راپه‌ڕین و .. که‌رکوک و .. نه‌ورۆز
March 17, 2012
وتار و بیروڕا
راپه‌ڕینه مه‌زنه جه‌ماوه‌رییه سه‌رتاسه‌رییه‌که‌ی باشووری کوردستانی شیرینمان ، له به‌هاری ساڵی (1991) دا. راپه‌ڕین و هه‌ڵچوونێکی جه‌ماوه‌ریی هه‌ڕه‌مه‌کی و ناکاوی و بێ ته‌گبیر و بێ نه‌خشه و بێ به‌رنامه و بێ ئامانج نه‌بوو .. ئه‌گه‌رچی تا راده‌یه‌ک خۆڕسکی پێوه دیاربوو .. به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌کانی پشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانه‌وه پێکه‌وه و به هاوکاری ، ئاماده‌کاری و پلانێکی تۆکمه‌ی پێش وه‌ختی بۆ دارێژرابوو .. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌بوایه .. سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینه‌که زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، له‌وانه‌یه قوربانی زۆرتمان بدایه .. کورد ژیرانه توانی هه‌ل و مه‌رجه نێوخۆی و ده‌ره‌کییه‌کانیش بقۆزێته‌وه و ، له کاتێکی له‌باردا راپه‌ڕێت .
راپه‌ڕین ، به‌ری خه‌بات و به‌رخودانی چه‌ندین ساڵه‌ی شاخ و شارمان بوو .. لووتکه‌ی شۆڕشی نه‌کوژاوه‌ی گه‌له تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ره‌که‌مان بوو .. چڵه‌پۆپه‌ی تووڕه‌یی و رق و بێزاریمان بوو .. راپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێکی زۆر گرنگه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردمان .. لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕینی پرشنگداره له مێژووی پڕ له شانازی و شکۆداری کورد و کوردوستاندا.
ئه‌م راپه‌ڕینه‌مان ، نه یه‌که‌مین راپه‌ڕینمانه و ، نه دوایه‌مین ڕاپه‌ڕینیشمان ده‌بێت .. کێ هه‌یه ، داستانی دێرینترین راپه‌ڕین له مێژوودا نه‌زانێ ، که راپه‌ڕینه نه‌مره‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو .. کاوه‌ی دلێر و پاڵه‌وانی ئازدیخوازی کوردمان .. که له دژی دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرداری زه‌مانه ( زووحاک ) راپه‌ڕی و ، سه‌ری پان کرده‌وه و تاج و ته‌ختی سته‌مکاریی ته‌فر و تونا کرد و ، گه‌لی کوردمانی له زۆردارێتی و چه‌وسانه‌وه و نه‌هامه‌تی رزگار کرد .. ئه‌و ڕۆژه ، بوو به رۆژێکی نوێ و ، بوو به خۆشترین جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی ساڵانه‌ی هه‌تا هه‌تایه‌مان ، که جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆزه .. جه‌ژنی رزگاری و ئازادی و ئاشتی یه ، جه‌ژنی نه‌مانی سته‌م و زۆرداری یه ، جه‌ژنی ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌کێتیمانه .. هه‌ر له باشووری کوردستاندا له ساڵانی ( 1982) و (1984) دا ، دوو ڕاپه‌ڕین له دژی سته‌م و تاوانه‌کانی رژێمی عێراق کران .. کۆمه‌ڵێكی زۆری گه‌نجمانیان گرت ، که ئێستا و ئه‌وسا نه‌گه‌ڕانه‌وه و ، که‌س نازانێ چۆن و له کوێدا شه‌هید کراون .
