کەرەستەی تۆ چییە ؟ بۆ نەگەیــشتی بە ئامانج ؟


کەرەستەی تۆ چییە ؟ بۆ نەگەیــشتی بە ئامانج ؟

وەک ئەزانن کە باڵەخانەیەک ، خانووێک ، مۆڵێک ...ھتــد . کە دروســـت ئەکرآ پێویستی بە کەرەستەیە و بێگومانیش ھەر لە بناغەکەیەوە دەست پێ ئەکەین جا ھەتا ئەو ئەندازیارانەی کاری لەسەر ئەکەن زاناتر بن و نەخشەی باشتریان ھەبآ ئەوا بناغەکە پتەوتر ئەبێ بەرگەی قورسایی زیاتری ئەو باڵەخانەیە ئەگرێ .
کەواتە ئەی کەرەستەی تۆ چییە بەرێزەکەم ؟ چۆن ئەتوانی بە کەرەستەیەکی وا بناغەی کەسایەتیت بنیات بنێــی کەوا ھەتا باری قورستر و کێشە و گیروگرفتــی زیاتر ڕووت تێبکا کاریگەری نەبآ لەسەرت و بەھێز تربیت .
کەسایەتی بریتیە لەو کەرەستەیەی کە لە پێش ئامانجی ھەموو کەسێکەوەیە ھەموو تاکێک پێویستی بە کەسایەتیەکی بەھێز ھەیە بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکەی جا ئامانجەکەی بریتی بێت لە ھەر چیەک وە کەسایەتی شتێکە پێویستە لە ژێر چاودێری و پاراستــنی ئێمە بێت رەنگە ئەگەر پارێزراو بێت بە ئاسانی ئەگەی بە ئامانجەکەت .
دووەم کەرەســـتەی ژیان بریتیە لە (قەناعەت) ئەو شتــــەی کەوا لە ئێمە ئەکات خۆمان رازی بکەین بە ھەندآ کۆسپ کە دێنە رێگامان کە ھەرگیز خۆمان بۆی ئامادە نەکردووە و چاوەرێی نەبووین رەنگە قەناعەت لە کاتی قاتی و قڕی و ھەژاریش دا باشترین و ئاسانترین رێگە بێت بۆ بەردەوامی ژیان ئاواتەکانی تاکیش زۆر زۆرن ! بەڵام رەنگە بەشێکی زۆر کەمی بێتە دی لەبەر ئەوەش ئەلبێرت کامۆ دەڵێــت :( ئەگەر ھەموو خواست و ویستەکانمان ھاتبانە دی کەواتە ژیان ھیچ مانایەکی نەدەبوو ) . کەواتە قەناعەت باشترین رێگەیە بۆ خۆپاراســــتن لە فــــــــەشـــەل و زیادبوونی ئەگەرەکان بۆ سەرکەوتن .
سێیـــەم کەرەستەی ژیان و سەرکەوتن بریتیە لە پەیوەندی کۆمەڵایـــەتی بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانج پێویستمان بە زۆر کەسە بۆ ئەوەی پشتمان بگرن و شتیان لێوە فێر بین ئەو کەرەستەیەش رێچکەیەکی ھەیە بۆ بە دەست ھێنانی ھاوکاری خەڵکی ئەویش (زەردەخەنە) یە بە زەردەخەنە خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەکەت دەرببرە و بە راستگۆیی بۆی بدوآ بێگومان بە لەوەی کە دڵنیایی یارمەتی بەرامبەرەکەت پآ ئەدرآ .
چوارەم کەرەستــەی ژیان بریتیە لە ھۆکارێک بۆ ژیان وەک بەر گوێمان ئەکەوێ ھەندێ کەس ئەڵــێن بەو ئاواتەوە یان لە پێناوی ئەو کەسە ، ئەو شتــە ئەژیم کەواتە ئێمەش ئەبێ لە پێناوی ئامانجێکدا بژین بۆ ئەوەی لە کاتی کەوتن بتوانین ھەڵسینەوە و بەردەوام بین لە خەبات و تێکۆشانمان بۆ دووبارە ھەولڕ و کۆشش دان لە پێناوی سەرکەوتنێکــی دیاردا .
Top