لای هه‌موان به روونی و ئاشكرا دیاره كه نرخی دینار به‌رامبه‌ر به نرخی دۆلار رۆژ به رۆژ به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات،كێشه‌كه له‌وه‌یه به‌رپرسانی ئابوری عێراق له مه‌ترسی ئه‌م كاره بێده‌نگن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلاره، ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر باسی كوردستان ئه‌وا راستیه‌ك هه‌یه و نكلۆڵی لێ ناكرێت ئه‌وێش ئه‌وه‌یه حاڵی حازر به‌هۆی سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه ئابوری كوردستان به‌ستراوه به ئابوری عێراقه‌وه ته‌نانه‌ت فرۆشتنی نه‌وت و ناردنی داهاته‌كه‌ی هه‌ر له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌یه، به‌و مانایه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌ك نییه له رێچكه ئابورییه‌كانی كوردستان، هه‌ر به‌و پییه‌ی كه دراوی فه‌رمی له كوردستانیش دیناری عیراقیه كه‌واته قیمه‌تی ئه‌و دراوه‌ش به ته‌واوه‌تی كونترۆڵ ئه‌كرێت له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، له ژێر بڕیار‌و گوڕانكاری سیسته‌مه‌كانی عێراقدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشودا بینرا دابه‌زینی دیناری عێراقی له به‌رامبه‌ر دۆلار به ئاشكرا ره‌نگێ دایه‌وه، كێشه‌كه له‌وه‌یه كه پاش دانانی بودجه‌ی عێراقێ بۆ ساڵی 2015 و گرتنه‌به‌ری رێسا‌و شێوازی نوێ له مامه‌ڵه‌كردنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به ته‌واوه‌تی نرخی دۆلار به‌رزبوه‌وه چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له ژێر كونترۆڵی حكومه‌تی عێراق ده‌رچوو بوو به كارێكی بازرگانی له بازاڕه‌كان كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكانی بازرگان و مامه‌ڵه‌چی سودمه‌ند بوون و به‌مشێوه‌یه بازاڕه ناوخۆییه‌كان دوچاری وه‌ستاندن هاتن و به‌داخه‌وه ئه‌م گۆرانكارییه‌ش به‌ره‌و ئابورییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌چێت، له‌م روانگه‌یه‌وه په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2015 به یه‌كێك له‌فاكته‌ره‌كانی تێكدانی نرخی دینار داده‌نرێت به‌وه‌ی هه‌رچی ریساو شێواز بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار گرتیوه‌ته‌به‌ر، كێشه‌كه له‌وه‌یه كه دابه‌زینی قیمه‌تی دینار لایه‌نی نه‌رینی ده‌خاته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بازاڕ، هه‌روه‌ها كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر به دراوی دۆلار ئه‌كات به شێوه‌یه‌ك ته‌واوی بازاڕ له ژێر خه‌ملاندنی ئه‌و دراوه‌یه كه ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك به هه‌ڵه‌ی ئابوری داده‌نرێت چونكه وڵات ئه‌بێت مامه‌ڵه‌كانی به دروای خۆی بێت و هه‌وڵه‌كانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های قیمه‌تی دروای خۆی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك دراوی تر جێگره‌وه‌ی دراوی فه‌رمی وڵات بێت ئه‌وا به‌رژوه‌ندییه بازرگانیه‌كان ده‌گۆرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان به تایبه‌ت و عێراق به گشتی روێداوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه حكومه‌تی عێراقی هه‌نگاوێكی جدی له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌ناوه ئه‌مه‌ش بۆ دوو خاڵ ئه‌گه‌رێته‌وه یه‌كه‌م داهاتی حكومه‌تی عێراق له فرۆشتنی نه‌وته و ئه‌م داهاته‌ش به دۆلاره كه‌واته له‌م