پێشخستنی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و پۆلینبه‌ندی نوێ بۆ رۆشنبیر
December 8, 2010
وتار و بیروڕا
گه‌رچی ئه‌م پرسیارانه له سه‌ده‌ی رابردوودا، هێنده له ماسمیدیای كوردی دوپات و ده‌پات كراونه‌ته‌وه تا راده‌یه‌ك سواون ، به‌لاَم تا ئێستاش له‌ناو دیالۆگی رۆشنبیراندا شه‌ن و كه‌و ده‌كرێن ، هه‌ندێك له‌و رِایه‌دان كه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نییه شانه‌ی هه‌نگئاسا یه‌ك پارچه رۆشنبیر بن ، هه‌شن ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك له بوارێكدا رێژه‌یه‌ك له رۆشنبیری تێدایه ، له‌و برِوایه‌دام ئه‌م راوبۆچوونه‌ی دواییان روانینێكی یه‌ك ره‌هه‌ندییانه‌یه ، به‌حوكمی گه‌رِان و سورِانم له هه‌ندێ شوێنی ولاَتانی وه‌ك فه‌ره‌نساوئه‌ڵمانیاو سوید و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا رای یه‌كه‌مم پێ شیاووقبوڵه‌تره ، له راستیدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیته‌وه یه‌ك پارچه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی رۆشنبیر بن ، گه‌رچی له‌و ولاَتانه‌دا به‌هه‌ر كه‌سێك بگه‌یشتمایه به‌زیاتر له زمانێك ده‌یانپه‌یڤی و به‌گشتیش خه‌ڵكه‌كه‌یان خوێنده‌وار بوون و رێزیان له كه‌سی به‌رانبه‌ر ده‌گرت ، ته‌نانه‌ت رێزیان له سه‌رجه‌م زینده‌بووه‌كانی تر‌و شتومه‌كی بێ‌گیانیش ده‌نا ، گه‌رچی یاسا و حورمه‌ت دانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ته‌كێتی ده‌سه‌لاَتی سیاسی و بنه‌ما بالاَكانی كه‌لتووری ئه‌و ولاَتانه به چه‌ندین قۆناغ و پرۆسه‌ی مێژوویی دوور‌و درێژ‌و قووڵدا تێپه‌رِیوه و له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و راهێنانه‌وه دابه‌زیونه‌ته ناو ناخی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ر كه‌سێك له به‌رانبه‌ر حزب و كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌لاَتی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن له ئاست خۆیه‌وه پارێزه‌ری مافه‌كانی خۆی بێت به سانایی له خشته نه‌برێت هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانی خۆیشی بزانێت و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌و دیسپلین بۆ دانان و رێنمایی كردن جێبه‌جێیان بكات ، كه‌چی له‌م رۆژهه‌لاَته‌گرِگرِتووه‌ی كوردستانی تێدا له‌ت و په‌ت كراوه پرۆسه‌كانی هۆشیاری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و تاك به‌هۆی به پاشكۆكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه بۆ چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تێكی دواكه‌وتوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه به شلی و خاوی و ناته‌واوی ده‌چوونه پێشه‌وه ، به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ش له مێژووی هاوچه‌رخدا بۆ ئه‌و دابه‌شكردنه سه‌قه‌ته‌ی كۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپایی ده‌گه‌رِێته‌وه كه بێ گوێدانه سیما‌و ناسنامه‌ی كه‌لتووریانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ند ده‌سكاری نه‌خشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه ..
له‌دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆلۆنیالیزمی خۆرئاواییش هوشیاری كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌م ناوچانه هه‌ر له جێی خۆیان چه‌قیان به‌ستووه‌و گه‌شه‌یان نه‌كردووه ، هۆكاری ئه‌م چه‌قبه‌ستنه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ هه‌نده‌سه‌ی ده‌سه‌لاَته سیاسیه‌كان كه به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ژێرناوو دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمۆنیزمی و پرۆلیتاریدا به كوده‌تاو عه‌رش رووخاندنی یه‌كتره‌وه جڵه‌وی ده‌سه‌لاَتی حوكمیان گرتۆته ده‌ست و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند حاكم و پاشایه‌ك كه هه‌ر ملكه‌چی كۆلۆنیالیزم بوون له‌مپه‌رِیان بۆ هۆشیاری كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی و كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه داناوه‌و مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌شیان زیاتر له‌وتاندووه كه له ته‌قسیماتی پێشوودا غه‌درلێكراو بوون .
