بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆی کورد
March 24, 2012
وتار و بیروڕا
گەرانەوە بۆ بڕیاری نەتەوە لە یەک مانا زیاتر هیچ نابەخشێت ئەویش سەربەخۆی کوردستانە چونکە ئێمەو خەڵکی تریش چاک دەزانن کە گەورە و پچوکی کورد، چەپ و ڕاستی کورد، هەموو ئایدۆلۆژییەکان له گەڵ جیا بونەوەی کوردا لەوهەیکەلانەی کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم سەپێنراوە بەسەر ئێمەدا بێئەوەی کەسێک بێت تەنانەت ڕاپرسێکی پچوکیش بکات لە ناو ڕیزەکانی گەلی کورد لە یەکەمین هەڵبژاردن کە دوای کەوتنی ڕژێمی بەعس ڕووی دا لە عێراقدا لە ڕێگای ڕاپرسیەکەوە لە %٩٨ کورد دەنگیان دا بەسەربەخۆیی کورستان ئەوەش بەڵگەیەکی بەهیزە بۆ ڕاستی و دروستی بۆچونەکەمان. من وا دەزانم کاتێک ناوچە دابڕاوەکان دەگەڕینەوە سەر هەرێمی کوردستان مەسەلەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەبێتە ئەمری واقع سەرۆکێش باش بۆ ئەو مەسەلەیە ڕۆیشتووە چونکە بە ئاشکرا لە ووتارەکەیا دەڵێت یەکەمین خاڵی ناجووتیمان لەگەڵ ناوەندا مەسەلەی ناوچە دابڕاوەکانە. لێرەدا ناوەند دەکاتە نێوانی دوو ئەگەری چارەنووسان یا ئەوەتا دەست لە کورد و کوردستان هەڵیگرن بە یەکجاری یان ئەوەتا بە زووترین کات کێشەی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر بکەن.
بێگومان ناوەند پەنا دەباتە بەر ئەگەری دووەم چونکە ئەگەری یەکەم مەسەلەیەکە بەهێزتر لە بڕیاری تاقە کەس و تاقە حیزبی و تاقە دەوڵەت و تاقە هێز گریمانیش ناوەند بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکەی خۆی کە ئەم ناڕەزایە گەورەیەی لە عێراقدا بەجێهێشتووە لەو کاتەدا هێز قسە دەکات بێگومان مەبەستیش لە هیز شەڕکردن نییە چونکە کاتی شۆڕشی چەکداری بەسەر چوو هاوجووت لەگەڵ هێزی داپلۆسینی ناوەندەکان، لەو دونیای ئەمڕۆدا هێز لە چەند خاڵێکدا ئۆقرە دەگرێت یەکەمیان هێزی جەماوەری گوومان لەوەدا نیە کە کورد هێزێکی جەماوەری ئامادە باشە لە مەسەلەی چارەنوسسازەکاندا بۆ نمونە، لە ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ دا هەموو کورد بوون بە یەک هێز دژ بە داگیرکەر تەنانەت ئەو کەسانەی چەکداری ناوەندیش بوون، بەرامبەر ئەمە هەموومان دەزانین کە ناوەند تا ڕادەیەکی زۆر بێ جەماوەرە یان جەماوەرێکی سست و پارچە پارچەیە جگە لەوە ئۆپۆزەسێونێکی ترسناک وای لە خودی سەرۆک وەزیران کردوە کە نەتوانێت تا ڕۆژی ئەمڕۆ پیاسەی جادەکانی بەغداد بکات ، دووەم هێزی پەیوەندیەکانە سەرکردایەتی کورد و خودی سەرۆک بارزانیش خاوەنی تۆڕێکی پەیوەندی بەهێزن لەگەل زوربەی زۆری ووڵاتانی