درامــاى هــه‌یــئــــــه .. نـیـگـه‌رانـى لاى هـاورِێـیــان و بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر دروســتـكــرد
December 6, 2010
وتار و بیروڕا
هـه‌یـئـه، ئه‌و درامایه‌بوو كه‌شه‌وانى جه‌ژنى قوربان له‌سـآ ئه‌ڵقه‌دا له‌شاشه‌ى كه‌ناڵى كوردسـات TV په‌خش كرا، له‌نوسـینى (سـه‌لام عبدالله) و ده‌رهێنانى (به‌كر رِه‌شید)، {كه‌داسـتانێكى كه‌م وێنه‌بوو له‌مێژووى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا}
ئێمه‌ى بنه‌ماڵه، به‌ته‌نها له‌وه‌دا ده‌سـتخۆشى و سـوپاسـى خۆمان ئارِاسـته‌ى نوسـه‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌م درامایه ده‌كه‌یه‌ن، كه‌توانیان ناوى شه‌هید سـه‌روه‌ر (به‌س وه‌كو ناو) بخه‌نه‌وه به‌ر گوێى هاورِآ و هاوسـه‌نگه‌ران و بنه‌ماڵه‌كه‌ى. چونكه سـه‌روه‌ر له‌چاو شۆرِشگێرِى و نه‌ترسـى و جوامێریه‌كه‌ى له‌خه‌باتى كوردایه‌تیدا، تاكو رِاده‌یه‌كى فراوان ناوى وونه و له‌باسـكردنى مێژووى گه‌له‌كه‌ماندا مافى خۆى نه‌دراوه‌تآ. له‌به‌رئه‌وه دوباره ده‌سـتخۆشى له‌هه‌ردوو به‌رِێزان نوسـه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌كه‌ین.
كه‌سـایه‌تى سـه‌روه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا له‌سـه‌ره‌وه، چ كه‌سـایه‌تییه‌كى بــوێــربووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دراماكه‌دا ته‌نها وه‌كو كه‌سـایه‌تییه‌كى لاواز و لاوه‌كى (كۆمبارس) ده‌ركه‌وتووه، له‌وه‌ده‌چآ ته‌نها ویسـتبێتیان زیندانه‌كه‌ى پآ قه‌ره‌باڵغ بكه‌ن و بۆشایى پآ پرِ بكه‌نه‌وه. چونكه له‌پاڵه‌وانى دراماكه زیاتر كه‌سـى تر پێویسـتى نه‌كردووه رِۆڵى هه‌بآ له‌دراماكه‌دا.
هاوته‌مه‌ن و هاوه‌ڵانى سـه‌روه‌ر شاهیدى ئازایه‌تى و نه‌به‌ردین، به‌ڵام زۆرزۆر به‌داخه‌وه، كاكى نوسـه‌ر و كاكى ده‌رهێنه‌ر ئه‌و گرنگیه‌یان نه‌داوه به‌كه‌سـایه‌تیه‌كه‌ى، به‌تایبه‌تى ئه‌و به‌رِێزه‌ى وه‌كو ئه‌كته‌ر رِۆڵى سـه‌روه‌ریان پآ سـپاردووه به‌رجه‌سـته‌ى نه‌كردووه وه‌كو خۆى. ئێمه هیچ گله‌ییه‌كمان له‌و به‌رِێزه نییه كه‌رِۆڵى سـه‌روه‌رى دراوه‌تآ، چونكه هه‌رئه‌وه‌نده‌ى له‌سـه‌ربووه كه‌به‌دڵى ده‌رهێنه‌ر رِۆلڕ ببینآ و ده‌رهێنه‌ریش له‌وه‌ده‌چآ تارِاده‌یه‌كى زۆر شاره‌زایى له‌رِاسـتى و مێژووى ئه‌م رِووداوه كه‌م وێنه‌یه نه‌بوبآ.
