هەولێر کۆیلە نیە و هەولێرییەکانیش ترسنۆک نین ! وەڵامێک بۆ شێرزاد شێخانی

هەولێر کۆیلە نیە و هەولێرییەکانیش ترسنۆک نین ! وەڵامێک بۆ شێرزاد شێخانی
بەناو نوسەرێ کە(شێرزاد شێخانی) ناوە، لە سایتی (وتاری کورد) ئینشایەکی پڕ رق و قینەی لەژێر ناونیشانی (کۆیلەبوونی هەولێر)، لەدژی پارتی دیموکراتی کوردستان نوسیوە ،لەتەک ئەوەیشەوە ، دڵڕەشانە بەشاری هەولێر رشاوەتەوە .
ئەوبرادەرە ، وەک مناڵی سەرەڕۆی لەماڵ دوورخراو، خۆی هەولێرییە گوایە ، بەلاًم کۆیلەبوونی بە گۆڕان و نەوشێروان مستەفا، وای لێکردووە ئەوەندە بێ رەحمانە لەسەر شارەکەی و دۆست و خزم و هاوشاریانی بدوێ، کە تا ئێستا دوژمنانیشی بەوشێوەیە جورئەتیان نەکردووە دەست بۆ مێژووەکەی ببەن ، ئەوە جگە لەوەی لە ناونیشانی ئینشاکەی، بێ سێ و دوو ،شاری هەولێر بە (کۆیلە)بوو ، ناو دەهێنێ !

لەبەشێکی رق رشتنەکەی شێرزاد شێخانی ، لەبارەی هەولێرەوە جگە لەوەی بە (ترسنۆک) ناویان دەبات ، دەڵێ " هەولێرییەکان بە حساب سوپای هۆلاکۆیان بەزاندووە ! " ئەوەش وەک ئاماژەیەکی سەرسوڕمان، لەوەی چۆن میللەتێکی وەها ترسنۆک دەتوانێ هۆلاکۆ ببەزێنێ.!

تێناگەم ئەو رقەی شێرزاد و هاوپۆل و مامۆستاکانی قوتابخانە و سەرمەشقی (شارچییەتی ) بەرامبەر بەهەولێر لەپای چی؟! ، خاڵی هاوبەشی بەعس ئەوبرادەرانە و ئێستاش خاڵی هاوبەشی هەمان ئەو تاقمە و داعش ، تەنێ رق لێبوونەوە و ناشرینکردن و بە سوک نیشاندانی شاری هەولێرە!

شێخانی خۆی پێ هەولێرییە و کەچی هیچ لەبارەی مێژووی شارەکەیەوە نازانێت، ئەگەر شتێکی لەوبارەیەوە بزانیبا ئەوها بێ رەحمانە ، لەبەر خاتری دوو پوڵ خۆی خەجاڵەتی مێژوو و قیامەتیش نەدەکرد، بۆ کاکە شێرە نازانێ هەولێرییەکان حوکمی پێش 31ی ئابیان چەشتووە ، بۆیە ئێستا ئەوها بە گەرم و گوڕیەوە بەس پارتی هەڵدەبژێرن؟ ، کاکە شێرە لەبیری چووە ، یان نازانێ ، پێش کۆماری پیرۆزی کوردستان ، (رەمزی نافع) لەهەولێرەوە ئاڵای کوردستانی هەڵدا ، یان ئەوەندە نەخوێندەوارە نازانێ کە لەسەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم، لەهەولێر هەوڵێک هەبوو لەگەڵ ئەڵمانیەکان تا لە ئینگلیز هەڵبگەڕێنەوە و دەوڵەتی کوردستان رابگەیەنن بەڵام پێشتر ئاشکرا بوون و هەوڵەکە سەری نەگرت؟، دەی کاکە شێرە نەخوێندەوارە ، بەلام خۆ زەمانی بەعسی بیرە ، هەموو چالاکیە تەنزیمییەکان پێشینەیان لەهەولێر بوو، راپەڕینی هەولێرشی بە بیر دێنمەوە ئەگەر بیری کۆڵە !

ئینشا نووسەکە ، گلەییەکی لە ئاسایشی شار و پارتی و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر هەیە، رێک لە گلەییەکانی داعش دەچێ ! ، ئەو ێژێ "کێ هەیە لەو شارە ناوی لای موختاری گەڕەک و پاراستن و ئاسایش نەبێت، کێ دەتوانێ ماڵی لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر بگوازێتەوە بێ ئاگاداری ئاسایش! " ، ئەوە لەکاتێکدایە، لەدوای 2003ەوە، هەولێر ئامانجی سەرەکی گروپە تیرۆرستیەکانی عێراق بووە، لەگەڵ هاتنی بەلێشاوی عەرەب و ئاوارەیەکی زۆر بۆ ئەو شارە، ئەو داتا بەیسەی کە ئاسایش بۆ تۆمارکردنی ناوی هەمووان کردویەتی ، گەورەترین هاوکاری کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە بووە بۆ رێگەگرتن لە دزە کردنی تیرۆرستان بۆ ناو شاری هەولێر، کەچی کاکە شێرە هەمان گلەیی داعش- مان لێ دەکات !

هەولێر و خەڵکی هەولێر ، دەزانن کێ خزمەتکاری شارەکە و کێ پارێزەری دەستکەوتە نەتەوەیی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیەکانە، بۆیە دوور لە زۆرە ملێ و چاو سوورکردنەوە و نانبڕین ، لە هەڵبژاردنی ئازاد و دیموکراسیدا، دیموکراسی تر لەو شوێنانەی کاکە شێرە خۆی پێ هەڵدەکێشێ، ئەوان پارتی هەڵدەبژێرن! ، بەرام هەولێری گۆتەنی کاک شێرزاد با خۆی لە خوای نەکا ، پێمان برێ ئازادی لە هەولێرە یان لەو ناوچانەیە کە کادری پارتی ناوێرێ سەر دەرکا؟، بریندار دەکرێ، دەکوژرێ ، بارەگای دەسوتێنرێت ! ، یان ئەو برادەرە ، کۆیلایەتی رێگەی پێنادات راستیەکان ببینێ و بەچاوی قینەوە لە هەموو شت دەڕوانێ بۆیە هیچ نابینێ !

لەکۆتاییدا، دەمەوێ بڵێم باشترە بۆ کاک شێرزاد ، واز لە رشانەوە بە هەولێر و پارتی بینێت ، چونکە هەم خۆی روورەشی مێژووی پرسەروەری هەولێر دەکا و هەم ئەو زەمانە رۆیی پارتی بەرامبەر بە بڕ پارەیەک کەس لە (کۆیلایەتی) رزگار بکات .
Top