مۆندیالی تۆپبارانێ و مۆندیالی تۆپانێ
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
باله‌م كورته نووسینه‌دا تیشكیك بخه‌ینه سه‌ر جیاوازیه‌كانیان ، واته جیاوازی نێوان مۆندیالی تۆپبارانێ و مۆندیالی تۆپانێ .
مۆندیالی تۆپانێ له ماوه‌ی چوار سالدا جارێك له وولاتێكی دیارى كراودا به‌رێوه ده‌چێت ، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ى مانگێك ، دواتر كۆتایی دێت و یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كان ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان و جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه و ناوى ده‌چێته مێژووه .
به‌لام مۆندیالی تۆپبارانێ ده‌كرێ له سێ چوار وه‌رزى سالدا به‌رێوه بچێ و كاتی دیارى كراوى نیه ، وه ته‌نها له وولاتی مندا به‌رێوه ده‌چێ .
پێك هاته‌ى مۆندیالی تۆپانێ یاخود تۆپی پێ له 32 وولاتی جیهاندا پێك دیت و كێبركێ له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن .
به‌ڵام پێك هاته‌ى تۆپبارانێ له‌نێوان دوو وولاتدا به‌رێوه ده‌چێ ( توركیا و ئێران ) كێبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لێدانی زۆر ترین گولله تۆپ و گولله راجیمه و زۆر ترین غاره‌ى فرۆكه‌و وه كوشتنی زۆرترین خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاواره‌ى وولاتی من ، وه له‌ناو بردنی زۆرترین سامانی كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵی وولاته‌كه‌م .
له رووى مێژووییه‌وه مۆندیالی تۆپانێ ئه‌وه‌ى من بزانم بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1930 به‌رێوه چووه بۆ پیاوان ، وه بۆ ئافره‌تانیش ساڵی 1991 له وولاتی سیندا به‌رێوه چووه .
به‌ڵام مۆندیالی تۆپبارانێ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى پێنجه‌مى زایینی له چاڵدێراندا به‌رێوه چووه ، وه تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه ، وه ناشزانم تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێ .
وه مۆندیالی تۆپانێ یاسایه‌كی هه‌یه به‌ناوى یاسای تۆپی پێ ، وه له 17 یاسا پێك هاتووه , هه‌ر كه‌سێك ئه‌م یاسایه ببه‌زێنێ سزا ده‌درىَ .
به‌ڵام تا ئێستا نه‌م زانیووه مۆندیالی تۆپبارانێ یاسایه‌كی هه‌بێ ، هه‌ركاتێك حه‌زیان كردبێ ، هێرشیان كردووه و گۆڵی خۆیان ده‌كه‌ن و نابێ كه‌سیش به‌رگری بكات وه كه‌سیش سزا نادرىَ.
وه له رووى پێك هاته‌ى ئه‌و هه‌لبژارده‌ى كه‌وا به‌شدارى یارى ده‌كات ، پێك هاتوون له (11) یازده یاریزان بۆ هه‌ر تیپێك ، واته (22) یاریزان له‌ناو یاریگادا دیارن ، له‌گه‌ڵ ناو بژیوانێك و دوو یاری ده‌ده‌رى له‌ناو یاریگادا وه له ده‌ره‌وه‌ى یاریگادا ناوبژیوانی چواره‌م له‌گه‌ل یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان و راهینه‌ران و وه‌هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆر و زه‌وه‌ند بۆ هاندانی تیپه‌كه‌یان هاتوون ، وه له ماوه‌یه‌كی دیارى كراودا كه (90) ده‌قیقه‌یه .
به‌لام پێك هاته‌ی مۆندیالی تۆپبارانێ بریتین له هه‌زاران سه‌ربازی راهێنراو و به سه‌دان چه‌كی قورسی تاقی نه‌كراوه و تاقی كراوه ، وه‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌نه‌كراو و قه‌ده‌غه كرا‌و به‌شدارن وه به‌بێ ئاماده بوونی هیچ ناو بژیوانێك و هانده‌رێك ، هێرش ده‌كه‌ن و ناگه‌رێنه‌وه تاكو دڵی خوَیان ده‌گرن ، ئه‌و جا پایدۆزی ده‌كه‌ن وه هیچ ماوه شى دیار نیه جار وایه دوو سێ مانگ ده‌خایه‌نێ .
وه ئه‌و یاریگایه ی یاری تۆپی پێ ی له‌سه‌ر ده‌كرێ دریژیه‌كه‌ی بریتیه له نێوان (100- 110 ) مه‌تر ، پانیه‌كه‌ى له نێوان (64- 75) مه‌تر ه، وه به‌رزى ستوونی گۆله‌كانیش (2،44) مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی زه‌ویدا ، وه دوورى نێوان هه‌ر دوو ستوونه‌كانی گۆلیش بریتیه له (7،32) مه‌تر ، وه به پارچه تۆرێك داپۆشراوه .
