میلله‌ت نه‌ته‌وه گه‌ل ووڵات ده‌وڵه‌ت قه‌واره نیشتیمان ،ئه‌وانه کۆمه‌ڵگا پێکدێنن و کۆمه‌ڵگاش له میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌وگه‌ل و ووڵات و ده‌وڵه‌ت و قه‌واره پێکهاتووه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك له‌سه‌ر خاکی خۆی بژیت ئه‌وه مێژووی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر که‌سه‌و به‌بۆچوونێك بۆ مێژوو ده‌ڕوانێت ،به‌ڵام مێژوو ده‌بێت وه‌ك شاهێدێك بێته گۆڕه‌پان و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت . ئێمه‌ی کورد (میلله‌تین گه‌لیین ووڵاتین قه‌واره‌یین نیشتیمانین ،به‌ڵام مخابن تائێستا ده‌وڵه‌ت نیین!) مێژوومان هه‌یه و مێژووه‌که پڕه له‌سه‌روه‌ری و هه‌ر ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌مێژوو بۆ که‌سانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی خۆیان مێژووه‌که جوان و ئاسۆیه‌که‌شی پڕشنگدار تر ده‌که‌ن ،کورد ئه‌گه‌ر چی قه‌ده‌ر وای کردووه تاوه‌کو ئێستا نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت ،به‌ڵام سه‌ره‌وه‌ریه‌کی پڕ به‌های مێژوویی هه‌یه، ئه‌م سه‌ره‌وه‌ریه له به‌های خه‌بات و تێکۆشان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی خۆمان بده‌ینه‌وه ناتووانین به‌هۆی جیا جیا سه‌د ده‌ر سه‌د به‌جوانی بیخوێنینه‌وه ،چونکه هه‌رده‌م دووژمن په‌نای بۆ په‌رته‌وازه‌ی کورد بردووه‌و که‌سانی به‌کرێگیراویشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌کار هێناوه‌و تا به‌ناوی مێژووه بتووانن که‌له‌ن بخه‌نه نێو کوردان، به‌ڵام خۆ ڕاگری کورد و سه‌رکرده دێرینه‌کانی ،ئه‌وه هه‌رده‌م بۆچوونی به‌کرێگیراوان شکست و هه‌رسی هێناوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد له‌وان زیره‌ك و هۆشیار تره تاده‌گاته ئه‌وه‌ی به‌کرێگیراوان ده‌ستیان بخه‌نه نێویان. خاکی کوردستان له‌به‌ر بوونی له‌شوێنێکی گرنگی دونیادا ،ئه‌وه ووڵاتانی چ زلهێز یان ئه‌وه‌تا ووڵاتانی داگیرکه‌ر هه‌میشه ئاره‌زووییان هه‌بووه جێگه‌ی خۆیان له‌و شوێنه گرنگ و ستراتیژییه‌ی جیهان بکه‌نه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ببێته شوێنی خه‌بات و تێکۆشان بۆ کوردان ،جالێره‌دا گوومانی تێدا نییه هه‌ر تێکۆشان و خه‌باتێك بۆ سه‌رکرده‌ی خۆڕاگر و به‌ئه‌زموون ده‌گه‌ڕێته‌وه،چونکه خۆڕا گری هه‌وێنێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتووانیت له خه‌باتکردن به‌رده‌وام بیت ، کورد له‌م ڕوانگه‌ییه‌وه که‌سانێكی هه‌بووه که مێژووه‌که‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌ت و گه‌ل و خاك و نیشتیمان و قه‌واره و ووڵاتی کورد تێکه‌ڵ بووه‌و مێژووه‌که‌ی ڕازاوه‌و جوانتر کردووه، به‌ڵێ ئه‌م خه‌باتکار و تێکۆشه‌ره باوکی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی (بارزانیی نه‌مر) ه، که ژین و ژیانی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کرد ،که‌وا کوردیش وه‌ك مرۆڤ و دوور له داگیرکاری بژیت و خۆی ته‌رخان کرد کورد ژێر ده‌ست نه‌بێت و خۆی ترخان کرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد هه‌رده‌م زیندوو بێ و مردوویش بۆ داگیرکاران و دووژمنانی کورد بێت ، جا تێکۆشانی باوك و هێما وسوونبول (بارزانی نه‌مر) بۆ ئه‌وه بووه کورد نه‌بێته دیلی به‌رده‌ستان ،له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه (بارزانی نه‌مر) له‌هه‌موو ده‌رگایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ مێژووی کورد تێکه‌ڵ و به‌یه‌کتر به‌سراونه‌ته‌وه و مێژووی کوردیش هه‌ر به (بارزانی باوك و سه‌رکرده) جوانه..ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ مێژووی خۆمان بچینه‌وه جار به‌جار ده‌بینین دووژمن ده‌ستی به‌هۆی نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوان بۆ خاكی کوردستان و میلله‌تی کورد درێژ کردووه‌و له‌هه‌مبه‌ردا و زۆر به‌زوویش ئه‌و ده‌ستانه بڕاوون و نه‌یانتووانیوه ئامانجه‌کانی خۆیان بێننه دی ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد هه‌رده‌م له‌وان تێگه‌شت و هۆشیار تره و هیچ ده‌ست و تاخمه‌یه‌ك نا‌تووانێت ئیراده‌ی کورد بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، چونکه کورد زۆر بوێره ئه‌گه‌ر هاتوو کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نۆکه‌رو بیانی په‌رستان نزیك ببنه‌وه له ئامانجه‌کانیان ،هۆکار بۆ زیندووبوونی خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،چونکه مێژوومان هه‌یه و مێژووه‌که‌ش هه‌ر بۆ پاکی و جوانی باوکی ڕووحیمان (بارزانیی نه‌مر)ده‌گه‌ڕێته‌وه .. دووژمن به‌رانبه‌ر کورد ده‌ستی کورته‌و نۆکه‌رو تێکده‌رانی ئه‌زموونی کوردستان ده‌ستیان کورتره و ناتووانن کورد له‌یه‌ك بکه‌ن.