زیاتر له ساڵێك ده‌بێ، ڕۆژانه چاو به ئه‌و بابه‌تانه‌دا ده‌گێڕم كه له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی به‌ره‌ی توركمانیدا به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی كور‌د بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش له ماڵپه‌ڕی « نحن التركمان ـ ئێمه توركمانین » كه ئۆرگانی پارتی« توركمان ئیلی »یه كه یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی.ده‌توانم بڵێم له سه‌دا په‌نجای ئه‌و نووسینانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه له دژی كوردن.. به ناڕه‌وا و به‌بێ هۆ به‌ده‌یان درۆوده‌له‌سه به‌ده‌م كورده‌وه ده‌كه‌ن، به‌ده‌یان بوختانی بێبنه‌ما ده‌ده‌نه پاڵ كور‌د ، ده‌یانه‌وێ ڕاستییه‌كان چه‌واشه‌بكه‌ن و، به‌ری تیشكی خۆر به بێژنگ بگرن. تائێستا بابه‌تێكیانم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه، كه دوور له دمارگیریی كوێرانه و به ویژدانه‌وه ناوی كور‌د بهێنن و، دانی خێرمان پێا بنێن..ئه‌وه‌ش به گوناح و كوفرێكی گه‌وره ده‌زانن كه ناوی كوردستان بهێنن هه‌ر به«الشمال»ناوی ده‌به‌ن و، حكومه‌تی كوردستانیش به«حكومه‌ت اربیل»یان«الحكومه العشائریه» ناوده‌به‌ن، پارتی و یه‌كێتیش به «الحزبین الكردیین العمیلین»ناوده‌به‌ن. وشه‌ی «الخائن والمجرم والقاتل والعمیل وال...» ده‌خنه پاڵ سه‌ركرده‌كانی گه‌له‌كه‌مان،هه‌رده‌میش دژی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی«١٤٠»ن، دژی ده‌ستوورن و، دژی ئازادی و دیموكراتی و یه‌كسانین، دژی هه‌موو شتێكن كه بزانن سوودی كوردی تیایه ئه‌گه‌ر چی خۆشیان تیا زه‌ره‌رمه‌ند بن..نازانم چۆن شه‌رمه‌زاریش نابن كه ڕۆژانه، ئه‌و زوڕنایه لێده‌ده‌ن گوایه پارتییه كورییه‌كان به هه‌زاران كوردیان له توركیا و ئێران و سوریاوه بۆ شاری كه‌ركوك هێناون و نیشته‌جێیان كردوون،مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان و برا به‌عسییه شۆڤێنییه‌كانیان،گوێ له‌م زۆڕنالێدانه‌یان بگرن،مه‌به‌ستیشیان له‌م درۆوده‌له‌سه بێبنه‌مایانه،ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ هێنانی به هه‌زاران خێزانی تری عه‌ره‌ب بپۆشن،كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه له خواروو و له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك ، به مه‌به‌ستی گۆڕێنی باری دیموگرافیای ئه‌م شاره كوردستانییه‌مان،واته ده‌یانه‌ی ده‌سته چه‌وره‌كه‌یان به كور‌د دا بسڕن..تا ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی توركمانی مام جه‌لال به سه‌رۆكی عێراق نازانن و ناونابه‌ن،هه‌رگیزچاویان به ئازادی كور‌د و پێشكه‌وتنی كوردستان هه‌ڵنایات..به‌ره‌ی توركمانی زیاد له به‌ڕه‌كه‌ی بنیان پێ ڕاده‌كێشن و لووت به‌رز و له‌خۆبایین و بۆق ئاساییه‌كه‌ش زۆر فوو ده‌كه‌نه خۆیان. جارێكی كه‌ش ئه‌م قسه‌یه‌م كرد كه به دووری نازانم ، ڕۆژێكیش بێت كه له ماڵپه‌ڕی«نحن التركمان»دا نووسینێك ده‌رباره‌ی « ئاده‌م و حه‌وا»ش بخوێنمه‌وه، كه بڵێن ئاده‌م و حه‌واش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركمان بوون..