له باکووری کوردستاندا ، له قه‌ڵای خه‌بات و راپه‌ڕین و کۆڵنه‌داندا .. تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین راپه‌ڕین و شۆڕش له دژی ئیمپریالیزمی عوسمانی داگیرکه‌ر و ، ئه‌تاتورک و ، هاوبیره ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ئێستاشیان ، که تا ئه‌مڕۆش له تورک زیاتر دان به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا نانێن .. ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ، ئه‌تاتۆرک و ، ئه‌تاتورکلیزمه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ئه‌مڕۆشیان .. زۆر به شێوه‌یه‌کی دڵڕه‌قانه و دڕندانه‌ی دوور له ره‌وشت و ویژدان و سۆزی مرۆڤایه‌تی .. ده‌ستیان له کوشتنی رۆڵه‌کانی گه‌لی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی کوردمان نه‌پاراستووه و ، به ئاگر و ئاسن له دژی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان ره‌فتاریان کردووه و ده‌که‌ن .. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک جینۆسایدی کوردیان کردووه .. تا ئه‌مڕۆش وازیان له‌م ئه‌قڵییه‌ته بۆگه‌نه شۆڤێنییه‌یان نه‌هێناوه و ، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌ده‌ن ، به به‌رچاوی جیهانه‌وه کوشنده‌ترین چه‌ک له دژی کورد به‌کار ده‌هێنن .. به‌ڵام نه كوشتن و ، نه ئه‌شکه‌نجه‌دان و ، نه‌گرتن و نه به‌ندیخانه .. به قه‌ی تاڵه موویه‌کی سه‌ریش ، نه‌یان توانیوه هه‌ره‌س به باوه‌ڕی پۆڵایین و ، به وره‌ی به‌رزی گه‌له‌که‌مان بهێنن و ، هه‌رگیزیش ناتوانن .. به پێجه‌وانه‌ی خواست و نیازی گڵاوی ئه‌وان .. تا بێت وره و باوه‌ڕ به‌خۆبوونی رۆ‌له تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، له باکووری کوردستاندا ، به‌رزتر ده‌بێ و زیاتر گه‌شه ده‌کات و .. زیاتریش ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان لا شیرین‌تر ده‌بێ .. ئه‌وتا ڕاپه‌ڕین و شۆڕش به گۆڕتر و به گڕتر سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه و .. به‌رده‌وامه و به‌رده‌واميش ده‌بێت .. تا به ته‌واوی کوردستان‌مان له داگیرکه‌ران رزگار ده‌که‌ین و ، ده‌ست له‌ملی ئازادی و ئاشتی دکه‌ین و ، مافه ره‌واکانمان به ده‌ست ده‌هێنن .. شاعیری کوردستان په‌روه‌ری نه‌مرمان کامه‌ران موکری ده‌ڵێ :
ئـــــاگر به نه‌خـتێ ئــــــاو کـــوژایه‌وه
گــــوڵ به بــای پــــایز سه‌ری نـایه‌وه
به‌ڵام ژیــــله‌مۆی تێکۆشـــــانی کـورد
دوای ( هه‌زاران ئاو ) هه‌ڵگیرسایه‌وه
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا ، ئاخوونده‌کانی کۆماری سێداره ، له ژێر ئاڵای (الله اکبر) دا ، دوور له هه‌موو ره‌وشتێک ، زۆر دڕندانه گه‌لی بێ تاوانی کوردمان ده‌کوژن و ده‌چه‌وسێننه‌وه .. رۆژ نییه به‌بێ تاوان لاوێکی کوردمان له سێداره نه‌ده‌ن .. به سه‌دان لاو و مێردمنداڵمان له زیندانه ترسناکه‌کانی ئێران‌دا رۆژانه پیسترین ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن .. به‌ڵام هه‌رگیز به‌م کاره قێزه‌وه‌ن و به‌دره‌وشتییانه‌یان ، ناتوانن چۆک به گه‌له‌که‌مان داده‌ن و له خه‌بات و راپه‌ڕین ساردمان بكه‌نه‌وه .. ئێمه‌یه که نه‌وه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر بین و ، درێژده‌ری رێبازه پیرۆزه‌که‌ی ئه‌و بین، ئیتر چۆن كۆڵده‌ده‌ین له تێکۆشان و قوربانی دان ؟.. ئه‌و قازی محه‌مه‌ده‌ی که هێنده تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ر و کوردستان په‌روه‌ر بوو ، ته‌نانه‌ت په‌ت و سێداره‌ش له ئاستی دلێری و جوامێری و سه‌ربه‌رزی و قاره‌مانێتی ئه‌ودا شه‌رمه‌زار بوون . رۆژی خنکاندنی ئاخوونده‌کانیش به مێزه‌ره‌کانی سه‌ر خۆیان نزیک بۆته‌وه .
