دوای ڕاوه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێڕاق و ئێران له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ،یه‌کسه‌ر ڕژێمی ئه‌وکاتی ئێڕاق ،که به‌عس فه‌رمانڕاوایی به‌غدای ده‌کرد بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هێرشی کرده سه‌ر کوردستان و هه‌موو چه‌کێکی سووك وگران به‌های به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد به‌به‌رزی نه‌هێلێت و ناوچه‌ی خوا کوڕکی کرده ئا‌مانج ،له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌دا پێشمه‌رگه‌کانی ڕێبازی (پارتی و بارزانی) لێیان هاتنه ده‌ست و ڕژێم دووچاری گه‌وره‌ترین شکستی سه‌ربازی بۆوه،سه‌باره‌ت به‌م جه‌نگه قورسه‌ی نێوان هێزه‌کانی ڕژێم و پێشمه‌رگه، کورد بۆ مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رگیز به‌تێنه و ده‌نگی کوردیش هه‌ر به‌به‌رزی ده‌مێنته‌وه،چونکه کاتی هێرشه‌که‌ی ڕژێم له ئان وساتێکی ئه‌وتۆ بوو ،به‌وه‌ی به‌غدا خۆی به‌سه‌رکه‌وتوو به‌رانبه‌ر ئێرانییه‌کان ده‌زانی و هه‌ر بۆیه‌ش به‌م وه‌ره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر کوردستان وله ئاکامدا داستانی خوا کوڕکی لێکه‌وته‌وه و پێشمه‌رگه‌کانی (پارتی و بارزانی) تووانیان بۆ مێژوو بیسه‌لمێنن نه‌وه‌ك ئه‌و ڕژێمه،به‌ڵکو هیچ ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتێك نا‌تووانێت کورد و پرسه مێژووییه‌که‌ی له‌ناو ببات.. ئه‌گه‌ر بۆ خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌و مێژووه هه‌نگاو بنێین زۆر خاڵ و وانه‌ی به‌سوودی لێ ده‌بینرێت و له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه وانه‌ی به‌رگریکردن ،له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌وه‌ی کورد هه‌رگیز بۆ پرسه مێژووکه‌ی بێ ئومێد نابێت و هه‌میشه‌ش خۆ ڕاگرانه به‌رگری له ته‌واوی مافه‌کانی خۆی ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش له داستانی( خوا کوڕك) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێری کوردستان گیان له‌ده‌ستبوون و تووانیان مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری تۆمار بکه‌ن و پێشمه‌رگه‌کانی به‌شداربووی ئه‌م داستانه بچنه نێو قۆڵایی پڕ به‌های مێژوو. له‌خاڵێکی گرنگی دیکه‌ی ئه‌م داستانه‌دا به‌شداریکردن و سه‌رکردایه‌تیکردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) له‌به‌رگریکردن له‌خاك و میلله‌تی کورد ،به‌مه‌ش زیاتر وه‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری ناوه‌وه‌ی کوردستان و وێڕای پێشمه‌رگه‌کانی نێو سه‌نگه‌ر به‌رز بۆوه‌و تووانرا گه‌وره‌ترین شکست به سه‌ربازانی ئێڕاق و ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوو بێنن. خوا کوڕه‌ك ته‌نیا ناوێك نییه ئێمه به‌ساده‌یی باسی لێوه بکه‌ین ،به‌ڵکو مێژوویه‌کی ڕوون و به‌رچاوه‌و هه‌ر له‌م داستانه بوو سه‌رۆك (بارزانی) پێشبینی ئاینده‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ی کرد، ئه‌وه‌بوو زۆری پێ نه‌چوو پێشبینیه‌که‌ی سه‌رۆك جێگای خۆی گرت و ئه‌مه‌شییان دیرۆکی خۆی سه‌لماند به‌وه‌ی کورد و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی به‌سه‌رۆکایه‌تی (بارزانی) هه‌میشه دووربینانه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌رگیزیش بۆ یه‌ك چرکه‌ش له‌خه‌بات و تێکۆشان تاگه‌یشتن به‌ئاوات وهیوای هه‌موو تاک و کۆمه‌ڵێکی کورد سڵ نابنه‌وه..له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه (خوا کوره‌ك) به‌پێنووسێکی پڕ له سه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌نێوه‌نده‌کانی مێژوو تۆمار کرد،ئه‌وه‌ی له‌م داستانه‌دا دووچاری هێزه‌کانی ڕژێم بوونه‌وه هیچی که‌متر نه‌بوو له‌کۆی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌و وانه‌یه‌ك بوو نه‌وه‌ك بۆ ڕژێمی ئه‌و کات ،به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ئاینده‌ش ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.. به‌ڵی له‌هه‌مووی گرنگتر له‌م داستانه خاڵێکه و پێوویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌ین ،خۆڕاگری کورد به‌رانبه‌ر دڕنده‌یی (به‌عس) وه‌چه‌رخانێكی مێژوویی بوو ، به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی ئێڕاق و ئێران هه‌ڵگیرسێت شوڕ‌شی کورد بوونی هه‌ر هه‌بووه ،زۆر که‌س پێیان وابوو شوڕ‌شی کورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕی (ئێڕاق ئێران) به‌کۆتا دێت ،به‌ڵام داستانی (خوا کوره‌ك) دیسانه‌وه بۆ دۆست و دووژمن سه‌لماندی و ڕوونی کرده‌وه‌و به‌وه‌ی کورد خاوه‌ن کێشه‌یه‌که و هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێك له‌ڕۆژان دان به‌و کێشه‌یه بنرێت و کورد چاره‌نووسی خۆی به ئیراده‌ی خۆی دیاری بکات و ئه‌وه‌ی کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به جه‌نگی ئێراق و ئێران نییه ..به‌ڵێ به‌رهه‌می داستانی (خوا کورك) و داستانه‌کانی دیکه‌ی پێشمه‌رگه له‌شار و شاخه‌کانی کوردستان ئێستا ده‌بینرێت و په‌ڕڵه‌مان و حکومه‌ت بوونه‌ته هێما و سوونبوول و میلله‌تی کورد به‌ئاسۆیه‌کی ڕوونه‌وه لێی ده‌روانن.