گرفت و كۆسپه‌كانى به‌رده‌م كارى وه‌گێران
November 13, 2011
وتار و بیروڕا
وه‌رگێرِان له عیبریه‌وه بۆ عه‌ره‌بى، یان له فه‌رِه‌نسیه‌وه بۆ ئینگلیزى به‌هۆى لێك نزیكبوونى كه‌للتوور و شارستانیه‌تى هه‌ردوو وولاَت زۆر زه‌حمه‌ت و دژوار نیه. به‌لاَم وه‌رگێرِان له ئه‌ڵمانیه‌وه بۆ هه‌نگارى و سویدى و فینله‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه له‌بارى فه‌رهه‌نگ و كه‌للتووره‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه لێك نزیكن زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌ڵمانى و سویدى له رِه‌چه‌له‌كى زمانى هیندۆئه‌وروپایین. به‌لاَم زمانه‌كانى فینله‌ندى و هه‌نگارى سه‌رچاوه‌ى جیاواز له هیندۆ ئه‌وروپاییان هه‌یه و زیاتر له ره‌چه‌له‌كى توركیه‌وه نزیكن.
كاتێكیش كه هه‌م كه‌للتوور و هه‌م زمان هه‌ردووك لێك دووربن وه‌كو كوردى و ئینگلیزى، ئه‌وكات گیروگرفته‌كان چه‌ند به‌رامبه‌رده‌بن و ئه‌ركى وه‌گێرِ قورس‌تر ده‌بیَِت. گیروگرفتى زمان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ شوێن و كات و هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ى، چونكه هه‌روه‌ك سیدنى ئه‌لیكسانده‌ر وه‌رگێرِى به‌ناوبانگى زمانى ئیتاڵى ووتویه‌تى :" زمانه‌كان ته‌نها كۆمه‌لێك ووشه بۆ خزمه‌تى سومبوله‌كان نین، به‌ڵكو بریتین له شێوه جیاوازه‌كانى رووانین له جیهان. ئه‌وان كارى فۆرم پێبه‌خشین و ده‌ربرِینى تایبه‌تمه‌ندى و نه‌ریتى میلله‌تانیان پێده‌كرێت "
كه‌واته تێگه‌یشتنى جیاوازیه وورده‌كانى نێوان ووشه‌كان، پێویستى به هۆشیارى و وردبینى و هه‌ستیارى هه‌یه. هه‌ربۆیه له‌نێو وه‌رگێرِكاندا ووته‌یه‌كه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت " ووشه‌كان وه‌ك ده‌سته كلیلێك وان ، هه‌ندێك له‌وان به‌هیچ جۆرێك ناچنه نێو قفل و هه‌ندێكیشیان ده‌چنه ناو قفل و به‌لاَم ده‌رگاكانیان پێناكرێته‌وه،به‌لاَم به‌شێك له‌و كلیلانه ده‌چنه قفل و ده‌رگاكانیش ده‌كه‌نه‌وه"
كلیلى راست ئه‌و ووشه‌یه‌یه كه ده‌بىَ له بێژینگى جیاوازیه وورده‌كان تێپه‌رِبووبێت و بیركردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى ئاماده‌ى وه‌رگێر به‌كاربخات.
جارى وایه ووشه واتا ده‌به‌خشێت به‌لاَم له شوێنى تایبه‌ت به‌خۆیدا سوودى لێوه‌رنه‌گیراوه. بۆنموونه دۆستانه و ئاشقانه له واتادا لێك نزیكن به‌لاَم به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ووشه‌كان له بارى سۆز و ئه‌خلاق و هێز و توانا‌و مه‌یدانى كه‌لك لێوه‌رگرتنیان یه‌ك نین، هه‌ركات له‌جیاتى یه‌كتر به‌كاربێن، جیاوازیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئاشكراده‌بن.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كۆسپ و گرفتى گه‌وره‌ى وه‌رگێرِ له‌و جیاوازیانه‌دایه كه له‌نێوان كاركردنى خۆى له‌گه‌ڵ نوسه‌ردا هه‌یه‌تى. ئه‌وه‌ى نووسه‌رێك ده‌ینووسێ خۆى له خۆیدا وه‌رگێرانى ئه‌و بیرۆكانه‌یه كه به مێشكی‌دا دێت. به‌لاَم هێزى خه‌یاڵى نووسه‌ر له چۆنیه‌تى وه‌رگێرِانكه‌یدا ده‌ستى كراوه‌یه.
به‌لاَم وه‌رگێرِێك هه‌تا خودان توانا و لێهاتوویه‌كى زۆر به‌هێز و باش بێت ته‌نیا ده‌توانێت خۆى به خه‌یال و بیركردنه‌وه‌ى نووسه‌ره‌وه ببه‌ستێته‌وه بۆیه وه‌گێرِ هیچ كات له كاركردنى ده‌قى ئه‌ده‌بیدا هیچ كات ئازاد نیه و ده‌ستى به ده‌ستى نووسه‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.چونكه ئه‌گه‌ر وه‌رگێر نیازى تێكه‌لاَوكردنى بیر و خه‌یالى خۆى هه‌بێت له ده‌قێكدا كه جیاوازبێت له مه‌به‌ستى نووسه‌رى بابه‌ته‌كه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره ده‌كات و كاره‌كه‌ى ناچێته خانه‌ى وه‌رگێرِانه‌وه.چونكه وه‌رگێرِان بۆخۆى بریتیه له دۆزینه‌وه‌یه‌كى داهێنه‌رانه.