قه‌رِسه‌نه‌ی فكری بیریاران به‌رده‌وامه...
August 21, 2010
وتار و بیروڕا
له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه مۆده پیاسه‌ی ناو سوپه‌رماركێته‌كان به‌سه‌ر كولتووری خوێندنه‌وه‌و رامان و تێفكرینی ناو كتێبخانه‌كاندا زاڵ بووبێت ، زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی بیر و كار‌و خه‌یاڵیان هه‌ر لای دواترین مۆده‌ی ئۆتۆمبێلان بێت و به تیر وتوانجه‌وه باس له باشترین كتێبان بكه‌ن ، چێژوخۆشیی له نه‌هێشتنه‌وه‌ی به‌رماوه‌ی سه‌ر مێزی چێشتخانه‌یه‌ك زۆر وروژێنتر بێ له‌چاو دۆزینه‌وه‌ی توێژاڵ و ره‌هه‌نده‌كانی سه‌دان ژانری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فكری ، چه‌پڵه‌و هه‌ڵپه‌رِكێی به‌رده‌وام ته‌نیا بۆ داب و نه‌رێته باوه پیرۆزكراوه رۆژانه‌كان بێ و به چاوی سوكه‌وه له‌و كه‌سانه‌ش برِوانرێن كه خاوه‌نی زاتی عاقڵمه‌ندن و دیدگای تایبه‌تییان بۆ دنیا‌و پێكهاته‌كانی هه‌یه..
ئیتر له دنیایه‌كی نیمچه‌داخراوی وادا بوارێك نامێنێته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی مه‌عریفه ؛كه‌م كه‌س ده‌مێننه‌وه ره‌هه‌نده شاراوه‌كانی ژیاندۆستی له باوه‌ش بنێن ، یه‌كێك له‌و ده‌سته‌بژێره‌ی بیست ساڵێكه وه‌ك بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌س ده‌یناسم و مه‌یل و ئاره‌زوو و عیشقێكی بۆ گوێگرتن له بابه‌تی فه‌لسه‌فی هه‌یه و ،رۆژانه چه‌مك و ده‌ق و تێزه فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌خاته‌وه ناو جوغزی پرسیاره‌كانیه‌وه تا له دۆگمائییه‌ت رزگاریان بكات ، ئه‌م زاته به‌درێژایی ته‌مه‌نی رابردووی پرِ ئه‌زموونه به موغامه‌راتی به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌مكارانی به‌عس وئێستاش له هه‌ر ریتم و یاسایه‌ك یاخییه كه‌كۆتوبه‌ندی عه‌قڵی بۆ خه‌ڵكی دروست بكات ، كه‌سێكی خۆبه‌خشه به‌خوێن .. میهره‌بانه به‌دڵ .. دیكارتییه به عه‌قڵ ..
