پاكستان ژماره‌ی دانشتوانی له«١٧٠ »ملێون كه‌س زیاتره، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر كاره‌ساتی لافاوی لێڕووده‌دات . ئه‌مساڵیش وا زیاتر له مانگێكه لافاوێكی كاولكه‌ر و مه‌رگهێنه‌ر ڕووی تێكردووه و تا ئه‌مڕۆش نه‌نیشتۆته‌وه و، مه‌ترسی كاولكردن و زیانی گیانی و ئابووری زیاتری لیده‌كرێت..تا ئه‌مڕۆ ئه‌مه گه‌وره‌ترین لافاوی زیانبه‌خشه كه ڕووی له پاكستان كردووبێ..به هۆی ئه‌م لافاوه تا ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن پاكستانی له ترسی مه‌رگ ماڵ و سامانی خۆیان به‌جێهێشتووه و له چادرگا و كوچه و په‌نكاندا له‌ژێر باران و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدا ده‌ژین.تا ئێستا«١٦٠٠»كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه،كه زۆربه‌یان منداڵن.زیاتریش له«٧٢»هه‌زار منداڵ له مه‌ترسیدان و توشی به‌دخۆراكی و سكچوون و پێست وشكبوونه‌وه هاتوون و، خواردن و ده‌رمانیان پێناگات.ئه‌م لافاوه به زۆری هه‌رێمی «سند»ی گرتۆته‌وه،ڕووباری «ئه‌ندۆس»كه به‌م هه‌رێمه‌دا تێده‌پڕێت،ئاوه‌كه‌ی چل جار به قه‌ی ئاوی ئاسایی خۆی زیادی كردووه،له هه‌ندێ شوێندا پانییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ده كیلۆمه‌تر. زیاتر له حه‌وت سه‌د هیكتار زه‌وی كشتوكاڵی ژێر ئاوكه‌وتوون، زیاتریش له دوو سه‌د هه‌زار مه‌ڕ و ماڵاتی كوشتووه.گه‌وره‌ترین زیانی له ئابوری و ژێرخانی پاكستان داوه.. وای بۆده‌چن كه زیانی ئه‌م لافاوه له زیانه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی«تسۆنامی»زیاتربێت..تا ئه‌مڕۆش كۆمه‌ك و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان له لایه‌ن وڵاتانه‌وه زۆر كه‌م و خاون و له ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌م كاره‌ساته و لێقه‌وماوه‌دا نین، پاكستانیش ئه‌و توانایه‌ی نییه كه به خێرایی پێویستییه‌كانی ئه‌و هه‌موو لێقه‌وماوانه‌یان دابین بكات و له مردن ڕزگاریان بكات..له دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا شاری«ساتا»كه ژماره‌ی دانیشتوانی«٣٠٠» هه‌زاركه‌سه و ده‌كه‌وێته باشووری پاكستان، به‌ته‌وای به‌بێ ماڵ وحاڵ شاره‌كه‌یان چۆڵ كرد ،چونكه به هه‌رسێ به‌ربه‌سته‌كه‌ی ژووری شاره‌كه‌یان به‌ریان له لافاوه‌كه نه‌گرت..ئه‌م شاره وای لێهاتووه به وێرانه‌شار ده‌چێ..سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ش ،كه كرێكارانی شاره‌وانی وسوپای پاكستان دایان..نه‌یانتوانی ڕێڕه‌وی لفاوه‌كه بگۆڕن..ڕۆژنامه‌ی «ئۆبزێرڤه‌ری پاكستانی» ڕایگه‌یاند كه وڵاتی به‌نگلادیش ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی دا به‌و لێقه‌وماوانه‌ی كه له هه‌ندێ چادرگاكاندا بوون و وه‌كو په‌نابه‌رێك وه‌ریانی گرت..میرنشینه عه‌ره‌بییه‌كانیش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی «٢٠»ملیۆن دۆلارن بۆ لێقه‌وماوانی پاكستان..."مارتین موگوانگای" ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆكاروباری مرۆیی ،جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كا تا زوتره كۆمه‌كی لێقه‌وماوه‌كانی پاكستان بكرێن،چونكه تا ئێستا كارێكی به په‌له‌ی پێویست نه‌كراوه بۆ ڕزگاركردنی گیانی منداڵانی لێقه‌وماوه‌كان..خاتوو"كارین ئالن"ی به‌رپرسی سه‌ندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان«یۆنسیڤ» ده‌ڵێ:"مه‌ترسی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌كرێ ئاوی لافاوه‌كه ده‌یانگوازێته‌وه،وه‌كو سكچون و وشكبوونی پێست و به‌د خۆراكی."..ژماره‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ش زۆر كه‌من، كه یارمه‌تی به لێقه‌وماوه‌كان ده‌گه‌یه‌نن..بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تان و ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان به په‌له كۆمه‌كی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌و لافاوه نه‌نێرن، ئه‌وا به هۆی كه‌مخۆراكی و به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه..به هه‌زاران منداڵی پاكستانی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه...
ره‌زا شوان / سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مندڵانی كورد /نه‌رویج ـــ ٣٠ /٨/٢٠١٠