ولهێلم رایش، (فرۆید و ماركس) لێك نزیك ده‌كاته‌وه
April 18, 2011
وتار و بیروڕا
له‌میانی كاركردنی مه‌یدانی له هه‌رشه‌ش نۆرینگه‌ی خۆرِایی ده‌روونیى كه‌له‌گه‌لڕ ئاواییه‌كانی كرێكارنشینی ڤیه‌ننا كردبوونیه‌وه دوای دوو سالڕ له هاتنه‌رِیز حزبی كۆمۆنیستی هاورِێكانیدا له نه‌مسا ساڵی 1928.نۆرینگه‌كانی ده‌روونی رایش به‌رێگای شیكاری ده‌روونی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی دڵه‌رِاوكێ و پشێویه ده‌روونییه‌كان و مه‌ینه‌تی خه‌فه‌كردنی سێكسی بوو.رایش وه‌كو یه‌ك و به‌بێ جیاوازی برِوای ته‌واوی هه‌بوو به شۆرِشگێرِێتیی ماركسیه‌ت و فرۆیدیه‌ت،یه‌كه‌میان تیری ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوای چینایه‌تی و ئابووریه‌كه‌ی كرد كه له سه‌ر چه‌وسانه‌وه دامه‌زرابوو،به‌ڵام قوتابخانه‌ی دووه‌م واتا فرۆیدیه‌ت ره‌خنه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سیسته‌مى یۆرژوازیه‌ت كرد،بۆیه رایش زانستی شیكاری ده‌روونی فرۆیدی به‌زانستێك له قه‌ڵه‌م دا كه هیچی له‌و شۆرِشگێرِیه‌ی ماركسیه‌ت كه‌متر نییه كه كۆمه‌ڵناسی كێشه‌ی چینایه‌تییه.
لای رایش پرسی رزگاركردنی مرۆڤ ته‌نیا له میانی دووئه‌ركدا دێته دی،ئه‌ویش شۆرِشێگی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یهێنێته كایه‌وه،له شێوه‌ی شۆرِشی ئۆكتۆبه‌ری 1917،ئه‌ركی یه‌كه‌م بریتییه له سرِینه‌وه‌ی هه‌ستی پرۆلیتاریا (كرێكاران) به تێنامۆبوون alienation له‌وه‌ی كه به ده‌ستی خۆیان به‌رهه‌می دێنن،بنچینه‌ی زاراوه‌كه‌ش لاتینییه،ناوێكه له فرمانێكی لاتینیه‌وهalienare وه‌رگیراوه،كه به‌واتای گواستنه‌وه‌ی موڵكداریی شتێك بۆ یه‌كێكی دیكه ، كه هاوواتایه له‌گه‌لڕ لێسه‌ندن یان لابردن، هه‌روه‌ها ئه‌م زاراوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ شتاندن reifieation،واتا گۆرِینی بوونه‌وه‌ری زیندووی مرۆڤایه‌تی بۆ شت یان بابه‌تی بێ گیان،لێره‌دا مرۆڤ ته‌نیا ده‌بێته كاڵایه‌ك و كرِین و فرۆشتنی پێ ده‌كرێ و وه‌ك مرۆڤێك سیما باڵاكه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌ڵام ماركس ئه‌ۆه‌ی به‌سته‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ،تێنامۆیی بریتییه له هه‌ست كردنی كرێكار له لێكترازانی ده‌روونی له هه‌موو شتێك كه ده‌سته‌كانی به‌رهه‌می هێنابێ،چونكه ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می هێناوه بۆ تێركردنی پێویستیه‌كانی مرۆیی خۆی و كه‌سانی دیكه نییه،به‌ڵكو بۆ زیادكردنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن كار،هه‌روه‌ها ئه‌و كرێكاره ده‌بێته نامۆ‌و له‌و كاره‌ی ده‌ترازێ كه په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رماداریی به‌رهه‌مهێنان حوكمی ده‌كات،ماركس زاراوه‌ی تێنامۆبوون به‌كاردێنێ بۆ ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه له سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری ،كرێكار خودی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه.