حه‌مایل خان له تۆمارگه‌ی نه‌مراندا
August 1, 2011
وتار و بیروڕا
حه‌مایل خان که ئه‌قڵێک بوو له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و دڵیک بوو ناوه‌رۆکه‌که‌ی پڕاوپڕ په‌یامی ئاشتی بوو، له کارێزمای هاوسه‌ره‌که‌شیه‌وه کۆمه‌ڵه هێمایه‌کی وه‌ک مرده‌ڵان بۆ مابووه‌وه که جێگایه‌کی پیرۆزی بۆ فه‌راهه‌م کردبوو له دڵی هه‌زاران هه‌زار کورد له‌وانه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان خه‌میانه و له پێش هه‌مو کێشه‌کانی تره‌وه سه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ داده‌نێن .
خانمی یه‌که‌می گۆڕه‌پانی شۆڕش دڵی له لێدان که‌وت و سه‌ره‌وه‌رییه‌کی بۆ کۆمه‌ڵگای کورد به گشتی و ژنی کوردیش به تایبه‌تی به‌جێهێشت و چووه ریزی پێشه‌وه‌ی خانمه ناوداره‌کانی کورد ، بۆیه من له دوای سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆکی خۆشه‌ویستمان و خێزانه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی سه‌ره‌خۆشی له ژنی کورد ده‌که‌م و له یه‌زدانی به‌خشه‌نده داواکارم به‌هه‌شتی به‌رین دوامۆڵگای دایه حه‌مایل و هه‌مو ئه‌و که‌سانه بێت که خۆشی دونیایی خۆیان به‌خشییه دوارۆژێکی گه‌ش بۆ نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌روه‌ها داواکارم له خودای گه‌وره سه‌بوری ببه‌خشێته هه‌مو ئه‌و که‌سانانه‌ی که کۆچی دوای حه‌مایل خانی سه‌ربه‌ست به کۆستی خۆیان ده‌زانن .
هه‌شتاو پێنج چه‌پکه گوڵی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان بۆ رۆحی پاکی ئافره‌تێک له 1944 بوو به هاورێی بارزانی نه‌مر و له شاره جوانه‌که‌ی مه‌هاباد کاکه مه‌سعودی پێشکه‌ش کردین وه‌ک یادگارییه‌کی یه‌که‌م کۆماری کوردستان و ژیا تا هه‌رێمیکی کوردستان ببینێت که به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی دانپیانرا و ده‌نێت .
درود له گیانی پاکی خه‌باتکه‌رانی کورد به ژن و پیاوه‌وه .