ترست نەبێت لە نەمانی بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ترست نەبێت لە نەمانی بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، توێژینەوەی زۆری زانستی پەیدابوون، ھەندێکیان لەلایەن سەنتەرەکانی ھاوشێوەی توێژینەوە پێداچوونەوەیان بۆ کرا، ھەندێکی دیکە ئەمەیان بۆ نەکرا، ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەدەنگەوەھاتنی دژەتەنەکانی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی سارس کۆڤ ٢ بوونە، لە ماوەی دوو مانگ دابەزیوە. ھەوڵەکان ترسی زۆریان ورووژاندووە کە گوایە بەرگریی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی دادەبەزێت، ئەمەش ئومێد بە پەرەپێدانی پێکوتەیەکی کاریگەرو ھەمیشەیی لاواز دەکات.
بەڵام دیارە ئەو مەترسییانە شێوێنراوو ھەڵەن، چونکە بەرگریی سروشتیی لەشمان و پارێزبەندیی وەرگیراو لەمیانی کوتان ھەمان ئەرک جێبەجێ دەکات، ئەویش ڕێگەگرتنە لە ڤایرۆسەکە تا نەخش نەکەوین. دواجار دۆزینەوەی ھەرەسھێنانی دژەتەنەکان کە بە شێوەیەکی سروشتی لای ھەندێ نەخۆشانی کۆرۆنا ڕوودەدات، لە ڕاستیدا زۆر گرنگ نییە تایبەت بە ئەکتیڤی چاوەڕوانرکاوی پێکوتە کە ئێستا لە پەرەپێداندایە.
کۆئەندامی بەرگریی مرۆڤ پەرەی سەندووە تا دوو ئەرک ببینێت، سوود و وردبینی، دواتر دوو جۆر پارێزبەندیمان ھەیە، بەرگریی زگماک، کە لە چەند سەعاتێکدا بەکار دەکەوێت، ھەندێ جاریش لە چەند خولەکێکدا کە ڤایرۆسەکە دەگاتە لەش، ھەروھا بەرگریی خۆگونجاندن، ئەویش بە درێژایی چەندین ڕۆژو ھەفتەیە.
ھەموو خانەکان لە لەشی مرۆڤدا دەتوانن ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە، کاتێکیش ئەمە ڕوودەدات، داوا لە خانەکانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەکرێت تاکو بڵاوببنەوەو بەرگری دژی ڤایرۆسەکە بکەن. کاتێکیش بەرگریی زگماکیمان بەگەڕ دەکەوێت، بە خێرایی کێشەکە چارەسەر دەکات و بە شێوەیەکی گشتی، بێ ئەوەی ھیچ نیشانەیەکی تووشبوونمان لێ دەربکەوێت، بەڵام کاتێ تووشبوونەکە زۆر درێژە دەکێشێت، ئەو کاتە کۆئەندامی بەرگریی خۆگونجان دێتە مەیدانەوەو پارێزگاریمان لێ دەکات.
کۆئەندامی بەرگریی خۆگونجان لە دوو جۆری خانەکانی خڕۆکەی سپیی خوێن پێکدێت کە بە خانەکانی تایی و خانەکانی بایی ناسراون، ئەوانە وردەکاریی تایبەت بە ڤایرۆسەکە دەردەخەن، ھەر لەبەر ئەوەشە کە ڕووبەڕووبوونەوەی بەھێزدەکەن. ئەم ڤایرۆسە نەخۆشییەکە لە ڕێی چوونە نێو خانەکان لە لەشی مرۆڤ دەگوازێتەوە و دەست دەگرێت بەسەر کۆئەندامەکانی بۆماوەیی تاکو بۆ چەندین جار زیادبکات و دووبارە ببێتەوە.
خانەکانی تایی خانە تووشبووەکان دەدۆنەوەو دەیانکوژن، بەڵام خانەکانی بایی دژە تەنەکان دروست دەکەن، کە جۆرێکە لە پرۆتین بە تەنۆلکەکانی ڤایرۆسەوە نووساوە، ناھێڵێت بێنە نێو خانەکانمان، ئەوەش دووبارەبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕادەگرێت، تا جرێکی دیکە تووش نەبینەوە.
لەشی مرۆڤ خانەکانی تایی و بایی دەھێڵێتەوە کە یارمەتیان دا و بەسەر ڤایرۆسەکە سەرکەوتن، ڕەنگە لە ئایندەشدا پێویستمان پێیان بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤایرۆسی دیکەدا بجەنگن، ئەم خانانەش بە (خانەی بیرکەوتنەوە)ناسراوە کە فاکتەری سەرەکین لە بەرگریی درێژخایەن.