له رۆژئاوای کۆردستانیشدا ، که شۆڤێنی عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتداره ، تا ئه‌مڕۆش دانیان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا نه‌ناوه و .. له ساده‌ترین ماف بێ به‌ش کراون و به هاوڵاتی پله سێشیان نازانن .. تا ئیستا له چه‌ند شارێکی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانیشدا ، چه‌ندین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی و ڕاپه‌ڕین کراون ، به ده‌یان شه‌هیدمان داوه .. ئه‌مڕۆش لاوانی دڵێری کوردمان ، کوڕان و کچانی قاره‌مانمان ، به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ره‌نگین و پیرۆزی کوردستانه‌وه .. له شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستاندا ، له قامیشلی پاڵه‌وان و ، عاموودا ، عفرین ، حسه‌که ، دێرزوور ، کۆبان ، جه‌زیره و ، له گه‌ڕه‌که کوردییه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب و ، دیمه‌شقدا.. پێشره‌وی و رابه‌ری جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیومان ده‌که‌ن و ، سنگیان کردووه به قه‌ڵغانی به‌رگری کردن .. رژێمی حیزبی به‌عسی شۆڤینی عه‌ره‌بی له سووریادا ، دواهه‌ناسه ده‌ده‌ن و له سه‌ره‌مه‌رگ دان .. بێگومان چاره‌نووسی به‌شار ڕێوی ی دیکتاتۆر و سته‌مکاری له خۆبایش ، که ده‌سته‌کانی به خوێنی گه‌لانی سورویا سوورن ، له چاره‌نووسی سه‌دام ی هاوتاوان و هاوحیزبی باشتر نابێت.
بۆ ڕاپه‌ڕین له باشووری کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵدا ؟ ره‌نگه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینمان بیانه‌وێت ، زیاتر له هۆکاره‌کانی راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی (1991) بزانن ، ئه‌گه‌ر بمانه‌ێ به ته‌واوی و تێر و ته‌سه‌لی و به وردی باس له هۆکاره گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کانی راپه‌رین بکه‌ین ، به کتێبێک و سێ کتێبیش باسکردنیان کۆتایی نایه‌ت .. بۆیه من لێره‌دا زۆر به کورتی و به چڕی و ساده‌یی ، ته‌نها ئاماژه به سه‌رناوی هه‌ندێک له گرنگترین هۆکار و فاکته‌ره‌کانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که ده‌که‌م ، دڵنیاشم به لای ئێوه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک هۆکاری زیاتر هه‌یه .. به کورتی ئه‌مانه گرنگترین فاکته‌ره‌کانی راپه‌ڕینه‌که‌ی ( 1991) کن :
سته‌مکاری و تاوانه‌کانی رژێمی شۆڤێنی عه‌ربی ی ره‌گه‌زپه‌رست له عێراقدا ، که له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ره‌گه‌زپه‌رستدا به‌رجه‌سته ببوون .. ده‌رهه‌ق به گه‌لی بێ تاوانی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی کوردمان .. که هیچ شتێک ناڕه‌وا نه‌ما که به گه‌لی کوردمانی نه‌که‌ن : کۆمه‌ڵ کوژی ، ئه‌نفال ، کیمیاباران ، رووخاندنی نزیکه‌ی پێنج هه‌زار گوند و شارووچکه و گه‌ڕه‌کی کوردستان ، تاڵان کردن و دزینی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان ، کۆڕه‌و ، به عه‌ره‌بکردنی ناوچه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و ، چه‌ندین ناوچه‌ی تری کوردستان ، راگواستنه‌وه و ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورد به پێی په‌تی و به سه‌ری رووتی له زێدی خۆمان ، په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی پاکتاونه‌ژادی ، هه‌وڵدان بۆ شێواندن و ناشیرین کردنی کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردیمان ، هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ، له ژێر ناوی( تصحیح القومیه ـ راستکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) دا ، ده‌رکردنی زیاتر له ملێۆنێک برا کورده فه‌یلییه‌کانمان ، داگیرکردنی موڵک و زه‌وی زاری کورد ، قه‌ده‌غه‌کردنی قسه‌کردن به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان و له دایره‌کاندا ، گرتن و له سێداره‌دانی هه‌زاران کورد ، سیاسه‌تی به به‌عسی کردن ، گه‌مارووی راگه‌یاندن له‌سه‌ر کوردستان ، هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌کردنی مێژوو و ره‌سه‌نایه‌تی کورد ، که به‌بێ بنه‌ما و به‌ڵگه و راستی زۆربه‌ی هۆزه ره‌سه‌نه کورییه‌کانمانیان گه‌رناوه بۆ سه‌ر ره‌چه‌ڵکی عه‌ره‌ب ، هه‌ڵته‌کاندنی ژێرخانی ئابووری کوردستان ، گه‌مارووی ئابووری له‌سه‌ر کوردستان ، قه‌ده‌غه‌کرنی کورد له کڕین و فرۆشتن موڵک و ئۆتۆمبیل دا، وه‌رنه‌گرتنی کورد له وه‌زیفه و ئیش و کار و ، له دایره‌کان و ، له کولێجه‌کانی سه‌ربازی و ، له هێزی ئاسمانی و ، کۆلێجی پۆلیس ، ده‌ست پێ کردن به ده‌رکردن یا گواستنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا کوردانه‌ی ، که ره‌تیان کرده‌وه ببنه لایه‌نگری به‌عس ، چاندنی بیست ملیۆن مینی که‌سی له کوردستاندا ، پاره‌دان به گه‌نجانی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی کچانی کورد بخوازن .. دانانی به ده‌یان فه‌وجی جاش له کورد و عه‌ره‌ب ، به جه‌یش شعبی کردنی کورد به زۆر ، ئه‌مانه و به ده‌یان تاوانی تری قێزه‌وه‌ن .. سته‌م و تاوانی له‌م جۆره ، له هیچ شۆێنێکی جیهاندا روویان نه‌داوه .. مه‌گه‌ر ته‌نها له هه‌تیوه‌کانی ئه‌فله‌ق و ئه‌تاتورکلیزمه‌کان و ئاخونده‌کانی کۆماری سێداره بوه‌شێنه‌وه .. هه‌ر کوردیشه توانی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو تاوانانه بگرێت و کۆڵنه‌دات .
سته‌م و تاوان و ناهه‌قییه‌کانی رژێمی عه‌ره‌بی شۆڤینی له عێراقدا ، گه‌یشتبوونه لووتکه و له راده‌به‌ده‌ر ، کورد وته‌نی : " جام پڕببوو .. لێی ده‌رژا " له‌وه زیاتر ئارام گرتن بێ هووده بوو .. برینه‌کانمان گه‌یشتبوونه سه‌ر ئێسقان .
له رۆژی( 5 / 3 / 1991 ) دا ، له شاری رانیه‌ی پاڵه‌واندا ، له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕیندا ، گڕکانی رق و تووڕه‌یی و بێزاری گه‌له‌که‌مان ته‌قییه‌وه .. کوڕان ، کچان ، لاوان ، پیران ، منداڵان ، جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان .. به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک ره‌نگ هه‌ڵمه‌تیان برد و ، داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمه شۆڤێننه‌که‌ی عێراقیان گرت.. سوپای خوێن‌ڕێژ و دڕنده‌ی عێراق و ، جه‌یش شه‌عبی ، هێزه‌کانی پۆلیس و ئه‌من و موخابه‌رات و ، هێزی تایبه‌تی ، گاردی کۆماری .. هتد . به‌کارهێنانی تۆپ و ، تازه‌ترین تانک و زرێپۆش و ، بۆردوومانی هێلیکۆپته‌ری سه‌متی .. هه‌موو ئه‌م هێز و چه‌کانه ، له ئاست هێڕشی جه‌ماوه‌ری دلێر و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانماندا .. زۆر پووک و بێ نرخ بوون .. له به‌رده‌م بڕوا و ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له داخ له دڵه‌که‌ماندا ، له به‌رده‌م شه‌پۆڵی لافاوی توڕه‌یی و ، گڕکانی رق و بێزاری و ، زریانی راماڵیندا .. هێنده بێ هێز بوون ، نه‌یان توانی بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش به‌رگری بکه‌ن .. له سێبه‌ری خۆیانیش ده‌ڕه‌وینه‌وه .. کونه مشکیان لێ ببوو به قه‌یسه‌ری .. له راکردن و هه‌ڵهاتن به‌ره‌و دواوه ئاسکه‌شیان پێ نه‌ده‌گه‌یشت .. شاعیری نیشتمان په‌روه‌رمان ، بێ که‌س ده‌ڵێ :
