ئه‌نفال و جینۆساید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی
April 16, 2011
وتار و بیروڕا
په‌ره‌پێدانی مێژوویی ئه‌م تاوانه بۆ چاخی بابلیه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌روه‌ها له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا ئه‌نجام دراوه، كاتێ ئه‌ڵمانییه‌كان گازی ژه‌هراوییان له فه‌ره‌نسا به‌كارهێنا دواتر له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له نێوان 1939-1945 دا، ئینجا دژی گه‌لی كورد چ له كوردستانی عێراق یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشدا، ئه‌مه وێرای تاوانی ئاواره‌كردن و كۆچ پێكردنی كوردی فه‌یلی و یان به زۆره ملێ ده‌ركردن و شوێن بزر كردن و له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دادگادا، هه‌روه‌ها دژی شیعه‌كان له ناوه‌راست و باشووری عێراق له كاتی جیاجیادا، ئه‌مه‌ش گرنگیی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م تاوانه ده‌رده‌خات كه گه‌وره‌ترین تاوانه دژی مافه‌كانی مرۆڤ،،ئه‌مه‌ش وای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكات، كاتێ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له رۆما ئه‌نجام دا‌و تیایدا دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له ساڵی 1998 دامه‌زراندو له ساڵی 2002 دا ده‌ست به‌كاربوو، له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چه‌ندین دادوه‌ری بۆ ده‌ست نیشان كرا كه سه‌یری هه‌موو تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی بكات و به‌دواداچوونی بۆ بكات، له‌وانه تاوانى جینۆسیاید،دیاره مه‌سه‌له‌ى مافى مرۆڤ و ئه‌و سه‌رپێچىء پێشیلكاریانه‌ى رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ته‌نیا به كێشه‌ی ناوخۆ نامینێنه‌وه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌توانێ سنوورێك بۆ راگرتنی ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی ده‌رهه‌ق دانیشتوانی سڤیل ئه‌نجام ده‌درێ، دابنێ، یاخود له دووره‌وه سه‌یری پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی ئه‌تنی جیهان بكات. به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه له‌وه تێپه‌رِی و مه‌سه‌له‌ی رێز گرتن له مافی مرۆڤایه‌تی، بوو به كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ته‌وه ده‌رحه‌ق میلله‌ته‌كه‌ی بكرێت، هه‌روه‌ك سه‌دام حوسێن و تاقمه‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به كورد‌و شیعه له ناوه‌راست و باشووری عێراق ئه‌نجام دا. له سایه‌ی فه‌رمانرِه‌وایی و به‌عسی له گۆرِنراودا مه‌سه‌له‌ی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ گه‌یشته راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی لێ ناپۆشرێت. ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له ساڵی 1968 تاوه‌كو رووخانی رژێم له 9ی نیسانی 2003 ئه‌نجامی دان، به تایبه‌تیش دژی كورد له كوردستانی ئێراق، هه‌روه‌ها دژی شیعه‌و توركمان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه، به به‌رچاوترین سیاسه‌تی جیاكاری و سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه داده‌نرێت، كه دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌رِی نێوان ئێران و ئێراق ساڵی 1908 زیاتر بوو، كه دواتر چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهێنرا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای ئێراق، به تایبه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و قه‌ڵادزێ و زێوه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوێت له ساڵی 1990دا دواتر وشك كردنی هۆكاره‌كان و كاولكاریی ژینگه‌یی و ژه‌هراویكردنی ئاو‌و لێدانی شاره‌كانی باشووری ئێراق به مووشه‌ك كه سه‌رپێچییه‌كی به‌رچاوی ده‌ستوور و گشت یاسا‌و رێساكانی نێو ده‌وڵه‌تی و داب و نه‌ریت و ته‌نانه‌ت ئایینه ئاسمانییه‌كان بوو. ئه‌مه‌ش وای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی كرد، برِیاری ژماره 688 ده‌ربكات بۆ پاراستنی ئیراقییه‌كان له كورد‌و عه‌ره‌ب و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی دژی هێرشه‌كانی رژێم.
