كوردستان یان ئۆكراین دوو ئه‌زموون له نێوان فاكته‌ره سایكۆ-سۆسیۆلۆژییه‌كان و ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كان
October 18, 2014
وتار و بیروڕا
سه‌ربارى سیاسه‌تى مۆسكۆ ، كه هه‌ندێك له وڵاتانى پێشووترى سه‌ر به روسیاى سۆڤیه‌تى جاران، كه ئه‌مرۆ هه‌موویان سه‌ر بخۆیى خۆیان وه‌رگرتوو، كه ژماره‌یه‌كى زۆرى دانیشتوانیان و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له كاره ته‌كنیكیه‌كان و شوێنه پیشه‌سازییه‌كانیان كار ده‌كه‌ن ، هه‌لگرى ناسنامه‌ى روسیین و ده‌ستیان به سه‌ر شوێن و ده‌زگا هه‌ستیاره‌كاندا گرتووه، كه ئه‌م وڵاتانه‌ى به‌ناو سه‌ربخۆ ناتوانن به ئاسانى ده‌ستیان لێ هه‌ڵگرن و ئه‌مه بۆ وڵاتى روسیا ده‌ستكه‌تێكى مه‌زنه كه له لایه‌ك وه‌ك كارتێك فشارن به سه‌ر ئه‌م وڵاتانه و له لایه‌كى تریش وه‌ك ده‌ستى كارن و بۆ وڵاتى روسیا سه‌رچاوه‌یه‌كى ئابوورین. هه‌روه‌هاش به‌هۆى ئه‌زموونه هاوبه‌شه‌كى ئه‌م وڵاتانه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م وڵاته پان و به‌روونه ، هه‌ر له سه‌ده‌ى شانزده‌هه‌م، و به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ى جه‌نگه دوور و درێژه‌كانى نێوان وڵاتى روسیا و پاشایه‌تى ئێران و توركه ئۆسمانیه‌كان و هه‌روه‌هاش به‌تایبه‌ت له ده‌ستپێكى سه‌ده‌ى بیسته‌م و رابردوویه‌كى هاوبه‌شى ژێر ڕكێفى سۆشیالیزم كه نزیكه هه‌فتا ساڵى خایاند، هه‌وڵده‌داتن كه ئه‌م ئه‌زموونه و خاڵه هاوبه‌شانه وه‌ك كارتێكى فشار بۆ سه‌ر سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م وڵاتانه له لایه‌ك و پێكهاته سایكۆسۆسیۆلۆژیكى تاكه‌كانى بقۆزێته‌وه و هه‌موویان له ژێر چه‌ترى چه‌ندین هاوپه‌یمانى كۆبكاته‌وه، و مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیشى پاراستنى هه‌یمه‌نتى جارانى ( USSR ) ، كه ئارمانجێكى ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بیتن له لایه‌ك به‌وه شرۆڤه بكرێتن كه هێشتان جه‌نگى ساردى نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات كۆتایى پێنه‌هاتووه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستیه كێشه و ئالۆزییه سیاسیه‌كانى جیاوازى جیهانه كه ، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیاى فیدرال به به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانه‌تیه هه‌وڵ ئارمانجێكى تر بپێكێتن كه ئه‌ویش ڕێگه‌گرتنه له په‌یوه‌ندیكردنى ئه‌م وڵاتانه‌یه به په‌یمانى ئه‌تلانتیكى باكوور ( ناتۆ ) و ته‌نانه‌ت رۆژئاوا و ئه‌مریكا.
