نرخی نه‌وت بۆ دەگوڕێ؟
March 26, 2015
وتار و بیروڕا

ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌ربگرین ئه‌وا نرخی نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ نمونه له رۆژی هه‌ینیدا بریتیی بو له‌وه‌ی كه نه‌وتی خامی برنت 250 سنتی زیادكرد له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی كه 60.75$، هه‌روه‌ها نه‌وتی رۆژئاوای تەكساسی ئه‌مه‌ریكی 8 سه‌نت زیاد بو بۆ نرخه‌كه‌ی كه 50.84$، نه‌وتی ئوپێك له‌نێوان 5 بۆ 6ی مارس نرخه‌كه‌ی له 55.77 $ دابه‌زی بۆ 55.63 $ واته به بڕی 0.14$ به‌مشێوه‌یه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ته‌واوی نرخه‌كانی نه‌وت له‌و رۆژه‌دا به‌رزبونه‌وه جگه له ئۆپێك كه دابه‌زی هه‌ڵبه‌ته هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وتی برنت و تەكساس بۆ شه‌ڕه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ داعش و كاردانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه، له‌به‌رده‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وتی ئۆپێكیش باس له‌وه كراوه كه نه‌وتی ئۆپێك هه‌رچه‌نده نرخه‌كه‌ی دابه‌زێت هێشتا ده‌توانێت به‌رهه‌می بهێنین به به‌راورد به نه‌وتی به‌ردی كه له‌ئێستادا مه‌حاڵه، چونكه تێچوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 $ واته دابه‌زینی نرخی نه‌وت له قاڵبی زه‌ره‌رێكی گه‌وره دانانێت و به‌پێچه‌وانه‌وه نزمبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی رێگری له به‌رهه‌مهینانی نه‌وتی به‌ردی ده‌كات و به‌مه‌ش جارێكی تر ئومێد له‌وه‌یه، كه نرخی نه‌وت به‌ره‌به‌ره به‌رزبێته‌وه، ئه‌گه‌ر بچینه‌سه‌ر رۆژه‌كانی 7 و 8 مارس نه‌وتی كرۆد به 49.61 $ كه به رێژه‌ی %2.32 دابه‌زیوه واته 1.15 $، نه‌وتی برنت 59.73 $ به رێژه‌ی %1.26 دابه‌زییوه واته نزیكه‌ی 0.75 $، هۆكاری ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی قیمه‌تی دراوی دۆلار به لابردنی بڕێ سودی ئه‌مه‌ریكی، چونكه نرخی نه‌وت و دۆلار پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن .
له هه‌فته‌ی رابوردودا شاره‌زای بواری شێكاری نه‌وت ستیفن شورك له سه‌ر كه‌ناڵی سی ئین بی سی باسی له‌وه كرد له‌م كاته‌دا هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر داده‌به‌زیته‌وه و به بازدانی پشیله‌یه‌كی مردوی شوبهاند كه هه‌رچه‌ند به‌رز خۆی فریبدات ئه‌وا دواتر هه‌ر ده‌كه‌وێـته‌وه به زه‌ویدا، بۆیه ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وتین له‌وانه‌یه جارجاره هه‌ندێك نرخه‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر داده‌به‌زێت، له كۆتایشدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ر هه‌واڵێكی دۆلار و بانكی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو نرخه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كات،کەواتە رخی نه‌وت ده‌چێته قاڵبی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه.
* ماسته‌ر له كارگێڕی كار