به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ــ له نه‌رویج، ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵان له باشووری كوردستان دا
March 1, 2011
وتار و بیروڕا
خۆ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان پشتگوێ بخه‌ین و بیان ده‌ینه ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ر، له‌وانه‌یه لاڕێ ببنه‌وه یا كه‌سان و لایه‌ن هه‌بن پاكیی دڵه قنجه‌كانیان بقۆزنه‌وه و، له ڕێ ده‌ریان بكه‌ن، بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تیی خۆیان به‌كاریان بهێنن، بێ ئه‌وه‌ی منداڵانی دڵساف له‌وه بگه‌ن كه ئه‌نجام به‌چی ده‌گات.. مرۆڤ و هاوڵاتیی سه‌قه‌ت و چه‌وتیان لێ دێته كایه‌وه..ئۆباڵی ئه‌م
ئاكامه‌ش له ئه‌ستۆی هه‌موومان دایه.. هه‌مووشمان باجی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ئه‌ده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌كو له به‌ندی یه‌كه‌می جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ دا هاتووه،كه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له « ٢٠ ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٨٩» دا ده‌رچووه.. وا ڕاڤه‌ی منداڵ ده‌كات ، منداڵ هه‌ر مرۆڤێكه كه ته‌مه‌نی له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بێت .. یه‌كێكیش له به‌نده گرینگه‌كانی ئه‌و جاڕنامه‌یه.. ئه‌وه‌یه كه پێویسته منداڵان له ململانێی چه‌كداری بپارێزرێن و ، له شه‌ڕ و ئاژاوه دوور بخرێنه‌وه و ئه‌زێتیان پێ نه‌ه‌یه‌نن.
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان دا،به سه‌دان منداڵانی ناسك و جوان، له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نه‌وه خزێنراونه‌ته نێو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆش دێژه‌یان هه‌یه.. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ته‌مه‌نیان له نێوان( هه‌شت تا هه‌ژده ساڵانه ) زۆریشیان دایك و باوكیان ئاگایان لێیان نییه و ، پرسیان پێ نه‌كراوه..زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش نازنن كه بۆ خۆپیشاندان ده‌كرێ ، ئه‌و لایه‌نانه دڵپاكیی ئه‌م منداڵانه‌یان قۆزتۆته‌وه بۆ چه‌ند مه‌رامێكی سیاسیی خۆیان.. فێری به‌رده‌باران و ئاگرتێبه‌ردان و شكاندن و جوێندانی ناشیرینیان كردوون وه‌كو بڕووخێ ، بمرێ، بسووتێ و، بڕۆ...هتد. فێری توندوتیژی و دوژمنایه‌تی و ڕق و قینیان كردوون ، فیری نه‌سازان و قبووڵ نه‌كردنی یه‌كتریان كردوون، فێری گڕ تێبه‌ردانی داموده‌زگاكانیان كردوون ، فێری سووتاندنی ئۆتۆمبیل و سامانی كوردستانیان كردوون.. فێری سیاسه‌تبازی و حیزبایه‌تی و لایه‌ن لایه‌نی و دووبه‌ره‌كی و ده به‌ره‌كییان كردوون. له خوێندن و قوتابخانه و له خه‌ونه خۆشه‌كانیان و جیهانی وه‌نه‌وشه‌ییان و،له یارییه‌كانیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، له جیاتی گۆڵباران و چه‌پڵه‌ڕێزان ، فێری به‌رده‌باران و گڕتێبه‌ردان و ڕێگرتنیان كردوون.. ئه‌ولایه‌نانه له خۆ پیشاندانه‌كان دا ، منداڵان پێشی خۆیان ده‌خه‌ن و هانیان ئه‌ده‌ن ، كه ملبنێن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌وه‌یان فێرده‌كه‌ن كه ئێوه هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر دوژمنه‌كانتان و ده‌ستیان لێ مه‌پارێزن.. به‌ڵام كێن ئه‌و دوژمنانه‌ی به‌رانبه‌ریان ؟ ئایه ئه‌و پۆلیسانه كورد نین و، ڕۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه نین ؟.. به‌شداری پێكردنی منداڵان له خۆپیشاندان و ڕێپێوان دا هه‌ڵه‌یه و، پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵانه.. بێگومان ئه‌م هه‌ڵانه له داهاتوودا ڕه‌نگدانه‌ه‌یه‌كی نێگه‌تیڤیان ده‌بێت و، زیان به تاك و كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیمان ده‌گه‌یه‌نن..چونكه: « چی بچێنین .. ئه‌وه ده‌دوورینه‌وه »
شه‌هید بوونی دوو منداڵی بێ تاوانی كوردمان، هه‌ڵوه‌رینی دوو چرۆی نه پشكووتوومان له سلێمانی و له چه‌مچه‌ماڵ دا، كه ته‌مه‌نیان شانزه ساڵان و یانزه ساڵان بوون، ئه‌م دوو جوانه‌مه‌رگه شه‌هیده‌مان ــ به‌ڕاستی شه‌هیدن چونكه بوونه قوربانیی هاندانی یا ڕێپێدانی لایه‌نێكی گوێنه‌ده‌ر به مه‌ترسییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه له ژیان وسۆز و ده‌روونی سه‌رجه‌م منداڵانی كوردستان دا ــ بۆیه تاوانبار و كوشتاری ئه‌م دوو جگه‌رگۆشه‌یه‌مان ، له ئه‌ستوی هانده‌ران و گولله‌باران كه‌راندایه .. تف و نه‌فره‌ت له‌و لایه‌نانه‌ی بێت كه منداڵان فێری به‌ردباران و توندوتیژی و دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن .. تف و نه‌فره‌ت له‌و كه‌سانه‌ش بێت كه لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان له كورد ده‌كه‌ن و، چرۆ و خونچه‌ی كوردمان هه‌ڵده‌وه‌رێنن.. تف و نه‌فره‌ت له شه‌ڕخواز و دووبه‌ره‌كیخواز و له باڵته‌چی و ناحه‌زانی كورد و كوردستان بێت. هیوادارین خوێنی پاكی ئه‌و دوو كوردیله جوانه‌مه‌رگه‌مان ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه ، ببێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاریش بۆ ئه‌وانی كه بوونه هۆی شه‌هیدبوونیان ، چ ئه‌وانه‌ی هانده‌ریان بوون ، چ ئه‌وانه‌ش كه تقه‌یان لێ‌كردن.
ئه‌وانه‌ی له ده‌روه‌ی كوردستان دا ده‌ژین ، هه‌موویان ئه‌وه ده‌زانن كه كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ، منداڵان له خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه ، له خۆپیشاندان و ڕێپێوانه‌كان دا به‌شداری ناكه‌ن . ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بێت یا خۆپیشاندانێكی هێمنانه داخوازیش بێت .. به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ شایی و ئاهه‌نگی موزیك و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێش دایك و باوك ، منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان دا نابه‌ن.. منداڵان له ژێر چاودێریی كه‌سانێكی پسپۆر و پرۆفیشیناڵ له ئاره‌زوو و حه‌ز و خواسته‌كانی منداڵان دا ، ئاهه‌نگی تایبه‌تیی شیاویان بۆ سازده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیان دا بگونجێت .. ناشهێڵن منداڵان سه‌یری ئه‌و فلیم و كاسێت و دراما ته‌له‌فزیۆنییانه بكه‌ن ، كه شه‌ڕ و كوشتن بڕین و توندوتیژی و سه‌ركێشی و دیمه‌نی ئه‌وینداریی نه‌شیاویان بۆ منداڵان تێدابێت .. خۆزیارین كه ئێمه‌ی كوردیش به‌م شێوه ڕاست و دروسته منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین و ڕایان بهێنین و
ڕێنماییان بكه‌ین..نه‌ك فێری توندوتیژی و به‌ردباران و گولله‌باراان و جوێندانیان بكه‌ین.
ره‌زا شـوان / سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ــ نه‌رویج / ٢٨/ ٢/ ٢٠١١