بێگومان هۆشیاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێك سوورِی خۆی ته‌واو ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی درێژ له ئارامی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی و سه‌قامگیری ئابووریدا بژیێت ، گه‌لی كورد به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م رووبه‌رِووی داگیركاری و كاولكردن و پاكتاوكردنی رِه‌گه‌زی و شه‌رِی نێوخۆیی و كه‌وتنه نێوان شه‌رِی زلهێزه‌كان بۆته‌وه ، قوربانی یه‌كه‌مینی سیستمه تۆتالیتاریه‌كانی ناوچه‌كه بووه ، ته‌نانه‌ت له كاتی دانوستانه‌كانیشدا هه‌وڵی ئه‌و سیستمانه له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردا ئه‌وه بووه چۆن رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له بكه‌نه سه‌ربازو سووری به‌ر له‌شكری ده‌ست و مه‌چه‌كی به خوێن سووربوویان ، بۆیه ده‌خزێمه سه‌ر باسكردنی ئه‌و مێژووه تا روونتر جیاوازی به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هۆشیاری كۆمه‌لاَیه‌تی له نێوان ئه‌و ولاَته ئه‌وروپیانه‌ی ناوم هێنان له‌گه‌ڵ كوردستان ببینین ، ده‌گه‌رِێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆم و تاوتوێی پێناسه‌ی رۆشنبیر بوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌مه‌وه ، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و جیاوازیانه‌ی له مۆراڵ و سیستمه‌كانی ئاكارو دنیا‌و كه‌لتوورو بارودۆخی هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا هه‌ن (ئه‌وروپاو كوردستان )وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له كوردستان رۆشنبیری ته‌نیا له ناو ده‌سته‌بژێراندا بوونی هه‌بێت و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ش رۆشنبیر نین ، گه‌رچی من ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی نیم تا ناسنامه‌ی رۆشنبیری ببه‌شمه‌وه و ئه‌و گرووپانه دیاری بكه‌م كه هه‌لومه‌رجی بوون به رۆشنبیریان بۆ خوڵقاوه ، گه‌ر ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیش ئه‌م ناسنامه‌یه دابه‌ش بكات ره‌نگه ئه‌و گومان و ترسه یه‌خه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بگرێت داخۆ ئه‌م جیاكارییه له پێناوی چیدایه ؟؟
ئه‌و پره‌نسیپ و بنه‌ما زانستیانه چین كه كه‌سایه‌تی رۆشنبیرله كۆمه‌ڵگه‌دا دیاری ده‌كه‌ن ، ئایا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ ئه‌م دیاریكردنه به‌كار ده‌هێنرێن له خودی فكر‌و ماهییه‌تی رۆشنبیرییه‌وه هاتوون ؟؟!
بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره ناچارین بگه‌رِێینه‌وه لای تێزه‌كانی بیرمه‌ندێكی جیهانی وه‌ك (فۆكۆ) كه له چه‌ند جێیه‌كی بابه‌ته‌كانیدا پێی وابووه رۆشنبیری كۆسمۆپۆلیتی باوی نه‌ماوه و له سه‌رده‌می ژیانی خۆیدا فۆكۆ ئه‌وانه‌ی پێ رۆشنبیر‌و زانابووه كه له بواری زانست و پیشه‌ی خۆیاندا كارامه‌و پسپۆر‌و شاره‌زابوون ، كه‌واته له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو شۆرِشی زانیاری ئه‌له‌كترۆنی و ئه‌نته‌رنێت و رۆبۆتیه‌ته‌دا پێناسه كلاسیكیه‌كانی رۆشنبیری به‌سه‌رده‌چن وره‌نگه بیزنسمانێك كه پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌ش ده‌كات له پاڵ بیرمه‌ندێكی زانستیدا رۆشنبیر بێت و ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی ماسمیدیایه‌ك له رۆماننووسێك كه‌متر نه‌بێت و كۆمپیوته‌ریستێكیش له‌سه‌ر فه‌یس بووك كه به فكره‌وه چات ده‌كات هێنده‌ی پارێزه‌رێكی مافی خه‌ڵكی ئاستی رۆشنبیری به‌رزبێت ، به‌م شێوه‌یه پۆلینه‌كان ده‌گۆرِدرێن و هه‌ر بوارێكی رۆشنبیریش خاوه‌نی ئامرِازو زمان و به‌رنامه‌ی خۆی ده‌بێت بۆ هۆشیاركردنی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ری ......