هۆکاری قه‌رزکردنی سێ ملیاره‌که شرۆڤه‌یه‌ک بۆ ئابوری کوردستان
February 12, 2015
وتار و بیروڕا

ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که‌حکومه‌ت به‌بڕی سێ ملیار دۆلار قه‌رزاری کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هه‌رێمی کوردستانه، که‌ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش بۆ مه‌به‌ستی دابینکردنی موچه‌ی هاوڵاتیان قه‌رزکراوه، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی پێشوو واته 2014 له‌دوازده مانگی رابردودا هه‌ر مانگیک هه‌رێم پێویستی به 700 ملیۆن دۆلار بێت بۆ موچه ئه‌وا کۆی گشتی موچه ده‌گاته هه‌شت ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵێک، سه‌ره‌تا کوردستان به‌بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا هه‌نارده‌ی نه‌وتیان ده‌کرد واته ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده‌ی هه‌ر به‌رمیلیک بۆ ئه‌وکات بکه‌ین به 60 دۆلار ئه‌وا بۆ نمونه بۆ ماوه‌ی شەش مانگ داهاته‌که‌ی ده‌گاته یه‌ک ملیار‌و 95 ملیۆن دۆلار.
له‌ماوه‌ی دوای ئه‌و شه‌ش مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وت بوو به 250 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه مه‌زه‌نده‌ی نرخه‌که‌ی بکه‌ین ئه‌وا داهات ده‌گاته دوو ملیار‌و 737 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بۆ شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵ، واته کۆی گشتی ساڵێکی داهاتی هه‌رێم له‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌نزیکه‌یی ده‌گاته سێ ملیار‌و 832 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار، به به‌راوردی به‌و پاره‌یه‌ی که بۆ موچه پێویسته ئه‌وا حکومه‌ت پێویستی به چوار ملیار‌و 567 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلاره بۆ پڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو موچه‌کانی ساڵێک به‌گشتی.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌نارده‌کردنه‌ی نه‌وت ته‌نها نرخه‌که‌ی ژمێردرا، چونکه ئه‌و بڕه داهاته زۆر که‌متره له‌کاتی داهاتی واقعی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێک فرۆشتنی که‌متر له 60 دۆلار بوو جگه له‌وه‌ش تێچوی هه‌ر به‌رمیلیک که‌نزیکه‌ی چه‌ند دۆلاریکی ده‌وێت هه‌روه‌ها نازانرێت که‌ئایا چه‌ند مانگ نه‌وت هه‌نارده‌کراوه؟ واته داهاتی کوردستان له‌هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌بڕی سێ ملیار‌و 832 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار که‌متره، به‌ڵام لێره‌دا وه‌ک نمونه‌یه‌ک مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و نرخه‌ی پێشوو دهکهینو گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی کهکورتهێنانێک هه‌یه له‌ڕوی دابینکردنی موچه‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که‌هه‌رێم خاوه‌نی داهاتی ناوخۆییه که‌زۆرجار به 200 ملیۆن دۆلار بۆ مانگێک خه‌مڵێنراوه واته بۆ ساڵێک ده‌گاته دوو ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار، واته کۆی گشتی داهات بهنهوتو ناوخۆیی ده‌گاته نزیکه‌ی شه‌ش ملیار‌و 232 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار.
به‌م شێوه‌یه هه‌رێم له‌کۆی گشتی داهاتو دابینکردنی موچه به‌بڕی دوو ملیار‌و 167 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار خه‌رجی زیاده هه‌یه، ئه‌مانه ته‌نها بۆ موچه بوو واته زێده‌ڕۆیی خه‌رجی بهملیاره! بۆیه له‌ماوه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌دا بڕی سێ ملیار دۆلاری قه‌رزکردوه له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
له‌م شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی رون ده‌بێته‌وه که‌زۆری بڕی موچه گه‌وره‌ترین بارگرانیه له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌کاره‌ساته ئابوریه‌کان، بۆیه یه‌که‌م خاڵ که پێویستی به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیه، دۆزینه‌وه‌ی جێگرهوهیە له‌کارکردنی خه‌ڵکی کوردستان، واته ئیتر سنورێک بۆ دامهزراندنو کاری حکومی بکرێت، (خصخصه) له‌داموده‌زگا حکومیه‌کان پهیڕهوبکرێتهوه، به‌ڵام به‌جۆرێک بێت که‌هه‌لی کار بۆ خۆماڵی بێت نه‌وه‌ک بیانی، هه‌روه‌ها توندکردنی یاساکانی گرێبه‌ستی که‌رته تایبه‌ته‌کان بهخستنهکاری خه‌ڵکی خۆماڵی، ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی گرنگتره باشتروایه حکومه‌تی هه‌رێم زۆر یاسای کارگێڕی بگۆڕێت له‌وانه گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌که‌رتی حکومی بۆ که‌رتی تایبه‌ت بهفهرمیو دانانی سیستمێک بۆ پێدانی هه‌موو مافێکی ده‌ستی کار، به‌نمونه مافی خانه‌نشین په‌یڕه‌وبکرێت له‌که‌رتی تایبهتو هه‌روه‌ها مافی ساڵه‌کانی کارکردن له‌که‌رتی حکومهتو هه‌ژمارکردنی له‌که‌رته تایبه‌ته‌کان، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که‌دانانی باج به‌بڕی دیاریکراو‌و رێژه له‌سه‌ر موچه‌ی باڵادهستو پلهبهرزهکانو رێگریکردنی ته‌واوه‌تی له‌هێنانی ده‌ستی کاری بیانی بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، له‌کاتی زۆر پێویستی به‌و ده‌ستی کاره بیانیانه با باج له‌سه‌ر موچه‌کانیان دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێک له‌ڕێگه‌ی ئه‌و باجه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وڵات، ئه‌مانه جگه لهپێداچونهوهی که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و گه‌شتیاری و نه‌هێشتنی بندیوار‌و گه‌نده‌ڵی و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه خه‌یاڵیه‌کان، هه‌موو ئه‌مانه به‌دانانی سیستمی ئه‌له‌کترۆنی پێشکه‌وتوو چاودێریکردنی موچه دوباره‌کان و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌رێکی حکومی و کونترۆڵکردنی زێده‌ڕۆیی، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌رچی تاکێکی ئه‌م وڵاته‌یه له‌لای حکومه‌ت مه‌له‌ف و زانیاری هه‌بێت و به‌مه‌ش ته‌واوی سه‌رپێچی ده‌رده‌خرێت .
* خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌کارگێڕی کاردا