سەرڕووی زەمین ئەمەیان هێزێکی گەلێک گرنگە بۆ ئەوەی لە کاتێکدا دەوڵەتی کوردستان ئاشکرا ئەبێت سەرجەم ئەو ووڵاتانە دانی پیا بنێن، هەروەها عێراق بەهێزترین پەیوەندیە کە کەسایەتیەک هەیبێ لە عێراقدا هەر بۆ نمونە لە ناو شیعەکاندا ئەنجومەنی باڵای شۆڕش و ئەنجومەنی ئیسلام (عمارحکیم و تیاری صدری ) وە زۆر لایەنی تری شیعە، لە ناو سونەکاندا العیراقیە و هەموو سەرۆک هۆزەکانی عەرەب هەروەها بەشێکی زۆری لە تورکمانەکان و زۆربەی زۆری مەسیحیەکان بەرامبەر بەمە مالیکی پەیوەندیەکی زۆر لاوازی هەیە یان ڕاستر وایە بڵێن هەموو ئەم هێزانە لەسەنگەری بەرامبەردان دژ بە مالیکی، سێیەم ووڵاتانی ئیقلیمی ووڵاتانی دەورو پشتی عێراق دیارن ئەگەر لە تورکیاوە دەست پێبکەین ئەوە ماوەیەکە شەرێکی سارد لە نێوان تورکیاو مالکیدا بەرەو زیاد بوون دەچێت لەبەرامبەردا پەیوەندییەکان لە نێوانی تورکیاو هەرێمی کوردستاندا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕوات بەرپرسە باڵاکانی تورکیا سەردانی کوردستانیان کردوە، سوریا لە گۆڕاندانە بێگومان مالیکی لەگەل ئەو بەشەدایە کە ماڵئاوای لە حوکم ڕانی و ژیانی خۆشیاندا دەکەن بەرامبەر بەوە هەموو هێزی کوردی کە ئێستا بۆتە هێزیکی دیار لەناو ئۆپۆزسێونی کوردیدا و بارزانی بە سەرۆکی خۆیان دەزانن و کۆنگرە لە هەولێر دەبەستن ، ئۆردون ئەویش بێگومان لە سەنگەری دژایەتیە لەگەل نوری مالیکی و دام و دەزگاکەی چونکە شا حوسێن باوکی شا عبدللە خاوەنی بیرۆکەی پچراندنی هیلالی شیعی بوو کە لە ئێرانەوە دەست پێدەکات لە لوبنانەوە کۆتای پێدێت، سعودیاش هەر بەو جۆرە بەڵکو دامو دەزگاکانی سعودیا کارێکی وایان کردوە کە مالیکی گۆشەگیر بێت لە ڕووی پەیوەندییە عەرەبیەکاندا ، کوەیتیش بێگومان هەر وەکو ووڵاتانی تر وایە.
چهکداره شیعهکان لهناو خاکی عێراقهوه بهندهری موبارهک بوردومان دهکهن که ئهویش ئاڵۆزیهکی گهورهی له پهیوهندییهکان دروستکردوه ئهوهی دهمێنێتهوه تهنها ئابلۆقهیهکی جیهانی وهستاوه خودی ئێران دهیهوێ عێراق بکاته دهروازهیهک بۆ پچراندی ئهو ئابلۆقهیه ئهومیش بارێکی قورسه شانی مالیکی ههڵناگرێت چونکه ههرچهنده ئهمریکا عێراقی وهک هێزی سهربازی بهجێهێشتوه بهڵام عێراق ههر عێراقی ئهمریکیه، ئهوهی سهرپێچی بکات له عێراق خۆی لهسهر تهختی حوکم نابینێت. کهواته بوونی ئێران وهکو دهوڵهتێکی ئیقلیمی نابێت به پشتیوان بۆ مالیکی به پێچهوانهوه بارێکه بهسهر کۆڵییهوه، نامهوێت ئیتر سهری خوێنهری ئازیز بیهشێنم و بچمه ناوهرۆکی باسێکی وا ئاڵۆز بهڵام بهکوردی پهتی دهڵێم نهورۆزی داهاتوو لهژێر ئاڵای شکاوهی کوردستاندا پیرۆز دهکهین.