وته‌ی ناوداران.. ده‌رباره‌ی منداڵان
September 17, 2012
وتار و بیروڕا
تۆماس فۆله‌ر:
(*) چه‌ند به‌ختیاره ئه‌و که‌سه‌ی که دڵی به منداڵه‌کانی خۆشه.
شکسپیر:
(*) هیچ شتێک هێنده‌ی ستاییش و پیاهه‌ڵدان ، کار ناکاته سه‌ر منداڵ.
تاگوور:
(*) له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ناوێ که جوانه یا ناشیرینه ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه خۆشم ده‌وێ که منداڵمه.
یۆ نامات:
(*) تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وام ده‌زانی که ناوم " ده‌مت داخه " یه.
ریخته‌ر:
(*) شادی له منداڵی‌دا شاییه ، له گه‌وره‌ییشدا زه‌رده‌خه‌نه و گریانه.
جۆن مێرکس:
(*) منداڵ ده‌ڵێت ، به‌ڵام گوێ ناگرێت.
بڕنادشۆ:
(*) منداڵان که‌سانێکی بچووکن ، رێ‌یان پێ نادرێ که ئه‌و شتانه‌ی دایک و باوکیان له تافی منداڵییاندا کردوویانه ، ئه‌مانیش بیان که‌ن.
چارلیز دیکنیس:
(*) هه‌ر منداڵێک که دێته دنیاوه ، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر جوانتره.
گراهام گرین:
(*) ساتێکی شادییه له منداڵی‌دا ، که ده‌رگا ده‌کرێته‌وه و ئاینده‌ی لێ دێته ژووره‌وه.
کارین هۆرێنی:
(*) منداڵ هه‌میشه ئاره‌زووه‌کانی خۆی به راست ده‌زانێت.
جان جاک رۆسۆ:
(*) ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به هه‌ڵه و راستی نه‌کا ، شایانی سزادان نییه.
یوسف بۆ بێرت:
(*) منداڵان زیاتر پێویستییان به نموونه هێنانه‌وه هه‌یه ، له‌وه‌ی که ره‌خنه‌یان لێ بگرن.
لودڤیچ ڤان بیتهۆڤن:
(*) ئامۆژگاری باش فێری منداڵه‌کانت بکه.. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که به‌خته‌وه‌ریان ده‌کات ، نه‌ک زێڕه.
جا‌کسۆن براون:
(*) کاتی گه‌ڕان و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا دوامه‌خه ، ئه‌و کاتانه چۆن بۆ تۆ گرنگن ، ئه‌وها بۆ ئه‌وانیش گرنگن.
وین دایر:
(*) منداڵه‌کانت ده‌ڕواننه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له ژیانتدا ده‌یان که‌یت.. نه‌ک له‌و قسانه‌ت که ده‌یان که‌ی.
پێته‌ر مارتین:
(*) له خێزانێکدا ، ژنه‌که حکوومه‌ته ، پیاوه‌که گه‌له و ، منداڵه‌کانیش ئۆپۆزسیۆنن.
کۆلێت:
(*) شتێکی ناشیرین نییه ، که هه‌ندێ جار به ره‌وشتێکی به‌رزه‌وه ، منداڵان له سنوورێکدا دایک و باوکیان رابگرن.
دیجۆن راسکن:
(*) که‌مێک خۆشه‌ویستی به منداڵه‌که‌ت ببه‌خشیت ، له پاداشتی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت.
ماهاتما گاندی:
(*) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جیهانه‌دا فێری ئاشتییه‌کی راستی ببین ، پێویسته له منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین.
جان جاک رۆسۆ:
(*) له پێش ژنهێنانمدا ، شه‌ش تیۆرم ده‌رباره‌ی منداڵان هه‌بوو ، ئێستا شه‌ش منداڵم هه‌یه و ، هیچ تیۆرێکم نییه.
تۆڵستۆی:
(*) منداڵان له به‌زه‌ییدا باش نین.
جوبران خه‌لیل جوبران:
(*) گه‌لێ جار لای لایه بۆ منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین.. که‌چی خۆمان خه‌ومان ڵێ ده‌که‌وێت.
دایکێکی ماندوو:
(*) تۆ منداڵێکت هه‌بێ ، تۆ کارێکت هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوون به دوو منداڵ ، تۆ ده‌بێ ببیت به ناوبژیوان.
ئۆسکار وایڵد:
(*) منداڵان به خۆشه‌ویستیی دایک و باوکیان ده‌ست پێ ده‌که‌ن ، دوایش تاوانباریان ده‌که‌ن ، به ده‌گمه‌نیش لێیان ده‌بوورن.
