندەی کاریگەری لە بواری کێش و دەسەڵاتی ئیالەتەکەدا ھەبوو. بەڵکو ئیالەتەکە ھەڵنەوەشایەوە بەڵام تەنھا ئەرکە کارگێڕیەکەی خرایە ئەستۆی ئیالەتی بەغدا، بۆ وێنە سلیمان پاشای گەورە (١٧٨٠-١٨٠٢ز) والی ئیالەتی بەغداو شارەزوور بوو.(٢٣). ئەوەتا(لۆنگریک) ئاماژە بەوە دەکات کە کەرکوک لە پلەی ئیالەت نەھاتۆتە خوارەوە(٢٤).
لە لایەکی ترەوە بە پێی فەرمانێکی بابی عالی لە ساڵی (١٧٧٥ز)دا ھەردوو ئیالەتی موسلڕ و کەرکوک بە یەکەوە لکێنرا و حەسەن پاشا بۆ بەڕێوەبردنیان دانرا، بۆیە کاتێک ناوبراو بووە فەرمانڕەوا بینی بارودۆخی شارەزوور داڕماوە بە جۆرێک ئێرانیەکان ھەڕەشەیان لە کەرکوک دەکرد(٢٥). دیارە حەسەن پاشا لە بنەڕەتەوە بۆ بەرگرتن و دژایەتی کردنی ھێرشکاری ئێرانیەکان دانرا،(٢٦). لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا دیسانەوە ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی ئێرانیەکان بووەوە، ئەمەش کاتێک ڕوویدا کە حاکمی ئێران کەریم خانی زەند.(٢٧). بەشێک لە سوپاکەی ناردە کوردستان، لەبەر نەبوونی بەرگریەکی ئەوتۆ لە ناوچەکە ئەم سوپایە توانی خۆی بگەیەنێتە دەورووبەری کەرکوک، توانی گوندو ناوچەکانی پیرحەیاتی و جەباری و قەرەحەسەن تاڵان بکات. بەڵام لەدواییدا ئەم ھێزە کشایەوە.(٢٨)
ھەر بۆیە ھاتنی مەمالیکەکان کاریگەری تەواوی ھەبوو لەسەر کەم بوونەوەی دەسەڵاتی ئیالەتی شارەزوور (کەرکوک)، بە تایبەتی لە سەردەمی سلیمان پاشای گەورە، (١٧٨٠-١٨٠٢ز)، لەم سەردەمەدا دەسەڵاتی مەمالیکەکانی بەغدا ھەموو کوردستانی باشووری گرتەوە.(٢٩) لە ئەنجامدا بووە ھۆی ئەوەی کە ھێزەکانی کەرکوک بەشداری لە شەڕی مەمالیکەکان بکەن و ببنە ھێزی پاڵپشت بۆ مەمالیکەکان، ئەمەش مانای پاشکۆیەتی ئەو ئیالەتەی دەگەیاند. ئەوەتا کاتێک لە ساڵی (١٧٨٢ز) محمود پاشای بابان ھێرش دەکاتە سەر شاری کۆیەو دەیگرێت،پاشای گەورە لەم کارە تووڕە دەبێت و بڕیاری ھێرش کردنە سەری دەدات، ھەر بۆیە ھێزەکانی لە شاری کەرکوک مۆلڕ دەدات.(٣٠) جێگەی ئاماژە پێدانە کە لەم ھێرشکاریەدا موتەسەلیمی کەرکوک یارمەتی ھێزەکانی والی بەغدای داوە بۆ سەر میری بابان.(٣١)
وادیارە مەمالیکەکانی بەغدا ھەموو کات دژی دەسەڵات وفراوانخوازیەکانی بابانەکان لە ناوچەی کەرکوک دەوەستانەوە، ئەوەتا کاتێک ئاورەحمان پاشای بابان لە درێژەی ھەوڵەکانیدا لە ناوچەی کەرکوک توانی دۆست و لایەنگری زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات تەنانەت دەسەڵاتی پاشای بابان لە ناوچەی کەرکوکدا لە ھاوکاری و ھاوپەیمانی لەگەلڕ ھۆز و عەشایرەکانی ناوچەکەدا تێپەڕی کردوو توانی لەگەلڕ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کەرکوک ھاوپەیمانی و ھاوکاری دروست بکات بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵاتی والی بەغدا لە دەڤەری کەرکوکدا. وەک دەبینین کاتێک والی بەغدا عەبدوڵڵا پاشای توتنچی لە ساڵی (١٨١٢ز)دا دوای ئەوەی لە شەڕی کفری دا بەسەر پاشای باباندا زاڵبوو بڕیاری دا ھاوکار و ھاوپەیمانانی پاشای ناوبراو لە دەڤەری کەرکوکدا دەستگیر بکات. ھەر بۆیە کاتێک والی بەغدا ڕووی کردە کەرکوک بینی تەواوی سەرۆکەکانی شارەکە و دەوروبەری کەرکوک و عەشایرەکان لە ژێرەوە بە نھێنی ھاوکار و یارمەتی دەری ئاورەحمان پاشای بابان بوون(٣٢) کە لە ئاکامدا والی بەغدا ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی کەرکوکی دەستگیرکرد لەوانە موتەسەلیمی کەرکوک کە بەرزترین بەرپرسی شارەکە بوو، دواتر ھەریەک لە خەلیل ئاغا و قازی شارەکە عەبدولفەتاح ئەفەندی و شێخی شەممەر کە بە شێخ شاتی ناسرابوون دەستگیرکران.(٣٣) ھەروەھا والی بەغدا لە درێژەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ھاوپەیمانانی ئاورەحمان پاشای باباندا لە کەرکوک ئاڵای بیگی مەحمود بەگ و سەرۆکی ھێزی پەنیچەری پێشووی بەغدا قاسم ئاغای لە شارەکەدا دەستگیرکرد. جێگەی باسە والی موسڵیش لەم ھاوپەیمانیەدا بەشدار بوو.(٣٤) بێگومان بوونی ئەم جۆرە ھاوپەیمانی و ھاوکارییە مانای بەھێزی پەیوەندی نێوان کەرکوک و میرنشینی بابان دەگەیەنێت لە سەردەمی ئاورەحمان پاشای باباندا. بەڵام زاڵبوون و باڵادەستی ئیالەتی بەغدا بەسەر ئیالەتی شارەزوور کاریگەری خراپی بەسەر ئەم ھاوپەیمانی و پەیوەندی نێوانیان ھەبووە. لە لایەکی تر بوونی ھاوپەیمانیەکی لەم جۆرە لە نێوان پاشای بابان و ھۆز و کاربەدەستانی کەرکوک مانای فراوانی دەسەڵاتی بابانەکان دەگەیەنێت لە ناوچەی کەرکوکدا لە سەردەمی ئاورەحمان پاشای باباندا.
شایەنی باسە دیاردەی پاشکۆیەتی ئیالەتی شارەزوور بۆ ئیالەتی بەغدا تاوەکو لەناوچوونی مەمالیکەکان لە بەغدا لە ساڵی ١٨٣١ز بەردەوام بوو، ھەربۆیە دەبینین دوای لەناوچونی مەمالیک دەسەڵاتی ئیالەتی بەغدا بە سەر ئیالەتی شارەزووردا روو لە کەم بوونەوە دەکات دەبێتەوە جارێکی تر لە ئەستەمبوڵەوە والی یان موتەسەلیم بۆ کەرکوک دادەنرێ تا ئەو کاتەی کەرکوک دەبێتە سەنجقێکی سەر بە ویلایەتی موسڵ .(٣٥)
شایەنی باسە دوای دەرچوونی یاسای ویلایەت(٣٦) لە دەوڵەتی عوسمانیدا لە ٨ی تشرینی دووەمی (١٨٦٤ز)دا شێوازی کارگێڕی نوآ لە ھەموو ناوچەکاندا پێڕەوکرا(٣٧). سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کەوا لەم سەردەمەدا ئیالەتی شارەزوور ئیتر وەک ئیالەت ھەبوونی نەما بەڵکو لەگەلڕ ئیالەتی موسلڕ پێکەوە کۆکراونەتەوە لە ژێر ناوی ویلایەتی موسلڕ. ئەمەش لە ساڵی (١٨٧٠ز)دا واتە لە سەردەمی مەدحەت پاشا لە عێراقدا(٣٨)، واتە لێرەوە کەرکوک دەبێت بە سەنجقێکی سەر بە ویلایەتی موسڵ.

