پێشبینیی چی لە ڤاکسین دەکەین؟ ڤاکسینێک کە لە ئابی ڕابردوو بە خۆبەخشێکدا تاقی کرایەوە

پێشبینیی چی لە ڤاکسین دەکەین؟ ڤاکسینێک کە لە ئابی ڕابردوو بە خۆبەخشێکدا تاقی کرایەوە
گرنگترین باس و خواس لەم ماوەیەدا پەیوەست بە«کۆڤید - ١٩» پێویستییە بە ڤاکسینێک بۆ ئەو پەتا تازەیە، کە کاریگەریی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ و تەنانەت ئابووریی جیھانیش ھەیە.
دوای زیارت لە نۆ مانگ لە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە، ھیچ ئاماژەیەک بۆ نەمانی یان پاشەکشەبوونی بە شێوەیەکی سروشتی، شێوەی ڤاکسینەکانی پێش خۆی، بەدەر نەکەوت.
ڤاکسینەکان ڕاکێشانێکی زۆری لە ڕووی تواناوە لای ئادەمیزاد ھەیە، لە ڕووی تیۆرییەوە کۆتایی ھێنان بەم پەتایەو دڵنیاکردنی خەڵک کە مەترسییە تەندروستییەکان کەم بوونەتەوە یان ھەر نەماون، بە ڕاستی پشت بەم ڤاکسینانە دەبەستن.لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خەڵک قەناعەتیان بەم ڤاکسینانە نایەت،
چونکە پێدانی دەرمانی خۆپارێزی لای زۆر مرۆڤ واتا کەسانی ساغ ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە ھەتا ئەگەر سووکیش بێت. ھەتا ئەگەر ڤاکسینە سەرکەوتنی ھێنا، ئەوا یەکسەر سوودەکانیان دەرناکەون بۆ ئەوانەی لێیان دەدرێت، بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر جەخت کراوەتە سەر پەرەپێدانی ڤاکسینگەلێکی تازە، کە سەلامەتیی زیاتر ببەخشن، ئەمەش تێچوونی بەرھەمھێنان زیاد دەکات و کاتی زۆرتریش دەخایەنێت، ڕەنگە بگاتە چەند ساڵێک. زۆر جاریش کێشەی سەلامەتی لە قۆناغەکانی کۆتایی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە دەردەکەوێت، ڕەنگە دەگمەنیش بێت، لەوانەیشە ڤاکسینەکان دوای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر و کاتێکی درێژ شکست بھێنێت، ئەمەش بە ڕاستی لە«کۆڤید - ١٩» لەبەر خۆ نوێکردنەوە ڕوودەدات.
تاکە ڕێگای دروست بۆ سەلماندنی کاریگەریی ڤاکسینی«کۆڤید - ١٩» بریتییە لە پێوانەی ڕاستەوخۆ، ئایا مرۆڤ لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەپارێزێت، ئەمەش ئاسان نییە بێتە دی، گۆرون دۆگان مامۆستا لە پەیمانگای کامبریدج بۆ خۆپارێزیی چارەسەرکردن و نەخۆشییە درمییەکان لەو زانکۆی کامبریدج لە شانشینی یەکگرتوو لە وتارێکیدا کە لە ١١ی سێبتێمبەری ٢٠٢٠ لە Nature Medicine بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: زۆرجار ڤاکسینەکان تەنیا خۆپارێزییەکی کەم بۆ ھەندێ کەس دابین دەکات نەک ھەمووان، ئەمەش پێی دەگوتۆێت کارایی ڤاکسینەکە، ئەم ڤاکسینە لەنێوان٥٠ بۆ ١٠٠% دەستەبەر دەکات.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوول ئەزموونەکانی سەر ڤاکسینێکی چاوەڕوانکراو بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیا بە ھاوکاریی کۆمپانیای ئەسترازینکا ڕاگەیانرا، کۆمپانیای ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئەزموونەکان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستن بۆ دڵنیابوون لە کلریگەییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە، بەڵام زانکۆکە ڕەوشەکەی یە ئاسایی دووپات کردەوە، ئەزموونی سێیەم قۆناغ ڕۆژی چوارشەممە ھەڵپەسێردرا دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئافرەتێکی بەشدارر لەژێر چارەسەردابوو بە ھۆی تووشبوونی بە ھەوکردنی مێشک.