رایش ماركسیه‌ت و پرۆژه‌كه‌ی (موڵكایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنان)به‌وه دانا كه به‌سه بۆ كۆتایی هێنان به تێنامۆبوونی ئابووری و گه‌رِاندنه‌وه‌ی پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی كرێكار، واتا گه‌رِاندنه‌وه‌ی مرۆیه‌تییان كه له سیسته‌می ئابووریی سه‌رمایه‌داری له‌ده‌ست چووه،كه پشت به موڵكایه‌تی تایبه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنان ده‌به‌ستێ،به‌ڵام ئه‌ركی دووه‌م ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له سرِینه‌وه‌ی تێنامۆبوونی ده‌روونی كه له ئه‌نجامی غه‌ریزه‌و وزه‌ی سێكسی (له‌بیدۆ)مرۆڤ سه‌ر هه‌ڵده‌دات. به‌رِای رایش خه‌فه‌كردنی غه‌ریزه‌كانی سێكسی بناغه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه،هه‌روه‌ها بناغه‌ی ئه‌م خه‌فه‌یه‌ش چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تییه،رِزگاربوونی سێكسی به‌رِای ئه‌و ،فاكته‌رێكی زۆر گرینگه به‌ره‌و رزگاربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ،ئه‌و هۆیه‌ی كه رایشی پاڵنا تاكو پشت به بۆچوونه‌كانی فرۆید ببه‌ستێ له تیۆری سێكسی،ده‌رك كردنییه‌تی به گرنگی و مه‌ترسیی بابه‌تی سێكسی له ژیان مرۆڤایه‌تیدا،رایش له یادوه‌ریه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێكردووه: وێرِای به‌رهه‌ڵستی كردنی ره‌وشته‌كانم ،له روانگه‌ی شاره‌زایی تایبه‌تیم و له تێبینیه‌كانم له سه‌ر خۆم و كه‌سانی دیكه ،بۆم ده‌ركه‌وت كه سێكس ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه كه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌واوی به‌ده‌وریدا ده‌سوورِێت،هه‌روه‌ها له ژیانی ناوه‌ی تاكه كه‌سدا.
به‌م لێك نزیككارییه رایش رووبه‌رِووی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی هاورِێكانی بووه‌وه له حزبی كۆمۆنیستی نه‌مساوی و هاورِێكانی له بزووتنه‌وه‌ی شیكاری ده‌روونی نێوده‌وڵه‌تی كه فرۆید به‌رِێوه‌ی ده‌برد،هاوكات له لایه‌ن سۆڤیه‌تییه‌كانیشه‌وه ره‌ت كرایه‌وه،ئه‌وانه‌ی شیكاری ده‌روونیان به زانستێكی بۆرژوازی له قه‌ڵه‌م ده‌داو ئه‌وان مه‌یلیان بۆ تیۆره‌كانی ماددی رووسی بافلۆف 1849-1936 بوو،كه توێژینه‌وه‌ی فسیۆلۆژی و پیاده‌كردنی نوژداریی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه،هه‌روه‌ها دیارده‌ی په‌رچه‌كرداری مه‌رجدارى دۆزییه‌وه له میانی تاقیكردنه‌وه پیاده‌كراوه‌كانی له‌سه‌ر سه‌گ،توێژینه‌وه‌كانی بافلۆڤ ده‌سپێكێك بوو بۆ زانایه‌كی ده‌روونی ئه‌مریكی كه ناوی واتسنه به هێنانه‌كایه‌ی زانستێكی تازه‌ی ده‌روونی كه ناوی (ره‌فتارگه‌ری)لێنا، بافلۆف له به‌كارهێنانی چه‌مكی ده‌روونی دووركه‌وته‌وه،ته‌نیا ئه‌نجامه‌كانی ره‌فتارگه‌ریی له ده‌سته‌واژه‌كانی فسیۆلۆژی ته‌واودا به‌رجه‌سته كرد.جا بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی میتریالیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی،له چه‌مكی ده‌روونی دوورخسته‌وه،چونكه چه‌مكی ئایدیالی نامیتریالی بوو،دواتر به نازانستی له‌قه‌ڵه‌م دا،سۆڤیه‌ت ده‌روونزانیی فرۆیدی ره‌ت كرده‌وه كه له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی مرۆڤ و ده‌رخستنی له ناخی نه‌ستی هه‌ره قووڵی پرِ له خۆزگه‌و ئاواتی نه‌هاته‌دی بونیادنرابوو و له ترسان خه‌فه