دژە تەنەکان کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرزی بەرھەمھاتوون بۆ ماوەی نزیکەی یەک مانگ بەردەوام دەبن، بەڵام دژە تەنەکانی بەرھەمھاتوو لە نەخۆشیی سورێژە بە درێژایی ژیان بەردەوام دەبێت. کەمبوونەوەی دژە تەنەکان ھەر لەگەڵ نەمانی ڤایرۆسەکە بەڵگەی شکستھێنانی نییە، بەڵکو ھەنگاوێکی ئاساییە لە ڕێڕەوی ئاسایی بەرگری. ھەروەھا کەمیی ژمارەی دژە تەنەکان بە واتای کەمبوونەوەی بەرگری نییە، چونکە خانەکانی بیرکەوتنەوەی بایی کە یەکەم جار ئەو دژە تەنانەیان دروست کرد ھەر ھەن، ئامادەشن کۆمەڵێکی نوێی دژە تەنەکان لە کاتی پێویست بەرھەم بھێنن، لەبەر ئەو ھۆیەیە دەبێ گەشبین بین بە ئاسۆی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێکوتەکە بە ڕێگای ڕکابەری لەگەڵ ڤایرۆسەکە کاردەکات، ھەروەھا خانەی بیرکەوتنەوەی تایی و بایی بەرھەم دێنێت، کە دواتر دەتوانێت پاراستنێکی درێژخایەن بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە کوترابن. ھەموو ڤایرۆسەکان کە تووشی مرۆڤ دەبن پلانی جینۆمییان تێدایە تایبەت بە بەرھەمھێنانی پرۆتینیان تێدایە کە یارمەتیان دەدات کە بە ڕێگای کۆئەندامی بەرگریی زگماک ئاشکرا نەبن.
لەنێو ئەو ڤایرۆسانەی کە لە ناو مرۆڤدا دەمێننەوە، ھەندێکیان چەند ڕێگەی دیکەیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە کۆئەندامی بەرگریی خۆگونجان لابدەن، ڤایرۆسی «HIVV - ١» بە خێرایی خۆی دەگۆڕێت، ڤایرۆسەکانی ھربس پرۆتین بڵاودەکەنەوە کە دەتوانێت دژە تەنەکان بگرێت و پەکیان بخات.
بۆ خۆش بەختی پێ ناچێت (سارس کۆڤ ٢)تا ئێستا ھیچ فێڵێکی لەم شێوەیەی بۆ پەرەپێدانی خۆی دۆزیبێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە درەفەتمان ھەیە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە ئەویش بە گرتنەبەری ڕێچکەی پێکوتە سادەکە.
ئەو پێکھاتانە بە چێژی جیاجیا بەرھەم دەھێنرێن کە پشت دەبەستن بە ماددەی ڤایرۆسیی مردوو زیندوو و یان ترشەڵەگی ناوکی یان پرۆتین، یەڵام ھەموویان لە دوو پێکھاتەی سەرەکی پێکدێن، دژەکار و ھاریکار، دژەکار بەشێکە لە ڤایرۆسەکە کە دەمانەوڵت بەرگریی خۆگونجان دەرەقەتی بێت ھاریکاریش ئەوەیە کە ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە دەبێتەوەو بەرگریی لەش بەھێز دەکات.
سیفەتێکی دیکەی جیاکەرەوە ئەوەیە کە پێکوتەکان ڕێگە بە ھەموو جۆرو ژەمە جیاجیاکان دەدەن لە ماددەی یاریدەدەر بۆ پێوانەسازی و وردەکاریی دروست ، ئەمەش ھاریکارە بۆ بەھێزکردن و درێژکردنەوەی بەتەنگەوەھاتنی بەرگری. ئەو بەرگرییەی کە ھەمانە دژ بە ڤایرۆسەکە لە کاتی نەخۆسییەکە دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی خودی ڤایرۆسەکە، ئەمەش لەگەڵ پێکوتەکان ڕوونادات، جا لەبەر ئەوەی زۆر لەو ڤایرۆسانە لە دەست کۆڕەندامی بەرگریی زگماکی ھەڵدێن، بۆیە دەبینین کە گرتنەوەی ئاسایی نەخۆشییەکە ھەندێ جار نابێتە ھۆی بەرگرییەکی بەھێز یان درێژخایەن.
ڕێژەی کەسەکان لەنێو گروپێکی دیاریکراوی دانیشتوان، کە دەبێت پارێزراو بن دژی ئەم ڤایرۆسە تازەیە بە شێوەیەک کە ھەموو گروپەکە پارێزراو بن، پشت دەبەستێ بە ژمارەی زاوزێی بنەڕەتیی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی گشتی، ئەمەش ناوەندی دژکارەی ئەو کەسانەیە کە تەنیا یەک کەس لە ھەڵگری ڤایرۆسەکە تووشیان دەکات.
لەبەر ئەنجامە ترسناکەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشانی بەساڵاچوو، ھەروەھا ڕێڕەوەی نەخۆشییەکەو ئەنجامەکانی، کە ناتوانین پێشبینیان بکەین، بۆیە باشترین ڕێگای سەلامەتی ئەوەیە خۆمان بکوتین بۆ بەھێزکردنی بەرگریمان.

نووسینی: ئەکیکۆ ئواساکی و رسلان میدجیتۆڤ - بە ڕێککەوتن لەگەڵ بلۆمبێرگ
لە عەرەبییەوە: بەھادین جەلال
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەت
Top