پیره‌مێردی نه‌مر:
(*) با وجود ئێستا منداڵ په‌سه‌نده... که‌س به پیر ناڵێ که‌رت به چه‌نده.
جه‌واهیر لال نه‌هرۆ:
(*) له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ، که منداڵان به یه‌کتری ده‌گه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی که بیر له ره‌گه‌ز و ره‌نگی پێست و سامان بکه‌نه‌وه ، پێ که‌وه یاری ده‌که‌ن.. تۆڕه‌ش بن زوو ئاشت ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام به‌دبه‌ختییان له‌وه‌دایه که گه‌وره ده‌بن.. فێری ره‌فتار و خوی گه‌وره‌کان ده‌بن.
جۆن که‌نه‌دی:
(*) گرنگترین په‌یوه‌ندی ریشه‌یی له نێوانماندا ئه‌مه‌یه.. ئێمه هه‌موومان له‌م گه‌ردوونه‌دا ده‌ژین.. هه‌موومان هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین.. هه‌موومان بیر له داهاتووی منداڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه و.. هه‌مووشمان کۆچی دوایی ده‌که‌ین.
تێرنه‌س:
(*) چاکتر وایه به رێز و نه‌رم و نییانییه‌وه منداڵه‌کانت به خۆته‌وه بگرێت ، نه‌ک به ترسه‌وه بیان گریته خوت.
جا‌کسۆن براون:
(*) پانتاییه‌کی زۆر له ژیانی منداڵه‌کانتدا داگیربکه.
ئه‌لبێرت هۆبارد:
(*) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ منداڵی ژیر و زرنگت هه‌بێت ، زانا و رۆشنبیر به.
سیمۆنز:
(*) په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ، بیست ساڵ به‌ر له دایکبوونی ده‌ست پێ ده‌کات.
تۆماس فۆله‌ر:
(*) فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌یته‌وه ده‌بێت به ئه‌مر.
مارتن لۆسه‌ر کینگ:
(*) خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم ، که رۆژێک بێت هه‌ر چوار منداڵه‌کانم ، له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بژین ، که له ره‌نگی پێستیان نه‌ڕوانن.. به‌ڵکو به پێی که‌سایه‌تییان هه‌ڵیان بسه‌نگێنن.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین:
(*) وێڵ بوون به دوای راستی و جوانیدا ، جیهانێکه له چالاکی ، بواری ئه‌وه‌مان نادات که ، به درێژایی ژیانمان به منداڵی بمێنینه‌وه.
راڵف بۆس:
(*) من منداڵانم خۆشده‌وێت ، به زۆریش کاتێ که ده‌گرین ، چونکه یه‌کێک دێت و دووریان ده‌خاته‌وه.
رالف والدۆ ئه‌مه‌رسۆن:
(*) خۆشیمان له جوانی و شادی منداڵاندا به‌دی ده‌که‌ین ، که دڵ زۆر له جه‌سته گه‌وره‌تر ده‌کات.
هێنری د‌یڤید:
(*) هه‌موو پیاوان له منداڵان ده‌چن و ، له هه‌مان خێزاندان ، هه‌ر به هه‌مان چیرۆكیش خه‌و ده‌یان باته‌وه و له خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
ئێریک هۆڤه‌ر:
(*) هه‌موو سه‌رکرده‌کان ، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ،که وه‌کو منداڵ سه‌یری لایه‌نگره‌کانیان بکه‌ن.
کۆکۆ تشانێل:
(*) مادام ئه‌وه ده‌زانن که ، پیاوان وه‌کو منداڵان وان ، که‌واته هه‌موو شتێک ده‌زانن.
مارک توین :
(*) زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌بنه هۆی بایه‌خ پێدان.. له منداڵانه‌وه دێن ، ئه‌وان چی بزانن ده‌یڵێن .
جان جاک رۆسۆ:
(*) مرۆڤ بۆ ئه‌وه له دایک نه‌بووه ، که هه‌ر به منداڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێته‌وه.
جا‌کسۆن براون:
(*) پێش هه‌موو شتێک ئاگات له خێزانه‌که‌ت بێت ، دوایی له منداڵه‌کانت بێت ، دواتریش له گیرفانت بێت.
سپیتله‌ر:
(*) منداڵ بوونه‌وه‌رێکی هه‌ستیاره ، ئه‌و که‌سانه به‌رهه‌میان هێناون ، که ته‌مه‌نی ئه‌ویان تێ په‌ڕاندووه.