كرابوو،پێكهاته‌كانی ئه‌و نه‌سته به شێوه‌یه‌كی نارِاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر ره‌فتارگه‌ری و هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سه‌كان،رایش له‌میان كاركردنیدا له نۆرینگه خۆرِاییه ده‌روونییه‌كاندا به قه‌باره‌ی پشێوییه ده‌روونییه‌كان ئاشنابوو كه كرێكاران پێوه‌ى ده‌ناڵێن به هۆی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ریان، نه‌خۆشی ده‌روونی ئاماده‌گیی تاكه‌كه‌سی ناهاوسه‌نگی نییه له رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ر به ته‌نیا ، به‌ڵكو به‌ر له هه‌موو شتێك له‌به‌ر ئه‌و ژینگه‌یه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی،بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه ته‌نیا بۆ تاكه‌كه‌سی نه‌بێ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه بێ.
راوبۆچوونه‌كانی رایش له‌رۆڵی خه‌فه‌كردنی سێكس له سه‌رهه‌ڵدان كۆكه له‌گه‌لڕ راكانی فرۆید، به‌ڵام رایش له راو رێنماییه‌كانی فرۆیدی مامۆستای لایدا،گرنگترین ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش تێكه‌لڕ كردنی شیكاری ده‌روونی بوو له گه‌لڕ ململانێی چینایه‌تی دژی بۆرژوازییه‌ت،هاوكات رایش بووه مایه‌ی توورِه‌یی كۆمۆنیست و فرۆیدیه‌كان،هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای خۆیانه‌وه رایشیان له بزووتنه‌وه‌ی شیكاری ده‌روونی و له حزبی كۆمۆنیست ده‌ركرد ،هه‌روه‌ها نازیه‌ت بووه مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی، چونكه خۆی له‌لایه‌ك جووله‌كه بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمۆنیست بوون، ناچار بوو به‌ره‌و ئه‌مریكا رابكات،له‌وێش رایس به‌رده‌وام بوو له له توێژینه‌وه‌كانی له ده‌روونزانی و زانستی سێكسی،به‌ڵام چه‌ندین گرفتی هاته پێش،به‌هۆی كار‌و تاقیكردنه‌وه‌كانی له تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئۆرگانی كه ده‌مه‌قاڵی و گفتوگۆی له‌ناو زانایاندا نایه‌وه، دادگای ئه‌مریكی ناچار بوو بێته ناو كێشه‌كه‌وه،بۆ راگرتنی چالاكی رایش تاقیگه‌كه‌ی داخست و رایش درایه دادگا،له ئاداری ساڵی 1957 دا حوكمی دووسالڕ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌رچوو،به‌ڵام له سێی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵدا دڵی له‌لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد،كاره‌ساته‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو،زه‌نگی مه‌ترسی لێدا له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه فاشیزم جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و جه‌ماوه‌ریش پشتگیری لێ بكات،له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه هه‌یه،ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه له كتێبه‌كه‌یدا سایكۆلۆژیه‌تی جه‌ماوه‌ری فاشیزم هات كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی گستابۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند كتێب و دانراوی دیكه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو سووتێنرا.
سه‌رچاوه: الاتحاد/ محی عیدان - 2010