ئه‌م داسـتانه 33 سـالڕ پێش ئێسـتا له‌سـاڵى 1977 له‌زیندانى هه‌یئه‌ى كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند شۆرِشگێرِێكه‌وه تۆماركراوه، هه‌روه‌كو له‌دراماكه‌دا به‌رچاوكه‌وت، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرینه‌یان له‌باسـكردنى ئه‌م رِووداوه و ته‌نانه‌ت له‌تۆماركردنى دراماكه‌شدا هه‌قى خۆیان نه‌دراوه‌تآ و زیاتر گرنگى دراوه به‌پاڵه‌وانى دراماكه، كه‌ئه‌مرِۆ له‌ژیاندایه و نوسـه‌رى رِۆمانه‌كه‌یه.
ئه‌و بینه‌رانه‌ى كه‌له‌دایكبووى دواى ئه‌و مێژووه‌ن، نامۆ نییه ئه‌گه‌ر نه‌زانن سـه‌روه‌ر كێیه! چ كه‌سـایه‌تییه‌كى هه‌بووه! له‌به‌رئه‌وه كاتى په‌خشكردنى ئه‌م درامایه، ئێمه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید سـه‌روه‌ر به‌ره‌و رِووى چه‌ندین پرسـیار ده‌بوینه‌وه له‌سـه‌ر كه‌سـایه‌تى سـه‌روه‌ر، چۆن شه‌هید بووه؟ كه‌ى شه‌هیدبوو؟ كه‌ى گـیــرا؟ چه‌ندین پرسـیارى تر.
لێره‌دا به‌پێویسـتى ده‌زانین كه‌هه‌موو بینه‌رانى به‌رِێزى دراماى (هـه‌یـئــه) ئه‌و رِاسـتیه بزانن كه سـه‌روه‌ر له‌و داسـتانه‌دا شه‌هید نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ى (سـه‌لام) له‌رِێگایه‌كى تره‌وه به‌چه‌ندین نه‌هامه‌تى و له‌ماوه‌ى چه‌ند شه‌و و چه‌ند رِۆژێكى یه‌ك له‌دواى یه‌ك به‌ده‌شت وده‌رى نێوان كه‌ركوك و سـلێمانیدا وه‌كو پاڵه‌وانێكى تر‌ى دراماكه كه‌باسـكردن و چاره‌نوسـى له‌دراماكه‌دا فه‌رامۆشكراوه و نادیاره گه‌یشته رِیزى هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كى خه‌باتى كرده شان و هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تى بۆخۆى له‌مێژوودا تۆماركرد تاكو به‌روارى 27/6/1979 شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانى نه‌مران.
ئه‌م رِونكردنه‌وه‌یه‌مان بۆئه‌وه‌یه، زۆرێك له‌بینه‌رانى دراماكه له‌كۆتایى دراماكه‌دا له‌سـه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان بینیوه كه‌نوسـراوه (سـه‌روه‌ر شه‌هیدكرا). بینه‌ران واده‌زانن كه‌ته‌نها سـه‌لام رِزگارى بووه و هه‌موو زیندانییه‌كانى تریش وه‌كو عومه‌ر شه‌هیدبوون و نه‌گه‌یشتونه‌ته درێژه‌پێدانى خه‌باتى كوردایه‌تى.
شه‌هید سـه‌روه‌ر له‌دایكبوى سـاڵى 1955 له‌سـلێمانى، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیاى كوردایه‌تى و خه‌باتى رِزگاریخوازى ده‌بێت و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى كوردپه‌روه‌ر و شۆرِشگێرى ئه‌م شاره‌یه، هه‌ربۆیه‌ش له‌ته‌مه‌نى 19 سـاڵیدا ده‌بێته پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئازاى شۆرِشى 1974 و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش واز له‌خه‌باتكردن ناهێنآ، بۆیه سـه‌ره‌تاى دروسـتبونه‌وه‌ى شۆرِشى نوآ ى گه‌له‌كه‌مان سـاڵى 1976 په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌رِیزه‌كانى رِێكخسـتنه‌كانى ناوشار، تاكو له‌هاوینى 1977 دا له‌لایه‌ن رِژێمى گۆرِبه‌گۆرِى به‌عسـه‌وه ده‌سـتگیر ده‌كرێت و خۆى له‌و زیندانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌به‌داخه‌وه ئێوه‌ى بینه‌ر له‌نمایشكردنه‌كه‌یدا رِۆڵى سـه‌روه‌ر وه‌كو كه‌سـایه‌تى خۆى نابینن له‌نه‌ترسـى و شۆرِشگێرى و نه‌به‌ردیدا.
