رێوشوێنه‌كانى وه‌رگێــــــرِان
December 21, 2011
وتار و بیروڕا
به‌پێى لێكدانه‌وه وورد و پرِبایه‌خه‌كانى ئیتێن دۆلێت بۆ رێوشوێنه‌كانى وه‌رگێرِانى ئه‌ده‌بى چه‌ند سه‌رنجێك هاته كایه‌وه كه بریتى بوون له
1ـ وه‌رگێر ده‌بێت زۆر به باشى له ناوه‌رۆك و روخسارى ده‌ق و مه‌به‌ستى نووسه‌ر تێبگات .
2ـ وه‌رگێرِ ده‌بێت شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى هه‌بێت له‌و زمانه‌ى كه وه‌رگێرِانه‌كه‌ى پێده‌كات ، له‌گه‌ڵ شاره‌زایى بۆ ئه‌و زمانه‌ى كه بابه‌ته‌كه‌ى لێوه‌رگرتووه.
3ــ وه‌رگێر نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر وه‌رگێرِانى ووشه به ووشه‌ى ده‌قه‌كان بكات، ده‌بىَ ئازادبێت له ده‌ربرِین ، چونكه وه‌رگێرِانى ووشه به ووشه ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه و جوانى دارشتن و ده‌ربرِین ناهێلێت.
4ــ وه‌رگێرِ ده‌بىَ له فۆرمه باوه‌كانى گووتن و ده‌ربرِین سوود وه‌رگرێت.
5ــ وه‌رگێرِ ده‌بىَ ووشه به‌جۆرێك هه‌ڵبژێرێت و رێكى بخات كه كاریگه‌رى ووشه سه‌ره‌كیه‌كانى نێو ده‌قه‌كه بپارێزێت.
ئه‌وه‌ى كه دۆلێتى گه‌وره وه‌رگێرِ و رووناكبیر له سه‌رنجه‌كانى داهه‌یه‌تى ده‌رباره‌ى ده‌رخستنى ناوه‌رۆكى بابه‌ت به‌شێوازێكى ره‌وان و خۆپارستن له وه‌رگێرِانى ووشه به ووشه ، له هه‌موو زه‌مه‌نێك و له‌باره‌ى هه‌رجۆره وه‌رگێرِنێك جا به نووسین بێت یان زاره‌كى تا وه‌رگێرانى زانستى و هونه‌رى و هه‌واڵیشدا هه‌ر راست و دروسته .