چونكه ئه‌مان به بیری كه‌مالیزم و شۆڤێنیزم و تۆرانییه‌ت گۆش كراون ، كه له تورك زیاتر نه كه‌س به مرۆڤ ده‌زانن، نه دانیش به بوونی هیچ گه‌لێكی تردا ده‌نێن..له نووسینێكی بڵاوكراوه‌ی ترمدا ده‌رباره‌ی هه‌مان بابه‌ت، پێشبینی ئه‌وه‌م كرد،كه تا پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام ده‌درێت و تا حكومه‌تی تازه‌ی عێراق داده‌مه‌زرێت، به‌ره‌ی توركمانی و كیتله‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ،له ماڵپه‌ڕ و میدیاكانیانه‌وه، هێڕشێكی ڕاگه‌یاندنی چڕی نه‌خشه‌داڕێژراو ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌لی كوردمان،به‌ده‌یان درۆ‌و بوختانی بێبنه‌مامان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن،به ناهه‌ق به‌ده‌یان تاوان ده‌خه‌نه سه‌ر كور‌د، هه‌وڵی دروستكردنی كێشه و ئاژاوه ده‌ده‌ن له نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ تاوانباركردن و ناشیرین كردنی ناوی كور‌د له ناوه و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.. هێنده‌ش درۆده‌كه‌ن تا بڕوایان پێبكه‌ن..له بۆچوونه‌كه‌مدا به هه‌ڵه‌دا نه‌چوومه..وا ئه‌م ڕاستییه به‌دی ده‌كه‌ین..دوو هه‌فته له‌مه‌وه‌به‌ر له ماڵپه‌ڕی «نحن التركمان»دا،به ناوی «الجبهه الشعبیه لانقاذ كركوك» به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌كردنی تۆڵسه‌ندنه‌وه له كور‌د بڵاو‌كرایه‌وه. گوایه ئاسایش چوونه‌ته سه‌ر ماڵه عه‌ره‌به‌كان و داوایان لێكردوون كه كه‌ركوك به‌جێ بهێلن ، ئه‌مه درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه و زۆر دووره له ڕاستییه‌وه ،من دڵنیام كه ئه‌و به‌ره‌یه وه‌همیه و بوونی نییه، هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌چه‌ند ماڵێكی عه‌ره‌ب و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ش له كور‌د، سیناریۆی به‌ره‌ی توركمانی وكیتله‌ی عه‌ره‌بییه،بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی له نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌كوك و، بۆ تاوانباركردی كورده.. به‌ڵام كور‌د ئه‌مڕۆ زۆر وریایه و په‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێنێته‌وه و، ئه‌و خورمایه‌یش كه ئه‌وان خواردیان ناوكه‌كه‌ی له گیرفانی كور‌د دا یه.. زۆر باش ده‌زانین كه مه‌به‌ست و نیازی گڵاویان له‌و پڕوپاگه‌نده و بوختانانه‌یان چییه..؟ تا بیانكه‌ن به بیانوو بۆ ده‌ركردنی برایانی كوردمان له ناوچه داگیركراوه‌كانماندا.. وا له جه‌له‌ولا و له قه‌ره‌ته‌په و له ناوچه‌ی دووز و هه‌ندێ شوێنی موسڵ ( جه‌نجه‌ویده شۆڤێنییه‌كان )ی عێراق، هه‌تیوه‌كانی عه‌فله‌ق، كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن و كوشتنی كور‌د له ناوچه داگیركاوه‌كامان، زێد و زه‌وی و زاری هه‌زاران ساڵه‌ی باب و باپیرانیان لێداگیرده‌كه‌ن..بێگومان لایه‌نێكی هانده‌ر و هێزێكیش هه‌یه كه پاڵپشتی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵه ده‌كات ، بۆ درێژه‌دان بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه داگیركراوه‌كانمان، بو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كور‌د و زیادكردنی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب.