هه‌رچی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی رابردوویی و خوێندنه‌وه‌كانی بۆ واقیعی ئێستایه ده‌كاته ئامرِازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند وته‌و رسته‌و په‌ره‌گرافێكی فه‌لسه‌فی و به‌شێوازێك ساته‌وه‌خته تایبه‌ته‌كانی خۆی وه‌ك چنینی سه‌ر فه‌رش ده‌نه‌خشێنێ كه تێپه‌رِاندنی زه‌مه‌نیی تێدایه‌و له چنینه‌وه‌ی ده‌ق و وته‌زا مه‌عریفیه‌كانی پێشووی كه‌سانی تر نه‌چن ، ئینجا تا وته‌زاكانی له‌بیرنه‌چنه‌وه و شه‌رِ له دژی باو به‌رپا بكه‌ن ، وته‌زاكان له دوتوێی گۆڤار‌و رۆژنامه كوردییه‌كاندا بلاَوده‌كاته‌وه ، خۆ ده‌كرێت ئه‌م ئه‌زموونه تایبه‌ت و ناوازه‌یه‌ی بارزانی سه‌عید گه‌وهه‌ر كه بۆ ساته‌وه‌خته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆی نووسیونی بۆ هه‌موو ساته‌وه‌ختێكی بیركردنه‌وه‌ی داهاتووش له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بخوێنرێنه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت ، چونكه وته فیكرییه‌كان به‌شێكن له‌و ئه‌زموون و بنیاتانه‌ی كه له‌ساته‌وه‌خته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مدا یاداشت كراون ، 43 دانه له‌و وتانه‌ی له هه‌ردووگۆڤاری (نووهات و هه‌رێمی كوردستان) له ساڵی 2008 به دووكاتی جیاواز‌و له ژێر ناونیشانی (تكایه .. له ته‌نیاییدا بمخوێنه‌وه) بلاَوكردۆته‌وه ، كه‌چی كه‌سێَكی تر به‌ناوی (سه‌روین)ه‌وه وه‌ك میراتگرێكی بێ‌پرس وغه‌فڵه‌تگیر كه به‌رهه‌می حازری زه‌یینی كه‌سانی تر بۆ هه‌گبه‌ی خۆی مسۆگه‌ربكات ، ئاوها دوابه دوای چه‌ند مانگێك تێپه‌رِین به‌سه‌ر بلاَوبوونه‌وه‌ی وته‌زاكانی به‌رزان دا ئه‌م هاتووه به هه‌مان ناونیشان و ناوه‌رِۆكیانه‌وه له گۆڤارێكی تردا كه گۆڤاره‌كه ناوی (ژووان)ه به ناوی خۆی بلاَویكردونه‌ته‌وه‌و له‌پاڵیشدا نووسیویه‌تی (وه‌رگێرِان و ئاماده‌كردن) ئه‌مه‌ش به‌بێ ناوهێنانی سه‌رچاوه‌و ژێده‌ری بنه‌رِه‌تیانه‌ی لێوه‌ی وه‌رگرتون، چونكه ئاماژه‌دان به ژێده‌ری بنه‌رِه‌تی له‌ناو نووسه‌راندا بۆ (وه‌رگێرِان) به سه‌ره‌تاكانی ئه‌مانه‌تی ئه‌ده‌بیی ده‌ژمێردرێن له كاتێكدا وته‌زاكان وه‌رگێرِانێ نین له زمانانی تره‌وه هاتبن و له كولتووری هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌یره كوردیشه‌وه نه‌هاتوون دیاره قه‌ده‌ری ئێمه‌ی بێولاَته كه نه‌ك ته‌نیا خاك و سروشت و گوند‌و شارمان به‌ڵكو ده‌ق و وته‌زا و تێزی كه‌سانی بیركه‌ره‌وه‌ی خۆشمان به هی بێگانان بزانین و هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌سانی وامان هه‌ن كه‌ركوكی دێرینی كوردان به شار‌و مه‌ڵبه‌ندی هه‌موو گه‌لان ده‌زانن و وته‌كانی زه‌رده‌شت به هى كورد ناسه‌لمێنن و مه‌ولاناش به عه‌ره‌ب ناودێرده‌كه‌ن ..