ئەوەی جێگەی سەرەنجە دوای دروستبوونی ویلایەتی موسڵ ئەو گۆرانکارییە کارگێریانەی کە ئەنجام دران، دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە بەرواری ٢٢ی ئەیلولی ١٨٧٢ بە فەرمانێکی ڕەسمی سەنجەقی سلێمانیان کرد بە قەزاو لە ڕووی کارگێڕیەوە بە سەنجەقی کەرکوکەوە لکاندیان، تەنانەت ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی(زەورا)دا بە فەرمی بڵاوکرایەوە.(٣٩) بێگومان ئەمەش مانای ئەوەی دەگەیاند کە ئەو کات کەرکوک زۆربەی ناوچە کوردیەکانی باشوری کوردستانی لە ڕووی کارگێڕیەوە لەخۆدەگرت، بەڵام ئەم بڕیارە زۆری نەخایاند و جارێکی تر سلێمانی کرایەوە بە سەنجەقێکی سەربەخۆ.(٤٠)

پەراوێزەکان

(١) گوڵعەنبەر:دەکاتە ناحیەی خورماڵی ئێستا کە (١٠)کم لە ھەڵەبجەوە دوورە عماد عبدالسلام رۆوف، ادارە العراق الاسرالحاکمە ورجال الادارە والقچاء فی العراق فی القرون المتڕخرە (٦٥٦-١٣٣٧ھـ/١٢٥٨-١٩١٨م)، دار الحکمە للگباعە والنشر، (بغداد: ١٩٩٢)،ێ٢٣٦؛ ھەروەھا بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بڕوانە: جمال بابان،اێول اسماء المدن والمواقع العراقیە، ج١، مگبعە المجمع العلمی الکردی، (بغداد: ١٩٧٦)، ێ١٦٠-١٦٢).
(٢) عماد عبدالسلام، ادارە العراق، ێ٢٣٦
* ئیالەت: لە ساڵی (١٠٠٠ک/١٥٩١ز)یەوە دەوڵەتی عوسمانی بە فەرمی زاراوەی ئیالەتی لە جیاتیی ویلایەت بەکارھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٨٦٤ز) بەدواوە دووبارە ووشەی ویلایەت ھاتەوە کار، لەم بارەیەوە بڕوانە: دائرە المعارف الاسلامیە (الترجمە العربیە)، مج٥، مادە ایالە، ێ٢٦٤.

(٣) سەبارەت بە پێکھێنانی ویلایەتی شارەزوور و مەڵبەندە بەراییەکانی بڕوانە: خلیل علی مراد، تاریخ العراق الاداری والاقتێادی فی العھد العپمانی الپانی (١٠٤٨-١١٦٤ھـ/١٦٣٨-١٧٥٠م)، رسالە ماجستیر غیر منشورە، جامعە بغداد- کلیە الاداب، ١٩٧٥، ێ٦٠-٦٦؛ھەروەھا بروانە:د.سعدی عپمان، کوردستان الجنوبیە فی القرنین السابع عشر والپامن عشر/ دراسە فی علاقتھا الاداریە والسیاسیە والاقتێادیە مع ایالتی بغداد والموێل، مگبعە سیما، (السلیمانیە: ٢٠٠٦)، ێ٩٦-٩٩.