قه‌ت مه‌ڵێن دوژمن به‌هێزه تـۆپ و ته‌یـاره‌ی هه‌یه
ئه‌گه‌ر ئیتفاقتان هه‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته خۆی رابگرێ
له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ، شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و ، هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌کانیان له هێزه‌کانی عێراق پاک کرانه‌وه و ئازاد کران .. مایه‌وه شاری که‌رکوکی کوردستان .. به درێژایی مێژوو ، ناوچه‌ی که‌رکوک له چه‌وسانه‌وه و ، سته‌م و ، ده‌رکردن و ، گرتن و کوشتن و ، کاولکردن و ، تاڵان کردن و ، ئه‌نفالدا و ، له ناهه‌قیدا پشکی شێری به‌رکه‌وتووه ، تا ئه‌مڕۆش له سته‌م کردن و ، ئاوڕدانه‌وه لێی و ، له بێ نازی و ، له ئاوه‌دان نه‌کردنه‌وه و ، خزمه‌تگوزاری پێویستدا .. پشکی شێری هه‌یه .. به‌ڵام به شانازیشه‌وه ده‌ڵێین ، له خۆڕاگری و کۆڵنه‌دان ، له خه‌بات و قوربانی دان و ، له کوردایه‌تی و کوردستان په‌روه‌ریشدا ، که‌رکوکییه‌کان هه‌ر پشکی شێریان هه‌یه ، هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی داکۆکی و به‌رگری کردنن بوونه له کوردستان .. شۆڕه‌سواری مه‌یدانی ، خه‌بات و گیانبازی بوونه و ، قوربانی و شه‌هیدشیان نایه‌نه ژماره‌کردن .. تکایه به هه‌ڵه‌ش لێم تێ مه‌گه‌ن ، من هه‌رگیز که‌رکوکچێتیم نه‌کردووه و ناشی که‌م ، من پێش ئه‌وه‌ی که که‌رکوکی بم ، تا سه‌ر ئێسقان و تا ناو ئێسقانیش کوردستانیم .. به‌ڵام که‌رکوک هێمایه‌کی زه‌قی ، زۆڵم لێ کردن و به‌عه‌ره‌ب کردنه .
دوای رزگارکردنی سێ شاره‌که‌ی تری کوردستان .. رژێمی شۆڤێنی عێراق ، هه‌موو گوشارێکی خسته سه‌ر که‌رکوک به ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز و تۆپی دوور هاوێژ و ، و تانگ و زرێپۆش که‌رکوکی ته‌نی و ده‌وری که‌رکوکی گرت .. به‌هه‌زاران جه‌یش شه‌عبی و ره‌فیق و شه‌فیق به‌عسی ، له ناو که‌رکوکدا له مۆڵگاکانیاندا ، مۆڵیاندابوو .. هێلیکۆپته‌ری سه‌متی به درێژایی رۆژ و شه‌و ، بۆردوومانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئه‌وجه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیومانیان ده‌کرد .. که له چوار پێنج قۆڵه‌وه له که‌رکوک نزیک ببوونه‌وه .. فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌موو هێزه‌کانی رژیمی شۆڤێنی عه‌ره‌بی له که‌رکوکدا ، گۆڕبه گۆڕ( عه‌لی کیمیاوی) بوو ، که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکیان پێ دابوو .. هه‌ر له رۆژی یه‌که‌می ڕاپه‌ڕینه‌وه ، بازگه‌کانی که‌رکوک داخران و ، هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی که بۆ شاره‌کانی تری کوردستان ده‌چوون داخران و قه‌ده‌غه‌کران .. شه‌و و رۆژ کوێرانه به تۆپ و هاوه‌ن گه‌ره‌که کوردییه‌کانیان بۆردوومان ده‌کرد .. هێزه‌کانی رژێم له که‌رکوکدا هێنده ئه‌تره‌شیان چووبوو ، که دار و به‌رد و بنچکیان ڵێ ببوو به پێشمه‌رگه .