له ڕۆژی(١٣/ ١٠/٢٠١٠)دا هه‌ر له «نحن التركمان »دا، به ناوی (المجلس الشیعی التركمانی)یه‌وه نووسینێكی زۆر پڕوپوچ به ناونیشانی (العدو الكوردستانی..فی مازق) له دژی كور‌د بڵاوكراوه‌ته‌وه،كه له سه‌ره‌تای ئه‌و نووسینه‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی پیسترین جوێندان و سووكایه‌تیكردنه به‌گه‌لی كوردمان و به سه‌ركرده‌كانمان و به حیزبه‌كانمان، ئه‌م نووسینه له نووسینی كه‌سێكی ئابڕوودۆڕا و حه‌یا تكاو ده‌چێت، دڵنیام كه ئه‌نجوومه‌نی شیعه‌ی ناوبراوش بوونی نییه، به‌ره‌ی توركمانی له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا ده‌یه‌وێت سووكایه‌تی به كور‌د بكات ، به‌ڵكو چه‌ندین ناوی ساخته‌ش به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێ جار له‌ژێر ناو و نازناوێكی كوردیدا نووسین له دژی كور‌د بڵاۆده‌كه‌نه‌وه،تا بڵێن ئه‌مه له نووسینی كوردێكه ئه‌و وا ده‌ڵێ.
هه‌ر له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا،دوو به‌شی نووسینێك له‌لایه‌ن تۆرانی كینه‌له‌دڵ «ابوبكر ابوالمجد»له‌ژێر ناوی (القیادات الكوردیه وفن صناعه العدو .١،...٢،....)كه هێڕشێكی ناڕه‌وایه بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كور‌د. هه‌موو قسه‌كانی ناڕاستن و ، ڕاستییه‌كانیشی چه‌واشه‌كردوون، مه‌به‌ستی به‌ر و دواشی له‌و نووسینه
تاوانباركرن و ناوزڕاندنی سه‌ركرده‌كانی گه‌له‌كه‌مانه ، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م تۆرانییه‌ش ده‌رچووی قوتابخانه‌ی به‌عسی شۆڤێنی بێت ، ئه‌وان تفیان كردبێته ده‌می.
ماڵپه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی ، ماڵپه‌ڕ به ماڵپه‌ڕ و هه‌موو كون قوژبنێك ده‌گه‌ڕێن، له هه‌ر شوێنێكدا بابه‌تێكیان بێنیبێ كه له دژی كور‌د بووبێت ، یه‌كسه‌ر وه‌ریان گرتووه و له«نحن التركمان»دا بڵاویان كردۆته‌وه..به‌ره‌ی توركمانی ده‌یه‌وێ نه‌وه‌یه‌كی توركمانی ، به ڕق وكینه به بیری شۆڤێنی و تۆرانی گۆش و په‌روه‌رده بكات، و ئه‌وه‌شیان به بن گوێدا بخوێنێت كه كور‌د دوژمنتانن ، به‌ڵام ئه‌م بێر و مه‌رامه‌یان له داهاتوودا به زیانی خۆیان ده‌شكێته‌وه و ، نه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی سه‌قه‌تیان لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌شیان بۆ پێكه‌نین با س ده‌كه‌م ، له گۆڤاری«القلعه»ی توركمانیدا ،له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ «حاجی خه‌لیل گوڵناز»كه ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵه و له هه‌ولێره.