ره‌نگه له بێده‌سه‌لاَتی كورد ((وه‌ك گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ت)) بێ كه حه‌ق له كه‌سانی بیرمه‌ندی ناوخۆی وه‌رگرێته‌وه‌و وته‌زاو ده‌قه‌كانیان به هی بێگانان بچوێنێ یان سه‌ره‌داوێك له ئه‌ده‌بیاتی به‌راوردكاری نه‌زانێت و وشه‌كان به‌راورد به‌یه‌كتر بكات ، ئه‌م خۆ به‌گچكه‌دانانه سه‌رده‌مێك وای كرد هێزو دنیابینی هه‌ندێ تێكسته رۆمان و چیرۆكی نووسه‌رگه‌لی وه‌ك به‌ختیار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌نیش بخرێنه به‌ر نه‌شته‌رسازی گومان و به هی كه‌سانی بێگانه‌یان بزانن ، ئه‌م به‌دبینی و به‌دگومانییه باشترین گه‌واهیده‌ره له‌سه‌ر هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانینی خه‌ڵكانێكی خوێنده‌وار كه كه‌م نین له‌م كوردستانه‌دا ، یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی ئه‌م خۆبه‌گزگل زانینه نه‌گه‌یشتنی مرۆڤه به زات و ماڵ وبیرو ئه‌ندێشه‌و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی ، وته‌زاكانی به‌رزانیش له‌باره‌ی خودی مرۆڤانه‌ی خۆیی و ده‌وربه‌ری و گه‌ردوونه‌وه كۆمه‌ڵێك ئایدیا‌و كۆدی فه‌لسه‌فیانه‌ی له‌خۆ گرتوون ، به‌ر له به‌پرۆسه‌كردنیان بۆ نووسینه‌وه ده‌یان ساڵ له رێگه‌ی زمانی رۆژانه‌یه‌وه و له‌گفتوگۆكانی خۆیدا دوپاتیانی ده‌كردنه‌وه ، به‌م وته‌زایانه و ده‌یان وته‌ی دیكه‌وه زۆنێكی سه‌ربه‌ستانه‌ی بۆ خۆی خوڵقاندبوو، نه‌پابه‌ندی كردبوون به لۆژیكی گرامه‌رو گراماتیكه‌وه ، نه له زیندانی ئایینگه‌رایی و ئایدیۆلۆژی و به‌های سواو و باوی كۆمه‌لاَیه‌تیدا كۆنترۆڵیانی كردبوون، ته‌نانه‌ت به شێوازێكی نزیك به‌شێوازی دنیای شیعره‌كانی ئه‌نوه‌رمه‌سیفی له خاڵبه‌ندیش دایشۆریبوون، چونكه ئه‌و زاته‌ش یادی به‌خێر له شیعره‌كانیدا شاعیرانه حه‌زی به كۆنترۆڵی خاڵبه‌ندی نه‌بوو، ئیتر له ناو پرِۆبلێماتێكی وادا جاربه‌جار وته‌زاكانی ده‌نووسیه‌وه‌و شه‌رابێكی تیكیلای به‌سه‌ردا ده‌كردن و بۆ هه‌ر سه‌رگوزشته‌یه‌كی خۆی دانه‌یه‌كیانی وه‌ك میدالیا له گه‌ردنی رسته‌یه‌ك ده‌ئالاَن و دڵته‌نگی یان دڵخۆشی خۆی پێده‌رده‌برِی..
سێرڤانتس له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت (( وه‌رگێرِان له هه‌ر زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر وه‌ك هه‌ڵگێرِانه‌وه‌ی فه‌رشێكی نازداره بۆ سه‌ر پشت )) به‌لاَم له‌و برِوایه‌دام قه‌رِسه‌نه‌كردنی هه‌ر ده‌ق و وته‌زایه‌ك له ناوی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه بۆ ناوی كه‌سێكی تر وه‌ك لولپێچدانی فه‌رشی ماڵیكی خانه‌دانه له ژووری میوانه‌وه‌و راخستنیه‌تی له ژێرزه‌مینی چۆڵه ماڵێكی تاریكدا ..
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر زاتی ئه‌وه نه‌كه‌ن فه‌رشی پرِله نه‌خش و نیگاری فكریی له ماڵ و زه‌ینی بیریاری تر ببه‌ن ، ئه‌وه‌تاخاڵه بارزان رێی دادگای گرتۆته‌به‌رو پارێزه‌ری بۆ گێرِانه‌وه‌ی مافی ئه‌ده‌بی و دانه‌رایه‌تی خۆی رِاسپێراوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌م شێوازی قه‌رِسه‌نه‌كردنه‌ی فكر و نووسین بنه‌برِبكرێت..