لاى زۆربه‌مان ئه‌وه روون و ئاشكرایه وه شتێكى دیاره كه له جیهاندا كێشه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه كه هه‌موو حكومه‌ته‌كان یاسا و ریسایه‌كى تایبه‌تیان بۆ داناوه بو ئه‌وه‌ى له دژى بوه‌ستنه‌وه ئه‌ویش نه‌هێشتنى حه‌شیش و تریاك و ماددو هوشبه‌ره‌كانه هه‌ر حكومه‌تێك له پێناوى گه‌ل و هاوولاتیانى خوی‌دا هه‌موو كارێكى خۆ پاراستن وه هاوكارى ئه‌نجام ده‌دات ، دیاره ئه‌م دیارده‌یه زۆر مه‌ترسیداره و به كارهێنان و قاچاغچیه‌تى كردن به مادده هوشبه‌ره‌كان كارێكى ترسناكه ، چونكه ئالوده بوون و خۆ گرتن به‌م ماددانه كارێكى زۆر مه‌ترسیداره و مروگ له هه‌موو سیما كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان وه مروییه‌كان داده‌مالێت وه له ناو ده‌بات ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى ده‌بێت وه خووى پێوه ده‌گرێت ئاماده‌یه هه‌موو كارێك ئه‌نجام بدات ، كه نه شه‌رع و نه یاسا و نه بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان وه مرووییه‌كان قبولى ناكه‌ن ، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه سازش له سه‌ر زۆر شت ده‌كه‌ن وه ناتوانن هێچ بریارى گرنگ بده‌ن و حتى خاوه‌ن به‌لێن و وعدى خویان نین ، یان ناتوانن هێچ كارێكى گرنگ یان گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده هوشبه‌رانه‌یان لىَ ببرێت وه له كاتى خۆیدا به فریایان نه‌كه‌وێت ، چیرِۆكى خوو گرتووى مادده هوشبه‌ره‌كان ئێجگار سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ،ئه‌وانه‌ى بازرگانى به‌و مادده‌یه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وى زۆرترین كه‌س تووشى ئه‌و نه‌هامه‌تیه پرِ مه‌ترسییه ببن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زۆرترین ده‌سكه‌وتیان هه‌بێت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بیرمان نه‌چێت كه سزاى ئه‌و كه‌سانه زۆر قورس و سه‌خته و نابىَ هێچ ره‌حمێكیان پىَ بكرێت ئه‌وه‌ى تووشى كێسه‌كه و گێرووده‌ى ئه‌م ماددانه ده‌بێت ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئالووده‌ى بوونه وه ناتوانن به جىَ بیلن ، به داخه‌وه له كوردستانى ئێمه‌ش له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كى به‌ر چاو و به‌ر بلاَو له ناوچه‌و و شوێنه جیا جیاكانه‌وه بازرگانه بىَ ره‌حمه‌كان چه‌ند جۆر له‌و ماددانه‌یان هێناوه‌ته ناو كوردستان وه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئالوده بوونه روو له زیاد بوونه ، كه هه‌ندێكیان به نه‌شاره‌زایى ه هه‌له تووش بوونه وه هه‌ندێكیشیان له داخا ده‌یانه‌وىَ كه‌سانى ترێش وه‌ك خۆیان لىَ بكه‌ن و تووشیان بكه‌ن ، ئێستا گه‌نج و لاوێكى زۆر له كوردستان تووش بوونه به جۆرێك كه كاریان به خواردنه‌وه‌ى عاره‌ق و بیره و كحولییه‌كانه‌وه نه‌ماوه ، هه‌ر چه‌نده مادده كحولییه‌كانیش هه‌ر خراپن به‌لاَم هێشتا زۆر باشتره له چاو به كار هێنانى ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه چونكه نێشانه و لایه‌نى خراپى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه جگه له لایه‌نى ترس و گرتنیان ، هه‌روه‌ها ناتوانن وه‌كو پێویسپ كارى رۆژانه‌ى خۆیان بكه‌ن و بارى ئابوورى خۆیان نزم ده‌كه‌ن و بێجگه له ئابروو بردنى خۆیان ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن له خواى گه‌وره‌ش ناترسن و گوئَ به به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان ناده‌ن و دێنه سه‌ر ئه‌وه‌ى سازش له سه‌ر مه‌سه‌له ئه‌خلاقییه‌كان بكه‌ن و گوێ به‌و لایه‌نه ناده‌ن ، زۆر جاریش خوشك و ژن و كه‌سه نزیكه‌كانى خۆیان تووش ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ش تووشى كارى خراپتر ده‌بنه‌وه ، بۆیه هه‌ندێك گه‌نج به‌وه هانى هاورِىَ و كه‌سانى تریان ده‌ده‌ن كه به كار هێنانى ئه‌و مادده‌یه شتێكى خۆشه و خه‌یال ئاسووده ده‌كات وه له خه‌م و خه‌فه‌ت دووریان ده‌كاته‌وه و ئازار ناهێلێت و به‌م قسانه گه‌نج و لاوه‌كان پىَ له خشته ده‌به‌ن ئێتر ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به