چه‌مك و ئاراسته‌كانی جینۆساید
رێككه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید ساڵی 1949 چه‌ندین چه‌مكی جیاوازی ئه‌م تاوانه‌ی روون كردۆته‌وه، بگره له كوشتنی به كۆمه‌ڵ و راونان وه‌ده‌رنان له زێدی باب و باپیران و وێران كردنی گوند‌و شاره‌كان و بنبرِكردنی كه‌لتوورو داب و نه‌ریته ره‌سه‌نه‌كانی میلله‌تان، تا ده‌گاته پاكتاوكردنی نه‌ژادی و ئایینی، ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه هه‌ریه‌ك له‌م كار‌و ره‌فتارانه به جینۆساید ده‌ژمێردرێت.
1- كوشتنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵێك.
2- زیان گه‌یاندنی جه‌سته‌یی و گیانی و ده‌روونی به كۆمه‌ڵێك.
3- ناچاركردنی كۆمه‌ڵێك به ئه‌نقه‌ست به‌رِه‌وشێكی ژیان و گوزه‌ران، كه مه‌به‌ست وێران كردنی دارایی ئه‌و كۆمه‌ڵه بێت.
4- چه‌سپاندنی هه‌ندێ راو ته‌گبیرو كاری به به‌رنامه، تایبه‌ت به راگرتنی منداڵ بوون له‌نێو كۆمه‌ڵدا.
5- به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی منداڵان له كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه. ئه‌و تاوانانه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرا، یاسا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر باری به‌رپرسینه‌وه‌ش سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت یان سه‌رۆك وه‌زیران یان كارمه‌ندی ئاسایی. كه‌واته سزا هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه باس كران. له‌مه‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه كۆمه‌ڵ كوژی به‌چه‌ند رێگا‌و شێوازی جیاواز دێته دی:
جۆری یه‌كه‌م/ پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی:
بریتییه له كوشتنی به كۆمه‌ڵ به گازی ژه‌هراوی یان چه‌كی كیمیایی یان له سێداره‌دان یان زینده به‌چاڵكردن یان بۆمبابارانكردن به فرِۆكه یان مووشه‌ك یان به‌هه‌ر هۆكارێكی دیكه بێت كه ببێته هۆی گیان له ده‌ستدان، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ كورد بوو له هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و دژی بارزانییه‌كان و دژی سه‌دان هه‌زار شیعه‌ی باشووری ئێراق له كاتی راپه‌رین و له مانگی ئادارو نیشانی 1991دا ئه‌مه‌ش به گه‌واهی و دانپیانانی ئه‌فسه‌رانی ئه‌من، كه له به‌غدا هه‌ڵاتن و به گوێره‌ی ناوه‌رِۆكی دانیشتنه‌كانی دادگا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رژێم.
جۆری دووه‌م/ كۆمه‌ڵكوژی بایۆلۆژی:
بریتییه له، پیاوه‌تی خستنی پیاوان و له بارچوواندنی ژنان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی توخمی مرۆڤ، كه له برگه‌ی دووی مادده‌ی دووه‌می رێكه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی ئه‌تنی و ره‌گه‌زدا هاتووه و سزاشی بۆ داناوه.
جۆری سێیه‌م/ كۆمه‌ڵكوژیی رۆشنبیری:
ئه‌مه‌ش بریتییه له بێبه‌شكردنی قسه‌كردن به زمانی دایك و نیشتمان و په‌لاماردانی زمانی دایك و نیشتمان و په‌لاماردانی زمانی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستانی ئێراق رووده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ئێراق و له شاره كوردییه‌كان كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌دام بوون وه‌ك كه‌ركووك و خانه‌قین و زرباتییه‌و مه‌نده‌لی، كه له برگه‌ی "ج" له مادده‌ی دووه‌می رێكه‌وتنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه.به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی تا ئێستا ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به مه‌ترسیدار دانه‌ناوه، به‌وه‌ی كه نابێته هۆی به‌یه‌كجاری له‌ناوبردنی میلله‌ت هه‌ر چه‌نده ئه‌مه‌یان جۆرێك بوو له جنێوسایدی مه‌عنه‌وی و هه‌ره‌س به مرۆڤ دێنێ و ده‌یتوێنێته‌وه، كه كارێكی نارِه‌وایه و زمانیش پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و نابێت خه‌ڵك بێبه‌ش بێت له ئاخاوتن به زمانی خۆی. چونكه ده‌ستووری ئێراقیش كه له ساڵی 2005 سه‌باره‌ت به زمان له ئێراقی فیدراڵ چ بۆ كورد یان بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه رێگه‌ی به‌كارهێنان و قسه‌پێكردن و نووسینی برِوانامه‌و نووسراوی ره‌سمی داوه.
پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی دژ به مرۆڤایه‌تی
سه‌باره‌ت به پاڵنه‌رو هانده‌ره‌كان كه ده‌بنه هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه له‌م شێوه‌یه‌یه:
1- هۆكاره‌كانی ئایین و ئایینزاكان:
دیارترین وێنه‌ی ئه‌م تاوانه له چاخی تازه‌دا، تاوانه‌كانی رژێمی سه‌دام حوسێن بوون دژی هاووڵاتییانی شیعه له باشوور‌و ناوه‌رِاستی ئێراق كاتێ له مووشه‌ك و چه‌كی قورس له كاتی راپه‌رینی 1991 له شاره‌كانی باشووردا وه‌ك تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه‌یان، وێرای ژه‌هراوی كردنی ئاوی هۆرِه‌كان و وشك كردنیان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ژیان له‌و ناوچه‌یه‌دا، كاریش گه‌یشته ئه‌وه‌ی به تانك و تۆپی قورس له شوێنه پیرۆزه‌كانی ئایینی بدات و له سێداره‌دانی سه‌دان زانایانی ئایینی له شیعه‌كان.
2- هۆكاره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئه‌وه‌ی كه پێشتر له مادده‌ی دووه‌می رێكه‌وتنامه‌كه باس كرا به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه له كورده‌وه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی زمانه‌كه‌یان و تواندنه‌وه‌یان و به‌عاره‌بكردن له رێی چه‌ندین برِیاری نامرۆییدا.
مافی گه‌لانی چه‌وساوه له چاره‌نووسیدا
پرانسیبی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لانی چه‌وساوه به گرنگترین پرانسیبی سیاسی داده‌نرێت له چه‌رخی تازه‌دا و چاكترین رێگه‌شه بۆ وه‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م پرانسیبه دوای كۆتایی هاتنی دووه‌مین جه‌نگی جیهان په‌ره‌یسه‌ندو میلله‌تانی دونیا به كاره‌سات و ماڵوێرانیی شه‌رِو شۆرِ هۆشیار بووه‌وه.
به تایبه‌تی ئه‌و كاولكارییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و مرۆییانه‌ی به دوای خۆیدا هێنای، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم به‌سه‌ر میلله‌تاندا، جیهانی تازه به‌ره به‌ره رێگایه‌كی دیكه‌ی گرته‌به‌ر، بریاردرا كه هه‌موو میلله‌تان له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه هه‌مان مافی خۆیان هه‌بێت له ئازادی و یه‌كسانی و مافی ژیان به ئاشتی و سه‌قامگیری بۆیه ئه‌م پرانسیبه، بوو به چه‌كێكی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان برِیاری ژماره" 2625"ی له ساڵی 1970دا ده‌ركرد تایبه‌ت به جارِنامه‌ی پرانسیبه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كان و هاوكاری نێو وڵاتانی دونیا.
دواتر چه‌ند برِیارێكی دیكه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچوون تایبه‌ت به مافی چاره‌نووس، كه ئه‌مه‌شیان درێژه‌پێده‌ری برِیاری ولسن ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو له ساڵی 1918 تایبه‌ت به مافی چاره‌نووسی گه‌لان.بۆیه ئه‌م پرانسیبه كت و مت له كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه گشت بنه‌ماكانی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه به پێی یاساكه بریتییه له: ئه‌و گه‌له‌ی چه‌وساوه‌بووبێت و مه‌ینه‌تیی زۆری به ده‌ست رژێمه‌كان چه‌شتبێ له تاوانی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌تنی و ره‌گه‌ز و هه‌رێم و خاك، ئێستاش رێكخستنی سیاسی هه‌بێت له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.