به‌ڵام ئه‌و یاریگایه‌ى كه‌وا یاری تۆپبارانێی تێدا ئه‌نجام ده‌درىَ هیچ سنوورێكی دیاری كراوى نیه ، به‌ڵكو به‌درێژا یی سنوورى نێوان هه‌رێم و ئێران و تو ركیا تێ ده‌په‌رىَ ، وه هیچ شوێنی دیارى كراوى بۆ گۆل كردن نیه به‌ڵكو هه‌ر شوێنێك گولله تۆپێك یاخود ناپاڵمێكی به‌ر بكه‌وىَ ئه‌وا به گۆڵ له‌سه‌رمان هه‌ژمار ده‌كرێ .
وه یاریگای تۆپانێ ده‌بێته دوو به‌ش هه‌ر به‌شه‌و له گۆره‌پانه‌كه به‌ناوى تیپێك ناو ده‌برێ .
به‌لام یاریگای تۆپبارانێ ته‌نها له‌و به شه‌ى مندا به‌رێوه ده‌چێ و بۆ منیش نیه ته‌نها ته‌ماشای گۆره‌پانی تیپی به‌رامبه‌ر بكه‌م .
وه له‌یاری مۆندیالی تۆپانێدا هه‌موویان به هه‌ستێكی وه‌رزشیانه‌ى برایانه یارى ده‌كه‌ن ، له‌دوای ته‌واو بوونی یاریه‌كه ده‌ست له ملی یه‌كتر و ماچ له یه‌كتر ده‌كه‌ن ، و جل و به‌رگی یه‌كتر ئالوگۆر ده‌كه‌ن و یه‌كێك له تیپه‌كه یا براوه یا یه‌كسان ده‌بن .
به‌ڵام له یارى تۆپبارانێدا هیچ هه‌ستێكی وه‌رزشی برایانه به‌رچاو ناكه‌وىَ و زۆر دڵره‌قانه یاری به‌رامبه‌رمان ده‌كه‌ن وه جیاوازی له نێوان گه‌وره‌و بچوكمان ناكه‌ن ، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه براوه‌و نه یه‌كسان بوون هه‌یه ، به ڵكو هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتن چانسی تیپی به‌رامبه‌ره .
وه یارى تۆپانێ هه‌وا دارێكی زۆرى هه‌یه له‌جیهان ، كه به زیاتر له یه‌ك ملیار مه‌زه‌نده ده‌كرێ كه ده‌كاته 28% له داننیشتوانی سه‌رزه‌وى وه زۆر له خه‌ڵكی حه‌ز به بینینی ئه‌م یاریه ده‌كه‌ن و چێژ‌و تامێكی تایبه‌ت ده‌به‌خشێ به بینه‌ران ، به‌ڵام تۆپ بارانێ بروا ناكه‌م هیچ كه‌س له‌م جیهانه حه‌ز به بینینی و بیستنی بكات مه‌گه‌ر كه‌سانیكی دڵره‌ق و كه‌لله ره‌قبن .
به‌ڵام باباش بزانن هه‌ر چه‌نده ئه‌نفال و كیمیاباران و تۆپبارانمان بكه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك بستێكی ئه‌م خاكه‌یان بۆ چۆڵ ناكه‌ین تاكو زه‌رریه‌ك روحی كوردایه‌تی و كورد په‌روه‌رایه‌تی له‌ناخمان مابێ ، وه با دڵنیاش بن سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه به‌ئیزنی خودا ،چونكه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان دروسنكراوى خوداین و وه‌ك ئه‌وان خاوه‌ن خاك و ئاو و خاوه‌ن زمانى خوداین . كه‌وا خواى گه‌وره به‌هه‌موو مرۆڤێكی به‌خشیووه له‌م جیهانه، وه‌دڵنیاش بن هاوریێان رۆژێك دادىَ ئێمه‌ش ده‌بینه خاوه‌ن ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به پشتیوانی خودا ، ئه‌و كات ناهێلین به هیچ شێوه‌یه‌ك سنوورمان ببه‌زێنێت ، وه سه‌ربازێكی به ئه‌مه‌ك و به وه فا ده‌بین بۆ وولاته‌كه‌مان ، وه ئه‌و كات ناشهێلین سووكایه‌تیمان پێ بكرىَو، وه به پاره‌و پاسه‌پۆرتی كوردی سه‌ردانی ئه‌و وولاتانه ده‌كه‌ین ،