لێره‌دا ئێمه به‌كاكى ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێین، ئایا پێش ده‌سـتبه‌كاربونت له‌ده‌رهێنانى ئه‌م درامایه‌دا (رِۆمانى هه‌یئه‌ت خوێنده‌وه)؟ ئایا نوسـه‌ر وه‌كو حیكایه‌تخوانآ بۆى گێرِیته‌وه، له‌سـه‌ر مێزى چایخانه‌ى شه‌عب كاتى گێرِانه‌وه‌كه‌ى چه‌ند دیمه‌نێكى بیرچوو بۆت باس بكات و پێى ووتى به‌س گرنگى به‌رِۆڵى سـه‌لام بده و گوآ مه‌ده‌ره رِۆڵى زیندانیه‌كانى تر و ته‌نها پاڵه‌وانى دراماكه گرنگه؟
یان بۆچى وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان هه‌وڵى زیاتر كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریت نه‌دا له‌كاتێكدا بۆت ده‌ركه‌وت كه‌كه‌سـانى ئه‌م داستانه كورِى ئه‌م شاره‌ى خۆت بوون و هه‌ر هیچ نه‌بآ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌م شاره‌داماوه، كاتى رِوودانى ئه‌م داسـتانه به‌ره‌و رِووى درِنده‌یى رِژێم و نه‌هامه‌تى بوونه‌ته‌وه، وه‌كو (نازدارخانى دایكى سـه‌لام) كه‌له‌چه‌ند دیمه‌نێكى دراماكه‌دا ده‌كه‌وته به‌رچاوى بینه‌ران، نیگه‌رانى و گله‌یى ئێمه كاتێك ده‌ستیپێكرد كه‌له‌سـه‌ره‌تاى خوێندنه‌وه‌ى رِۆمانه‌كه‌دا واته زۆر پێش تۆماركردنى له‌ته‌له‌فزیۆندا، به‌ڵام دڵى خۆمان به‌وه خۆش ده‌كرد كه‌كاكى نوسـه‌ر له‌چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كدا و له‌چه‌ند دێرێكدا چه‌ند رِاسـتییه‌كى كه‌مى له‌سـه‌ر هه‌ڵوێسـتى شۆرِشگێرى سـه‌روه‌ر باس كردوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى نوسـه‌ریش نوسیویه‌تى، كاكى ده‌رهێنه‌ر به‌رِه‌واى ئه‌و نه‌مره‌ى نه‌زانیوه كه‌بیسـپێرآ به‌ئه‌كته‌ر و به‌رجه‌سـته‌ى بكات.
له‌وانه كه‌فه‌رامۆشكراوه له‌م درامایه‌دا تاوانێكه به‌رامبه‌ر به‌نه‌مرى سـه‌روه‌ر كراوه، له‌م رِۆمانه‌دا ته‌نها دوو نمونه باس ده‌كه‌ین.
له‌چاپى چواره‌م/ هه‌یئه/ نوسینى سه‌لام عبدالله/ لاپه‌رِه48
كاتآ كه‌هه‌رِه‌شه‌ى كوشتن (رِه‌مى كردن) له‌زیندانیه‌كان ده‌كرآ، سـه‌روه‌ر به‌رامبه‌ر به‌پیاوانى درِنده‌ى رِژێم زۆر نه‌ترسـانه ده‌ڵێت:
[ ئێمه هه‌میشه چاوه‌رِێى ئه‌م سـاته‌مان ده‌كرد، ئێوه ده‌توانن زۆر به‌ئاسـانى له‌م شه‌وه‌دا ئێمه له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام ناتوانن گـرِ و جـۆشــى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان دامركێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر دڵۆپێك خوێن كه‌ده‌رِژێت هه‌زاران گه‌راى شۆرِشگێرى پآ ئاو ده‌درێت ]
كابراى رِه‌شتاڵه لێى چووه پێش و به‌هه‌موو هێزى بۆكسـێكى لێدا و هه‌موو سـه‌ر و چاوى (سـه‌روه‌ر) بوو به‌خوێن.
هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ره (50)ى هه‌مان رِۆماندا، باس له‌وه ده‌كات كاتآ زیندانییه‌كان گوێیان له‌ده‌نگى ته‌قه‌ى داكوتانى ته‌خته‌ى سـێداره ده‌بآ، سـه‌روه‌ر هه‌سـتایه سـه‌رپآ و ووتى:
[ گه‌لێك رِۆڵه‌كانى نه‌بنه كۆچى قوربانى چۆن به‌ئامانج ده‌گات ]
ئه‌مانه مشتێكن له‌خه‌رمانێك ده‌رباره‌ى ژیانى پـرِ له‌شۆرِشگێرى ئه‌و نه‌مره، كه‌هه‌ندێكى تر‌ى له‌لاپه‌رِه‌كانى تردا باسـكراوه و زۆریشى هه‌ر باس نه‌كراوه. فه‌رامۆشكردنى ئه‌م دیمه‌نانه بۆ كاكى ده‌رهێنه‌ر چى ده‌گه‌یه‌نآ؟ بێوه‌فایى به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵوێسـتى شۆرِشگێرِێكى نه‌مرى كورد؟ یان ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى دراماكه به‌رِۆڵى پاڵه‌وانى دراماكه و لىَ رِازى بونت؟ یان كه‌مته‌رخه‌مى له‌كاره‌كه‌تدا؟ ئه‌گه‌ر (كه‌مى كات) كێشه‌ى بۆ دروسـت كردیت له‌م درامایه‌دا، ئێمه ده‌ڵێین چه‌ندین دیمه‌ن له‌دراماكه‌دا هه‌یه كه‌باس له‌رِاسـتى رِوداوه‌كه ناكات، با له‌جیاتى ئه‌و دیمه‌نانه، ئه‌و نه‌مریانه تۆمار بكرانایه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان قوتابخانه‌یه‌كى كوردایه‌تین.
نمونه‌ى دیمه‌نه نارِاسـته‌كان (ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن حه‌ره‌س و پیاوانى رِژێم) كاتى رِاكردنى زیندانییه‌كان، ئه‌مه‌ت له‌كوێـوه هێنا؟ له‌چ لاپه‌رِه‌یه‌كى رِۆمانه‌كه‌دا شتى وا باسكراوه؟
كاكى ده‌رهێنه‌ر، سـه‌ركه‌وتنى ئه‌م داسـتانه له‌وه‌دابوو كه‌رِژێم تاوه‌كو به‌یانى نه‌یزانى زیندانیه‌كان رِایان كردووه، یه‌ك ته‌قه بكرایه هه‌مویان ده‌گیرانه‌وه یان هه‌ر له‌وێدا شه‌هید ده‌بوون.
چه‌ندین نمونه‌ى تریش هه‌یه له‌دراماكه‌دا كه‌هیچ وه‌فایه‌ك نابه‌خشآ به‌پاڵه‌وانانى داستانه‌كه.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێین سه‌روه‌ر و هاوه‌ڵانى نه‌گه‌یشتنایه‌ته كاروانى نه‌مران و شه‌هید نه‌بونایه، نوسین و ده‌رهێنانى ئه‌م داستانه به‌شێوه‌یه‌كى تر به‌ر دیده‌ى بینه‌ران ده‌كه‌وت!!؟
===========================================================
تێبینى: نازناوى سه‌روه‌ر، ده‌روێش بوو له‌رِۆژانى خه‌بات و شۆرِشگێریدا.
بـنـه‌مـاڵــه‌ى شــه‌هـیــد ســه‌روه‌ر