هه‌ڵبه‌ت خاڵه هاوبه‌شه‌كانى كه‌لتوورى و فه‌رهه‌نگى و سایكۆ-سۆسیۆلۆژیكه‌كانى گرێ‌دراو به ئه‌زموونێكى هاوبه‌شى دوو لایه‌نه و به‌تایبه‌تیش له هه‌ر دوو جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و دووهه‌م و هه‌روه‌هاش قۆناغى هاوبه‌شیان له ماوه‌ى جه‌نگى سارد و جیهانى دوو جه‌مسه‌رى و بلۆكه‌كانى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و یه‌ك ئایینى و یه‌ك نه‌ژادى نه‌ته‌وه‌یى نێوان رووسیا و ئۆكراین كاریگه‌رییه‌كى به‌هێزى هه‌بووه له رَاگرتنى بالانس و هاوسه‌گى نێوان خۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته به هاوپه‌یمانیه‌تى رووسیاى فیدرال، به‌ڵام پرسیار له‌وه دایه كه له سه‌رده‌مى ئێستا دا و پاش نه‌مانى سیسته‌مى دوو جه‌مسه‌رى و جه‌نگى به‌ناو سارد و سه‌رهه‌ڵدانى ته‌وژمى به‌جیهانیبوون ( Globalization ) ، كه لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ى ره‌هه‌ندێكى به‌رچاوییه‌تى، ئایا له وڵاتێكى وه‌ك ئۆكراین ، تاك بیر له پاراستنى سنووره‌كانى كه‌لتوورى و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى خۆى ده‌كاتن و وه‌ك جاران وه‌ك پاشگرێكى سیاسه‌تى رووسیا ده‌مینێته‌وه یان سروشتى سایكۆلۆژیا و مێنتالیته‌ى ئه‌م تاكه گه‌یشتووته ئاستێك كه هانیبداتن بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌لتێرناتیڤ و فاكته‌رى تر‌ى وه‌ك لایه‌نى ئابوورى و كۆنكرێت و بژێوى تر ؟
هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره پێویستى به شرۆڤه‌كردن هه‌یه، چونكه هه‌وڵى وه‌ڵاتى تر‌ى وه‌ك گۆرجستانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و گه‌یشتن به كه‌ناره‌كانى ئارامى و ئاسووده‌یى و ئاسایێشى سایكۆلۆژى له ژێر هزر و بیر و باوه‌ره‌كانى میخائیل ساكاشفێلى به ئاكامى خۆى نه‌گه‌یشت و به تووندى به‌رپه‌رچدران، كه ده‌یه‌ویست له ڕێگه‌ى خۆ نزیككردن له رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له‌و قه‌یرانه ئابووریه قۆرتال ببیتن كه ساله‌هاى ساڵه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ. كه‌چى رووسیا و هێزه له‌شگه‌رى و سیاسیه‌كه‌ى گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ى كه ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ گۆرجستانیه‌كان بڕه‌خسێ و ئه‌م بیرۆكه‌یه زینده به چاڵ بوو. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئۆكراینیش به هه‌مان شێوه، و هه‌رچه‌نده كه ئۆكراین یه‌كێكه له وه‌ڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندى جیابووه له رووسیاى جاران، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش خولیاى گه‌یشتن به ئاواتێك كه كه بریتیه له " ده‌ربازبوون و قۆرتالبوونى سیاسى و ده‌رچوون له بازنه‌ى به‌هێزى رووسیا و په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌وروپاى رۆژئاوا و بلۆكى ناتۆ و بگره ئه‌مریكیه‌كان " هێشتان له ناخ و ده‌روونى تاكى ئۆكرانى ده‌خوڵێته‌وه و هه‌موو تووند و تیژییه‌كانى هێزى له‌شگه‌رى و فشاره‌كانى راپرسیه‌كانى وه‌رگرتنى سه‌ربخۆیى هه‌ندێ پارچه‌كانى وه‌ك دوورگه‌ى كریم كه زۆرینه‌یه‌كى مۆسلمانى ته‌ته‌ر بخۆیه‌وه ده‌گرێ و ۆر فشارى تریش نه‌یتوانیوه، هێزى پۆڵاینى تاكى ئه‌م وڵاته بۆ گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وته مادى و كۆنكرێته‌كانى كه خۆى له سوودوه‌رگرتن له هاوكارییه مادییه‌كانى ئه‌ورۆپایى رۆژئاوا و پێشكه‌وتوو وه‌ربگریتن، كه وه‌ك سایكۆلۆژیستى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى ئابراهام ماسلو له تیۆره په‌ییژه‌ییه‌كه‌ى خۆیدا له سه‌ر پێداویستیه‌كانى ( needs ) مرۆڤه‌كان، ئاماژه به گرنگى لایه‌نه مادى و بایۆلۆژییه‌كانى ئه‌م پێداویستیانه ده‌داتن و ئه‌وان له چاو هه‌ندێ له پێدواویستیه‌كانى وه‌ك لایه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتوورى و فه‌رهه‌نگى به گرینگتر ده‌زانیتن. به‌واتایه‌كى تر لایه‌نه‌كانى هاوبه‌شى وه‌ك ئایین و نه‌ژاد و فه‌رهه‌نگ و ئه‌زموونى هاوبه‌ش له ساڵانى جه‌نگ له دژى نازیسته‌كان و رۆژئاوا و ئه‌مریكیه‌كان له به‌رامبه‌ر پێداویستیه‌كانى مادى و ژیانه‌وه‌یى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئارامى و ئاسووده‌یى و ئاسایێشى سۆسیۆ- سایكۆلۆژیك بۆ تاك و كۆمه‌ڵگاى ئۆكرانى به‌گرینگتر ده‌زانرێتن، كه تاكى ئۆكرانى ناتوانێ به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ببێ و هه‌موو گۆشاره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى كه ببێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ئاسووده‌یى و ژیانێكى شایسته‌ى سه‌رده‌میانه به گیان وه‌رده‌گرێتن بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌ردارى هاوڕێى دێرینى چه‌نده‌ها سه‌د ساڵه‌ى خۆى ده‌بێ. هه‌رچه‌نده كه كێشه‌ى نێوان رووسیا و ئۆكراین له‌مه‌ر دوورگه‌ى كریمه كۆنه و چه‌ندین جار بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نه‌توه‌ى ئۆكرانى گه‌یشتووته ئه‌و بڕوایه كه له سه‌رده‌مى به‌جیهانیبووندا، كه سنووره‌كان نه‌ماون و جیهان وه‌ك ده‌ڵێن بووه‌ته گۆندێكى گه‌وره، فاكته‌رى ئابوورى رۆلێكى گه‌وره دبینیتن له دابینكردنى ئاسایێشى سایكۆلۆژى و له دواییشدا ئاسایێشى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى.
ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خاتن كه ئێمه‌ى كوردیش بۆ چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنى ئاسایێشى سایكۆ-سۆسیۆلۆژیك وه‌ك چۆن ماسلو له تێزه سایكۆلۆژیكه‌كه‌ى خۆیدا بۆى ده‌چیتن له ده‌ستپێكه‌وه پێویستى به دابینكردنى پێداویستیه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانى بایۆلۆژیكى و مادییه‌كان ده‌داتن، تاكو له ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه، وه‌ك چۆن ئاكره‌یى ( 2013 ) بسپۆرى یاساى نێوده‌وله‌تى ئاماژه‌ى پێده‌داتن بۆ دابینكردنى ئاسایێشى نه‌ته‌وه‌یى ، كورد پێویستى به‌وه هه‌یه كه فاكته‌ره ستراتێژییه‌كانى ئابوورى و ئینجا سیاسى له‌به‌رچاو بگریتن، و هه‌ر ئه‌م فاكته‌رانه‌یه كه ده‌بنه بنه‌ما بۆ سه‌قامگیرى و هاوكارى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و له سه‌ر ئاست و چوارچیوه‌ى هاوسه‌نگى هه‌رێمى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ به گشتى ( 1: 31 ).
ئه‌مرۆ كوردستان وه‌ك زۆربه‌ى وڵاتانى دراوسێ و جیهان به‌گشتى ، رووبه‌رووى ته‌وژمى ره‌وته رادیكالى و تووندرۆه‌كانى ده‌مارگیر بووه كه خۆیان له شێوازى جیاوازى تیرۆریزمدا ده‌نوێنن و هه‌ڕه‌شه له بوون و ئایینده‌ى تاكى كوردى و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دكه‌ن ، كه ئه‌مه خۆى یه‌كێكه له مه‌ترسیه هه‌ره به‌هێزه‌كانى تیرۆریزمى جیهانى و ناوچه‌یى بۆ سه‌ر كورد، كه ده‌خوازیتن له ڕێگه‌ى گرتنه به‌رى سیاسه‌تێكى هۆشیارانه و ستراتێژیك كار بكاتن بۆ دابینكردنى پێداویستیه هه‌ره سه‌ره‌كى و سه‌ره‌تاییه‌كانى مادى / كۆنكرێتى مرۆڤایه‌تى بۆ تاكه‌كان كورد و له دواییشدا مسۆگه‌ر و گه‌ره‌نتى كردنى ئاسایێش و ئارامى سایكۆ-سۆسیۆلۆژیكانه ، كه ئه‌مان بناغه‌ى سه‌قامگیرى و ئارامى و ئاسایێشى نه‌ته‌وه‌یین، و پێشكه‌وتنى خودى و كه‌سایه‌تى و له دواییشدا كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌ته‌وه‌ییش له سایه‌ى ئه‌م جۆره ئاسایێشه دێته دى و پاش به‌ده‌ستهێنانى خود ( self-actualization ) له لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى، ئینجا ده‌توانرێتن به‌شدارى له دابینكردنى ئاسایێشى جیهانى و پێشكه‌وتنى شارستانیه‌ت به‌شدار ببیتن و ببیته لایه‌نێكى به‌هێز و دیار له نه‌هێشتنى تیرۆریزمى جیهانى و ناوچه‌یى و ئاوه‌دانى جیهانیش به‌نده به‌م ئامانجه، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كه هه‌نگاوه‌كانى خۆى به‌ره‌و ئه‌م ئارمانجه هه‌وڵى سه‌ربه‌خۆییه‌كى ئابوورى ده‌داتن، كه مافێكى ره‌واى نه‌ته‌وه‌یى كورده به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كى پرشنگدار بزاڤ بكاتن.
ژیــــَده‌ره‌كــــان:
1- ئاكره‌یى، نه‌ژده‌ت ( 2013). كێشه‌ى كورد و سیاسه‌ته‌كانى ئاسایێشى نه‌ته‌وه‌یى- توركیا وه‌ك نموونه، گۆڤارى گۆڵان، ژماره ( 955 )، له ( 2/12/2013)، ل.ل. ( 30-31).
2 - گلوعى، محمود ( 1390 ). فرهنگ جامع سیاسى، نشر علم، تهران. : 3 . Huntigon S.Ph.( 1994 ). The clash of civilizations. Jurnal forign affairs,Vol.72,No.3.,pp.22-49.
*بسپۆرى پێداگۆگى و سایكۆلۆژى/ زانستگه‌ى زاخۆ