(٤) ج.اوتیر، رحلە إلی ترکیا وبلاد فارس، (باریس: ١٧٤٨)، ێ١٥٠؛ نقلا عن: وقائع الندوە مرکز کربلاء، کرکوک مدینە القومیات المتآخیە، وقائع الندوە العلمیە التی عقدھا مرکز کربلاء للبحوپ والدراسات فی لندن من ٢١-٢٢تموز(یولیو) ٢٠٠١م، گ١، گبع فی لندن:٢٠٠٢،ێ١٤٥.
(٥) ستیڤن ھیمسلی لۆنگریک: اربعە قرون من تاریخ العراق الحدیپ، ت: جعفر الخیاگ، دار الرافدین للگباعە والنشر والتەزیع (بیروت: ٢٠٠٤)،ێ١٢١.
(٦) سلیمان بەبە: ئەم میرە لە چارەکی دوایی سەدەی حەڤدەدا فەرمانڕەواییەتی میرنشینی بابانی گرتەدەست، بە یەکێک لە میرە ھەرەبەھێزەکانی بابانەکان دادەنرێت کە توانی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەی شارەزووردا بسەپێنێت، ھەر بۆیە لونگریک لە بارەی ئەم میرەوە گوتویەتی: ((ئەم میرە بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی میرنشینەکە دادەنرێت، ئەم خاوەن کەسایەتیەکی دیارو ناسراو بوو لە شارەزووردا)). توفیق قەفتان، مێژووی حوکمدارانی بابان لە قەڵاچۆلانەوە تا دروست کردنی شاری سلێمانی (١٠٨٠-١١٩٩ک/١٦٩٩-١٧٨٤ز)، چاپخانەی سلیمان الاعڤمی، (بەغدا: ١٩٦٩) ل٣٠-٣١؛ ھەروەھا بڕوانە: اربعە قرون، ێ١٠٥.
(٧) توفیق قەفتان،سەرچاوەی پێشوو، ل٣٠-٣١.
(٨) عماد عبدالسلام، ادارە العراق، ێ٢٣٥؛ھەروەھا بروانە: سعدی عپمان، کوردستان الجنوبیە،ێ١١٤_١١٥.
(٩) نڤمی زادە مرتچی فندی، گلشن خلفاء، ت: موسی کاڤم نورس، مگبعە الاداب، (النجف: ١٩٧١)، ێ٢٩٦، ھەروەھا بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: سعدی عپمان، المێدر السابق، ێ٢٤٩-٢٥٠.
(١٠) موتەسەلیم: ووشەیەکی عەرەبیە بە مانای جێگر یان بریکاری والی دآ. محمدامین العمری، منھل الاولیاء ومشرب الاێفیاء من سادات الموێل الحدباء، حققە ونشرە: سعید الدیوە جی، ج١، ٢، مگبعە الجمھوریە، (الموێل: ١٩٦٨)، ێ٢٦٣.
(١١) بڕوانە:سعدی عپمان،المێدر السابق ، ێ٢٥٠.
(١٢) احمد جودت، تاریخ جودت، از ترتیب جدید، ج١، مگبعە عپمانیە، (استانبول: ١٣٠١ھـ/١٣٠٣رومی)، ێ٢٨٣؛ ستیڤن لونگریک، اربعە قرون، ێ١٠٥-١٠٦.
(١٣) ستیڤن ھیمسلی لۆنگریک:اربعە قرون من تاریخ العراق الحدیپ، ت: جعفر الخیاگ، (بیروت: ٢٠٠٤)، ێ١٢١. ھەروەھا بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە:د.جبار قادر، قچایا کردیە معاێرە/ کرکوک-الانفال-الکرد وترکیا، گ١، دار ئاراس، (اربیل: ٢٠٠٦)، ێ١٥.
