یان کوردستان یان نەمان

یان کوردستان یان نەمان
ئینداد نجات محۆ بنانی

دیارە یەم رستە پرە لە مانای سەروەری و بەرخودان و ئازایەتی و مەردایەتی میللەتی کورد پیشان دەدات. گەر بۆ میژووی شۆرەشی رزگاری خوازی کوردستان بگەرینەوە سەرنجی گەلیک رستەی لەم شیوەیە دەدەین کە شۆرشگێرەکان ھەمیشە دەیان وتەوە بۆ ھاندان و جوڵاندنی ھەستی کوردایەتی لای رۆلە شۆرشگێرەکانمان
ئەم رستەیە مێژوویەکی فراوانی ھەیە لە میژووی کوردستانی کە دەگەریتەوە بۆ کاتی دامەزراندنی کۆماری مھابات ١٩٤٦ز ، وە لە کاتی سەرھەلدانی شۆرشی ئەیلولی مەزن سالی ١٩٦١ز ئەم رستە زێرینە لەلایەن باوکی رەمزی نەتەوەی کورد جەنیرال مستەفا بارزانی دەوتراوە کە وتنەوەی ئەم رستەیە دەبوە ھێزیکی مەعنەوی گەورە بۆ بەرزکردنەوەی ھەستی قارەمانەتی و گیان فیدایی لە پێناو کوردستان لای شۆرشگێرانەوە ، ھەروەھا زیاتر جەختیان لەسەر مافە رەواکانی نەتەوەی کورد دەکردەوە. بە کار ھێنانی ئەو وشەیە بوە وشیەکی جیا نەکراو لە گشت شۆرشەکانی میلەتەکەمان لە نێوانیان ە شۆرشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشکەوتنخواز کە ئەم رستەیە کەوتە سەر زاری گشت پێشمەرگەکان ھەروەھا لە راپەرینی ١٩٩١ز ، و روخانی رژێمی بەعس و سەدامی دیکتاتۆر لە ٢٠٠٣ ، وە دوای ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە گشت رووەکان دەستکەوتی گەورەی بەدەست ھێنا ، دوژمنانی گەلی کورد وایان زانی کە ئەم میلەتە رۆحیەتی جەنگی نەماوە و دەتوانن ئەو کەشەیان لێ تێک دەدەن بۆیە کوردستان کەوتە ژێر ھەرەشەی رەشی تیرۆرستان بەڵام ئەوەیان لە بیر چوبوو کە تاکی کورد لە کاتی لە دایک بونی رۆحیەتی شۆرشگێری لەگەل لە دایک دەبێت ، ھەر بۆیە دیسان بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان گەورەتین داستانیان تۆمار کرد کە گشت جیھان سەرسام بون بە رۆڵی پێشمەرگە ، کە بەو ئیمکانیەتە سادەیەی ھەیانە توانیان شکست بە خەتارناکترین گروپی تیرۆستی بھێنن پێشمەرگە بەو داستانەی بۆ جیھانی سەلماند کە کورد میلەتێکی خۆراگر و فیداکارە و ئازادی دۆستە ، کە قەت تەقەبولی چەوساندن و زولم ناکات بۆیە لە جیاتی ھەموو جیھان ئەو شەرەیان کرد ، و مرۆڤایەتی رزگار کردن لە بلاو بونەوەی پرۆژەی تاریکستانی وجەھالەتی ئەو مەخلوقاتە وەحشی و دراندانە ، بۆ جیھانی سەلماند کە کورد دۆستی مرۆڤایەتی و گشت ئاین و نەتەوەکانە
رەنگە ئەم شتە بۆ کەسێکی ئەجنەبی سەیر بیت ، بەڵام کاتێک تاکی کورد دەبینێت چۆن رۆحی فیداکاری و قارەمانیەتی و ئازایەتی بەرز دەبیتەوە بە وتنی ئەو دروشمە ۔ ئەو کات دەزانن کە ئەو رستەیە چەند مانا لە خۆی ھەڵدەگرێ
ئێستا پێشمەرگە بوەتە جێگای شانازی گشت مرۆڤ دۆستان ، رۆژانە لە گشت میدیا جیھانیەکان باسی رۆلی گرنگی پێشمەرگە دەکرێت ، و دەست خۆشیان لێ دەکرێت
وجودی سەرۆک بارزانی لە بەرەکانی جەنگ وە وتنەوەی ئەم دروشمە رۆحێکی گیان فیدای دەبەخشێتە پێشمەرگە
بۆیە دەیلێمەوە ، یان کوردستان یان نەمان
ئینداد نجات محۆ بنانی

Top