ڤاکسینی ئۆمسفۆرد پشت دەبەستێت بەوەی کە پێی دەگوترێت گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە، چونکە ئامانج لەو ڤاکسینە بەرھەمھێنانی وەڵامدانەوەی بەرگرییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەباتی بەکارھێنانی خودی ڤایرۆسەکە ، زانایان ڤایرۆسی گلاند adenovirus بەکاردێنن کە لە مەیموونی شەمبانزی وەرگیراوە، دەبوو ئەو ڤایرۆسە دەستکاریکراو بوایە لە ڕووی بۆماوەییەوە تاکو زیانی بۆ ئادەمیزاد نەبێت، بەڵام زانایان دەستکارییەکی دیکەیان کردەوە تاکو جینەکانی لە DNA یەوە بگۆڕن بۆ پرۆتین، بیرۆکەکەش بەو شێوەیە کە ڤایرۆسەکە دەخرێتە نێو جەستەوە وەک جیناتی ڤایرۆسی تاجی کە دواتر لەگەڵ جینەکانی بەھەمھێنراوی لەش بێ زیان کارلێک دەکەن.
زانایان زیاتر لە ١٠٠ ڤاکسینی کۆرۆنا پەرەپێدەدەن بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنیک ھەندێکیان سەرەتاکەیان سەرکەوتوو بووەو ھەندێکی دیکەش پێشتر بۆ بەکارھێنانی پزیشکی ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، زۆربەی ڤاکسینەکان پرۆتینی دڕکن کە دەوری ڤایرۆسەکە دەدەن، کە یارمەتیی دەدات پەلاماری خانەکانی لەشی مرۆڤ بدات، کە دەزگای بەرگریی لەش دژەتەن بەرھەم دەھێنێت پەیوەستن بە دڕکەپرۆتینەکان، چالاکیی ڤایرۆسەکە بێ تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەوەستێنێت.
چەند کۆمەڵە ڤاکسینێکیش ھەن کە ڤایرۆسی تاجی بە تەواوی لاردەکاتەوە بۆ ورووژاندنی وەڵامدانەوەی بەرگری، کە دوو جۆرن، یەکەمیان ئەو ڤاکسینانەی کە ڤایرۆسگەلی زیندووی لاوازکراوو و پەکخراو بەکاردێنن، ئەوانەی توانای تووشبوونیان بە نەخۆشی نییە، لەوانە ڤاکسینی ئاسایی بۆ ئەفلۆنزا و ئاوڵە و سورێژەو گوێڕەپە و سورێژەی ئەڵمانی، لەسەر ئەم بنەمایە کۆمپانیای سینۆڤاک Sinovac وھی دیکە ڤاکسینی «کۆڤید - ١٩» پەرە پێ دەدەن، جۆری دووەم لەو ڤاکسینانە کە ڤاکسینی بۆ ماوەیی ناسراون، بەشێک لە شەفرەی جینیی ڤایرۆسی کۆرۆنای یان DNA یان RNA بەکاردەھێنرێت، ھەرچ ڤایرۆسی پشتبەستوو بە RNA بەردەست نیە، بەڵام لە قۆناغی ئەزموونکاریدایە، کۆمپانیاکانی مۆدیرنا Moderna وفایزەر Pfizer وبایۆنتیک BioNTech وکیورڤاک CureVac ئەنجامی دەدەن.
تا ئێستاش کۆمەڵێکی دیکەی ڤاکسین ڤایرۆسی گلاندی بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی جیناتی ڤایرۆسی تاجی بگەیەنن خانەکان، کۆمپانیای جونسن وجونسن Johnson & Johnson و کۆمپانای ئەسترا زینیکا Astra Zenika پەرە بەم ڤاکسینانە دەدەن. ھەندێ کۆمەڵی ڤاکسینی دیکەی پرۆتینی ھەن کە نەخۆشی تووش ناکات و کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات کۆمپانیای میدیکاگۆ Medicago و پەیمانگەی دۆھیرتی Doherty پەرە بەم تەکنیکە دەدەن. ھاننا ستاوەر Hannah Stower یاریدەدەری یەکەم لە Genome Biology وەک بەشدارێک لە Nature Reviews Genetic لە وتارێکیدا کە لە Nature Medicine لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: ئێستا ئێمە لە نێوەی ڕێگاداین بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی تازە، ڕەنگە مایەی سەرنج بێت کە ببینین لە مانگ و ساڵانی دادێن چ ڕوودەدات، دەکرێت چاوەڕوانی ھەندێ ترس بکرێت لەو جۆرە ڤاکسینە. بۆیە دەبینین کە لەگەڵ پەیدابوونی ئەو ڤاکسینانە داخوازییەکی زۆریان لەسەر دەبێت. دیارە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەیانکڕن و ھەژارەکانیش ناتوانن سوودیان لێ ببینن، ئەم کارە ڕەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت، تا بزانرێت تا چەند ئەو ڤاکسینانە کاریگەریان دەبێت و ئەنجامی بەکارھێنانیان چۆن دەبێت.. بۆیە دەبێت ئێمە لەگەڵ ئەو پەتایە ڕابێین و خۆمان بۆ پەتای دادێ ئامادەبکەین.


سەرچاوە/ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت



لەندەن- دکتۆر وەفا جاسم ئەلرەجەب

لە عەرەبییەوە: بەھادین جەلال مستەفا
Top