له رۆژی ( 10 / 3 / 1991) له کاتژمێر شه‌شی ئێواره بۆ شه‌شی به‌یانی ، هاتوچۆ له شاری که‌رکوکدا قه‌ده‌غه‌کرا ، هه‌ر که‌سێکیان له‌و ماوه‌یه‌دا ببینیایه ، بێ سێ و دوو به قه‌ستی کوشتن ته‌قه‌یان لێ ده‌کردن .. ره‌شبگیری ده‌ستی پێ کرد .. هه‌ر رۆژه‌ی دوو سێ گه‌ڕه‌کی کوردیان ، به هێزێکی گه‌وره‌وه‌ی گاردی کۆماری ئابڵوقه ده‌دا ، له ته‌مه‌نی ( 13 تــا 70 ) ساڵانیان ده‌گرت .. تا ( 20 / 3 / 1991) نزیکه‌ی (16) هه‌زا کوردیان له که‌رکوکدا گرت و له سه‌ربازگه‌ی ( تۆبزاوه )ی خوار شاره‌وه به‌ندیانیان کردن .. هه‌ر بۆ رێ گرتن له راپه‌ڕین له که‌رکوکدا ، بۆ ئه‌وه‌ی کورد بترسێنن و چاوشکێنی بکه‌ن .. له به‌رواری ( 13 / 3 / 1991) دا ، له شاری که‌رکوکدا له به‌رده‌م بنکه‌ی ته‌ندووستی له گه‌ڕه‌کی ( شۆریجه ) دا ــ که داگیرکه‌ر شۆڕیجه‌ی به سه‌ری ماره‌که ناو ده‌برد ــ به بڕیاری گۆڕبه‌گۆڕ ( عه‌لی کیمیاوی) ، به‌بێ تاوان (33) لاوی کوردمانیان گولله باران کرد ، که یه‌کێکیان منداڵێکی ته‌مه‌ن سیانزه ساڵان بوو ، بانگیان کرد که چه‌پڵه لێدا و گۆرانی به دیار شه‌هیده‌کانه‌وه بڵێ . به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یان لێدا ، ئه‌و منداڵه کورده قاره‌مانه‌مان ، نه چه‌پڵه‌ی لێدا و نه گۆرانیشی بۆ وتن ، بۆیه دستڕێژیان ڵێ کرد و ئه‌ویشیان شه‌هید کرد .. ئێستا له‌نزیکی ئه‌و شوێنه‌دا ، بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و لاوه شه‌هیدانه‌مان ، په‌یکه‌رێکیان بۆ کردوون به ناوی ( تابلـۆی شه‌هــیدان ) نه‌وه .
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ، واته له ( 13 / 3 / 1991) دا ، به بوختان و پیلانێکی دروستکراو له‌لایه‌ن ئه‌منی که‌رکوکه‌وه ، له گه‌ڕه‌کی ( عه‌ره‌سه ) له نزیکی گۆڕه‌پانی ته‌یاران ، که دانیشتوانه‌که‌ی هه‌موو کورد بوون و ، کریکار و کاسبکار بوون ــ من بۆ ماوه‌ی ده ساڵ له ( قوتابخانه‌ی مه‌شخه‌ڵ ) که ده‌که‌وێته ئه‌م گه‌ڕه‌که‌وه ، مامۆستا بووم ــ بوختانه‌که‌ش ئه‌وه بوو ، گوایه له‌م گه‌ڕکه‌وه ته‌قه‌یه‌ک له کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوه ، بۆیه زۆربه‌ی لاو و پیاوه‌کانیان گرتن و ئه‌ودۆشیان له که‌رکوک ده‌رکردن .. هه‌ر ئه‌و رۆژه خانووه‌کانی گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌سه‌شیان ته‌خت کرد ، بێ ئه‌وه‌ی که بهێڵن ، هیچ که‌لوپه‌لێکی ماڵه‌کانیان ده‌ربکه‌ن .. که زیاتر له ( 700) خانوو بوون .. که تا ئێستاش خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که کوردییه کاولکراوه ، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر خێزانی که‌وتوونه‌ته شوێنێکه‌وه .. ئه‌م تاوانه‌ش هه‌ر به مه‌به‌ستی تۆقاندنی کورد بوو .. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی قێزه‌وه‌نی ئه‌وانه‌وه . تا ده‌هات بڕوا و وره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردمان له که‌رکوکدا به‌رزتر ده‌بۆوه .. بۆردوومانی کوێرانه‌ی ده‌ست نه‌پاراستن ، به هه‌موو جۆره چه‌کێک ، له‌سه‌ر گه‌ڕه‌که کوردییه‌کان شاری که‌رکوک به‌رده‌وام بوو .