(١٤) بڕوانە: عبدالرحمن السویدی، تاریخ بغداد ڕو حدیقە الزوراء فی سیرە الزوراء، تحقیق: د.ێفا الخلوێی، مگبعە الزعیم، (بغداد: ١٩٦٢)، ێ٢٠-٢١ ،٥٤.

(١٥) اربعە قرون، ێ١٦٩. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: سعدی عپمان،المێدر السابق ، ێ١١٧-١١٩.
(١٦) عپمان بن سند الوائلی البێری، مگالع السعود/ تاریخ العراق من سنە(١١٨٨-١٢٤٢ھـ/١٧٧٤-١٨٢٦م)، تحقیق: د.عماد عبدالسلام رۆوف و د.سھیلە عبدالمجید القیسی، مگبعە دار الحکمە للگباعە والنشر، (بغداد: ١٩٩٢)،ێ١٠٣.
(١٧) کارستن نیبور، رحلە نیبور إلی العراق فی القرن الپامن عشر، ت:د.محمود امین حسین،راجعە وعلق علیە ووچع الحاشیە: سالم اڵالوسی، (بغداد:١٩٦٥)، ێ٥٥، ٨٥-٨٦.
(١٨) عماد عبدالسلام، ادارە العراق، ێ٢٣٥_٢٣٦.
(١٩) لە بنەڕەتدا مەمالیەکەکان ئەو کۆیلانە بوون کە لەسەر دەستی والی بەغدا حەسەن پاشا ھێنرانە بەغدا، ئەمانە لە بواری سەربازیدا بەکارھێنران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان، لە سەردەمی ئەحمەد پاشای کوڕی حەسەن پاشادا ھەمان سیستەم پەیڕەوکرا لە ھێنان و گەشەسەندنی مەمالیەکەکان، ھەر بۆیە لە سەردەمی پاشای ناوبراودا چالاکی مەمالیکەکان بە شێوەیەکی زۆر پەرەی سەند، دوای مردنی ئەحمەد پاشای والی بەغدا سلیمان پاشای مەمالیک کە یەکێک بوو لە سەرکردە سەربازیەکانی مەمالیک و زاوای والی کۆچکردوو بوو ھاتە سەر دەسەڵات وەک یەکەم والی مەمالیکەکان لە بەغدا، لێرەوە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەمالیەکان لە بەغدا دەستپێدەکات کە تاوەکو ساڵی (١٨٣١ز) خایاند. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: د.عماد عبدالسلام رۆوف، الحیاە الاجتماعیە فی العراق ابان عھد الممالیک(١٧٤٩-١٨٣١) ، جامعە القاھرە- کلیە اڵاداب، ١٩٧٦، ێ٣ومابعدھا.
(٢٠) بڕوانە: عپمان بن سند الوائلی ، المێدر السابق، ێ١٥٣.
(٢١) د.عماد عبدالسلام رۆوف، ادارە العراق، ێ٢٣٦
(٢٢) المێدر نفسە، ێ٢٣٦.
(٢٣) . سعدی عپمان، المێدر السابق، ێ١١٨-١١٩.
(٢٤) ڕربعە قرون، ێ٢٥١.
(٢٥) المێدر نفسە، ێ٢١٩
(٢٦) عپمان بن سند الوائلی، المێدر السابق، ێ١٠٣.
(٢٧) کەریم خان یەکێکە لە کەسایەتیەکانی بنەماڵەی زەندیە کە ھۆزی بەناوبانگی کوردەو لە ناوچەکانی نێوان ھەمەدان و مەلایەر دەژیان، دوای کوژرانی نادر شا کەریم خانی زەند کە یەکێک بوو لە سەرکردە سەربازیەکانی شای ناوبراو لە ساڵی (١٧٤٩ز)دا ھاتە سەر دەسەڵات.(بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بڕوانە: جان ر. پێری، ک???
Top