ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ١٦ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی  ١٦ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی(WHO) ١٦ ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوکردەوە، تێیدا هەندێک شوێن دیاری دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێدا تێناپەڕێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەند ڤایرۆسێکە هەتا ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێک خۆپارێزی هەیە کە دەتواندرێت بە جێبەجێکردنی خۆمان لە تووشبوون لە ڤایرۆسەکە بپارێزین، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەندێک ڕێنمایی نوێی بڵاوکردووەتەوە.

ڕێنماییەكان:
ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێستی ساغ تێناپەرێت و تا 10 خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستەوانەتان لەدەست نییە دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش ٦ تا ١٢ كاتژمێر و ئاسن 12 تا 20 كاتژمێر و لەسەر ستیل تا 20 ڕۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەم ڤایرۆسە تا ٦٠ پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی 30 پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.

كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.

جلوبەرگ وا باشه لەبەر تیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.

به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.

به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخۆن، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.

شوێنی گردبونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.
گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت

شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.

له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی 10 تا ١٥ چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، ڕێگە مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن ڕەنگه درەنگ بێت.

گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە (فەرمانبەر ، كرێكار ، دوكاندار و ...)ن، یەكەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك، دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنووری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بڕ ناكات و دەكەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی توش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.
كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لووتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.

بەهۆی گەورەیی ئەو ڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.

پێویست ناكات هەموو ئەو جلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی ڕاستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوه.

دوای شوشتنی دەستتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بە تێپەربوونی كات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.
Top