به‌نده و ملكه‌چى ئه‌و ماددانه ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى پیدا كردنى ئه‌و مادده‌یه‌ن له شا و شارۆچكه‌كانى كوردستان زۆرن و چه‌نده‌ها لاو و گه‌نج تووش بوونه و هه‌ر جاره‌و له بنكه‌یه‌كى ئاسایش یان پۆلیس ده‌گێرێن ، یان له سه‌ر شه‌قام و كولاَنه‌كان ده‌كه‌ون هه‌ندێك جار له به‌ر نه‌بوونى شوێن ناچار ده‌بن له جێگه‌كانى بزر ئه‌و مادده‌یه به كار بینن ، و گوىَ به‌وه ناده‌ن كه چۆن وه له كوئَ ئه‌و ماددانه پیدا ده‌كه‌ن بۆیه داوا له هه‌رزه‌كار و گه‌نجان و لاوانى خوشه‌ویستى كوردستان ده‌كه‌م زۆر وریا بن وه چاو كراوه بن له كه‌سانى تووش بوو به‌و ماددانه و به هێچ شێوه‌یه‌ك نزیكیان نه‌كه‌ون چونكه ئه‌و كه‌سانه شوێنى مه‌ترسین بۆ داهاتووى ژیانیان وه ده‌بێت زۆر وریا و هوشیار بن زۆر جار هاورِىَ و كه‌سانى خراپ له كاتى داوه‌تێك وه به زمێكى شه‌وانه تووشیان ده‌كه‌ن كه ئێتر ناتوانن ده‌سبه‌ردارى ببن ، ئه‌وان لایان هێچ نیه ده‌سبه‌ردارى هه‌موو شتێكى ژیانیان بن، به‌لاَم نایانه‌وێت واز له مادده هوشبه ره‌كان بێنێت هه‌رچى پاره‌و سامانێكیان هه‌یه له‌و پیناوه‌دا خه‌رجى ده‌كه‌ن و هیچیشیان ده‌ست ناكه‌وێت بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌نجان بیانه‌وێت له ژیانێكى ئاسووده و هێمن و دلنیا بژین ده‌بێت له‌و جۆره كه‌سانه و ئه‌و ماددانه به خێرایى دوور بكه‌وه‌نه‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر گوىَ له‌و كه‌سانه بگرێن كه ئالووده بوونه هه‌ست ده‌كه‌ین كه تا چه‌ند په‌شیمانن، ئه‌و كات ده‌زانین كه نابێت له‌و ماددانه نزیك ببینه‌وه، به‌لاَم بۆ ترك كردنى ئه‌و ماددانه ته‌نها ئیراده پێویسته و و هێچیتر نا ،،،،، ئێستاش له ئه‌فغانستان به هه‌زاران كه‌س تووشى ئه‌م به‌دبه‌ختییه بوونه و كه‌سى نزیكیان ناناسن و دونیایان بۆته جه‌هنه‌م ، بۆیه داوا له گه‌نجانى كوردستان ده‌كه‌م كه ئاگایان له خۆیان بێت و وهوشیار و چاو كراوه بن و به قسه‌ى خۆش و ریكلام فرێوى ئه‌و ماددانه نه‌بن ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌روازانه كه خالى سه‌ره‌كى هێنان و بردنن له سنوورى وولاته‌كه‌مان زیاتر له 80% خۆراكمانى لێوه ده‌ست دێت ، تۆ بلیێ رۆژێك له رۆژان دوژمنانى كورد چاویان به‌و ئازادیه‌ى كه ئێستا هه‌یه هه‌ڵنایه ، بیر له‌و جۆره پیلانانه نه‌كه‌نه‌وه وبه ناردنى خۆراكه ژه‌هر كراوه‌كان وه‌كو تریاك و مادده هوشبه‌ره‌كانى كه ئێستا جیهان گیرووده‌ى بووه به ته‌ن بۆمان ره‌وانه نه‌كه‌ن ! ده‌بى وشیارتر له جاران بێن به راى من ئه‌و لێكولینه‌وانه‌ى له خاڵه سنووریه‌كان ده‌كرێت بۆ ئاشكرا كردنى شتۆمه‌ك ده‌بى وردتر و زانستى تر بن، وه‌ك چۆن به تۆپ و ته‌یاره مال ویران بووین به هه‌مان شێوه ئه‌م ماده كوشندانه زیان به‌خشن و له سه‌ر ئافره‌تى دوو گیان و پیاو به تایبه‌تى و كاریگه‌رى زۆریان له سه‌ر ژیانى مروڤ هه‌یه و مادده‌یه‌كى مه‌ترسیداره به جۆرێك كارى له سه‌ر كراوه كه وه‌ك پێشتر باسمان كرد له دواى چه‌ند سالێك له سه‌ر مروڤ كارێگه‌ریان ده‌بێت بگره بۆ كوشتن و شه‌له‌ل و هه‌تا بۆ نه‌مانى هزر و بیرى مروڤ مه‌ترسیه ئه‌وه‌یان له لایه‌ك ، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له رووى هێرشى رۆشنبیرى و كلتوورى نامۆشه‌وه پێویسته وشیار بین كه ناحه‌زان بۆ له ناو بردنى به‌شێكى دیكه‌ن له‌و پیلان و به‌رنامانه‌ى كه دوژمنه‌كانمان ده‌یانه‌وێت به‌م چه‌شنه بازرگانیمان پىَ بكه‌ن و روشنبیریمان له ناو برن ، بۆیه ئه‌ركى هه‌موو دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئاسایش و بگره به هه‌واڵگرییشه‌وه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه له تاڵى و ناخوشییه‌كان و هه‌ره‌شه‌كان ، رێگه گرتنى ئه‌و گرفت و پێلانانه‌ى كه مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ژیانى سیاسى و كومه‌لایه‌تى و بارى گوزه‌ران و ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌ركێكى گرنگ و ستراتیژیه.
نه‌قیب دڵدار محه‌مه‌د گه‌ردى
له یه‌كه‌ى 46 /ى فه‌رمانده‌یی سه‌فین