پێکهێنانی ( لیژنه‌ی راپه‌ڕینی که‌رکوک ) له ناو شاری که‌رکوکدا .. که ڕۆڵێکی باشیان بینی له هاندانی و دابین کردنی چه‌ک و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی کرد ، به سه‌رکرده‌ی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ رزگار کردنی که‌رکوک پێکهێنرابوون .
له ریکخستنه‌کانی ناو شاری که‌رکوک چه‌ند شانه‌یه‌کی چه‌کدار له لاوه‌کان پێکهێنرا .
له‌سه‌ر زنجیره گردۆڵکه‌کانی سێکانیان و کانی دوومه‌ڵان و جه‌به‌ڵ بۆر ــ که به‌سه‌ر شاری کرکوکدا ده‌ڕوانن به ده‌یان ره‌بایه‌ی سه‌ربازی له خانووی کۆنکریتیدا بوون .. که پڕ بوون له سه‌رباز .. هێزێکی گه‌وره‌ی چه‌ک قورسیش پاڵپشتی ئه‌و ره‌بایانه بوون .. چه‌ند ئیسرائیل پشتی به ( هێڵی به‌رگریی بارلیڤ ) قایم بوو .. رژێمی شۆڤێنی عێراق دوو ئه‌وه‌نده پشتیان به‌و پشتێنه ئه‌منییه‌ی ده‌وری که‌رکوک قایم بوو .. به‌ڵام ئه‌وه مه‌حاڵه که به‌هێزترین هێز و ، پۆڵاترین سه‌نگه‌ر و قه‌ڵغان و ، قایمترین هێڵی به‌رگری و ، تازه‌ترین و کوشنده‌ترین چه‌ک ، بتوانێت له به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی جه‌ماوه‌ری تووڕه‌بووی راپه‌ڕیودا خۆیان بگرن و به‌رگری بکه‌ن .
هێزی پێشمه‌رگه و ، جه‌ماوه‌ری هه‌ر سێ شاره‌که‌ی تری باشووری کوردستان ، به پێی پلانێکی داڕیژراو ، سێ قۆڵیان بۆ دیاری کرابوو ، بۆ هاتنه ناو شاری که‌رکوکه‌وه :
قۆڵی ( سلێمانی ــ که‌رکوک) قۆڵی ( هه‌ولێر ــ که‌رکوک ) قۆڵی ( که‌لار ــ که‌رکوک ) .
یه‌که‌مین پشه‌نگی هێزه کوردستانییه‌کانمان ، له شه‌وی ( 19 / 3 / 1991) دا ، له ناوچه‌ی ( شوان )ه‌وه ، له دێ ی ( کۆچه‌ک) و ( یاروه‌لی ) یه‌وه ، که ده‌که‌ونه سه‌ر خڕی خاسه ، هاتنه ناو گه‌ڕه‌کی ( ره‌حیماوا ) وه .. که ژماره‌یان (500 ) پێشمه‌رگه بوو ، ئه‌م هێزه به فه‌رمانده‌ی ( حاجی هه‌ڵمه‌ت ) و ، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی تر بوون .. له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌دا ، حاجی هه‌ڵمه‌ت یه‌که‌مین گولله ئاڕپیجی نایه ( بنکه‌ی ئه‌ندلوس) ی حیزبی به‌عس له ره‌حیماوادا .. ته‌قه و شه‌ڕ ده‌ستی پێ کرد .. هه‌موو شانه چه‌کداره‌کانی گه‌ڕه‌کی ره‌حیماواش راپه‌ڕین .. شایانی باس و شانازیشه ، که شانه‌یه‌کی ژنانی دلێری کوردمان به‌شداریان له‌م شه‌ڕه‌دا كرد .. شه‌ڕه‌که شه‌رێکی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی چاره‌نووساز بوو .. ره‌حیماوا بوو به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین له ناو که‌رکوکدا ، تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه شه‌ڕه‌که درێژه‌ی