كه ده‌ڵێ تا كۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له هه‌موو شاری هه‌ولێردا ته‌نها یه‌ك ماڵی كوردی لێبووه، ئه‌ودوای هه‌ر هه‌مووی توركمان بوون ، وا دیاره ئه‌م جۆره درۆیه‌یان له سه‌دامی مامیانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، كه له ڕاپرسییه‌كدا به" به‌ڵێ" یان به "نا" ..گوایه له (٩،٩٩٪) به «به‌ڵێ بۆ سه‌دام» گه‌لی عێراق ده‌نگیان داوه..ئه‌ی باشه ئه‌و هه‌موو توركمانه‌ی هه‌ولێر چی‌یان لێهات..؟ خۆ له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌میشه‌وه «ڕه‌شه تاعوون» له كوردستاندا بڵاونه‌بۆته‌وه تا بڵێن به نه‌خۆشی له‌ناوچوون؟ درۆ هه‌ر درۆیه به‌ڵام با كه‌مێ به ڕێوجێ بكرێ..ئه‌وه‌ش به ڕاست نازانم، كه حاجی خه‌لیل وای وتووبێت، به‌ڵكو به‌ده‌می ئه‌وه‌وه نووسیویانه.. گومان له‌وه‌شدا نییه كه له ماوه‌ی داهاتوودا،به‌ره‌ی توركمانی و كیتله‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوكدا پێكه‌وه، به ده‌یان درۆی گه‌وره‌تر و به ده‌یان بوختان و تاوانی زه‌قتر و نا‌ڕه‌وا‌تر بۆ گه‌لی كوردمان هه‌ڵده‌به‌ستن.
ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئێمه‌ی كور‌د، هه‌رگیز نه ڕقمان له توركمان بووه و نه ڕ‌قیشمان لێیانه ، به‌ڵكو مێژوویه‌كی پێكه‌وه ژیان و تێكه‌ڵیی باشیشمان پێكه‌وه هه‌بوو و هه‌یه..له خۆشی و نا خۆشی‌دا یه‌كتریمان به‌سه‌ركردۆته‌وه..هه‌موو هه‌وڵێكی ناحه‌زانیش بۆ تێكدانی نێوان كور‌د و توركمان سه‌ری نه‌گرتووه.
به‌ڵام ئێمه هیچ كاتێك «به‌ره‌ی توركمانی»ی گومانێكراو به نوێنه‌ری زۆرینه‌ی برایانی توركمانمان نازانین. به‌ڵكو ئه‌مانه ئه‌ڵقه‌له‌گوێی میتی تۆرانییه‌كانن و له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ڕێنمایی و ئاراسته ده‌كرێن. كیتله‌ی عه‌ره‌بیش ، زۆربه‌ی كونه به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان و ئه‌نفالچییه‌كانی له خۆگرتووه، كه تا ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی به كوردیان كردووه به كه‌می ده‌زانن.. به‌ره‌ی توركمانیشیان كردووه به مه‌قاش و به دارده‌ستی خۆیان ، كور‌د وته‌نی: «سه‌گ به زه‌بری كلكی ئێسقان ده‌شكێنێ»..هه‌ندێ جاریش به پێچه‌وانه‌وه ، به‌ره‌ی توركمانی ده‌بنه ئاگری بن كا و،كه‌وا سووری پێش له‌شكر، یا وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێ «ده‌بنه ئه‌بو ڕه‌غاڵ» و به ڕێكێشه‌ر و فیتده‌ری كیتله‌ی عه‌ره‌بی، كور‌د ده‌ڵێ:« كه‌شكیش برای دۆیه».
گه‌لی كوردمان ، قاڵه‌وه‌بووی خه‌بات وتێكوشان و خۆڕاگری و كۆڵنه‌دان ، سه‌ری به گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین سوپای داگیركه‌ری كوردستان شۆڕكرد.. جا چۆن له وه‌ڕینی سه‌گه‌لی كلشۆڕی ئسێتا سڵده‌كاته‌وه و ده‌ترسێت ؟ وه‌كو ده‌شڵێن « سه‌گ به مانگه شه‌ویش ده‌وه‌ڕێ».