لایه‌نه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار سودمه‌نده بۆ حكومه‌ت و خاڵی دووه‌م به‌رژوه‌ندی تاكی چونكه هه‌ندێك له كه‌سانی كاربه‌ده‌ستی ناو حكومه‌تی عێراق یه‌كێكن له‌و بازرگانانه‌ی نێو بازاڕه‌كان به‌مه‌ش قازانجی خۆیی به‌رزتر ده‌نرخێنن و ئه‌چنه قاڵبی به‌رژوه‌ندی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نێگه‌رانیه له رووی ئابورییه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئه‌وه‌یه به‌های قیمه‌تی دینار داده‌به‌زیت به‌مه‌ش ژێرخانی ئابوری ئه‌م وڵاته روو له لاواز بوون ده‌كات، بۆیه ئه‌توانین بڵین پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به دوور بگرێت له‌م كاره و هه‌وڵبدات سنورێك بۆ نرخی دۆلار دابنێت به‌ده‌ر له بانكی مه‌ركه‌زی چونكه ئه‌و بانكه ته‌نها ناوێكه‌و هیچ كات وه‌ك بانكێكی مه‌ركه‌زی فعلی كاری نه‌كردوه به‌تایبه‌ت پیش ساڵیك به فه‌رمی بانكی مه‌ركه‌زی عێراقی ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزكرده‌وه كه هێچ خاوه‌نی بڕیار نێن و حكومه‌تی به‌غداد ده‌ست له كاره‌كانیان وه‌رده‌دات ئه‌مه‌ش دژی سیاسه‌تی بانكیه، له لایه‌كێ تره‌وه ئه‌بێت كوردستان له‌وه هۆشیاربێته‌وه كه یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار خراپی سیاسه‌تی بانكی مه‌ركه‌زییه كه له كاتی كێشه ئابورییه‌كانی وڵاته دراوسیه‌كانی ئیران و سوریا كڕینی دۆلار به‌ره‌و زیادبوون رۆیشت و به‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رینی له شێوازی مامه‌ڵه دروستكرد، كه‌واته بێ پلانی بانكی مه‌ركه‌زی و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام به‌ره‌و هه‌ڵه‌ی ئابوری ده‌بات و پیشبینی خراپی ئابوری لێ ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ته به پێ ئه‌م شرۆڤه‌یه ئه‌توانێن چاره‌سه‌ری ئه‌م كیشه‌یه به‌وه بكه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ێشته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد ئه‌وا خۆی نه‌وتی هه‌نارده‌بكات و به‌مه‌ش داهاتی راسته‌وخۆ بۆ كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه، خاڵێكی گرنگی تر ئه‌وێش كوردستان دوور ده‌كه‌وێـته‌وه له‌و وڵاته‌ی كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتی خراپی پلان و به‌رێوه‌بردنی ئابوری هه‌ژماركرا، عێراق به‌رده‌وام هه‌ڵه‌ی ئابوری و گه‌نده‌ڵی و خراپی سیاسه‌تی كارگیری باڵی به‌سه‌رداكێشاوه، ساڵ به ساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وتی روو له زیادبوونه و به‌رده‌وامیش كورتهێنانی روو له زیادبوونه چونكه كارگیری دارایی سسته، پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه عێراق بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو توشی هه‌ره‌سی ئابوری بێت، بۆیه سه‌ربه‌خۆبوونی ئابوری كوردستان یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێـتو ئێستا نه‌ڕه‌خسی ئه‌وا بۆ داهاتوویه‌كی نزیك كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره ئابوری به ته‌واوه‌تی پلانی بۆ دابریژرێت و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر بڕیارده‌ری ئابوری كوردستان بن و دوور له حزبایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به‌رژوه‌ندی ئابوری بخرێته سه‌ردێری كاره سیاسیه‌كان چونكه له ئێستادا جێهان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین جه‌نگه كه ئه‌وێش جه‌نگی ئابورییه .
ماسته‌ر له كارگیری كار