مایكڵ ئۆهانلۆن و ئومەر تاشپینار: پێویستە ئەمریكا پارێزگاری لەو سەركەوتنە بكات كە لە سووریا بەدیهاتووە، نەك كۆتایی پێ بهێنێت

مایكڵ ئۆهانلۆن و ئومەر تاشپینار:   پێویستە ئەمریكا پارێزگاری لەو سەركەوتنە بكات كە لە سووریا بەدیهاتووە، نەك كۆتایی پێ بهێنێت
دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوە هەڵبژێردراوە كە پارێزگاری لە دەستووری وڵاتەكە بكات، بەپێی ئەو دەستوورەش ترەمپ فەرماندەی هێزە چەكدارەكانە و سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵییە و بەرگری نیشتمانی ئەولەوییەتی یەكەم و باڵای ئەوە. لە دۆخێكدا كە هێزەكانی ئەمریكا سەركەوتووانە بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی لە دەرەوەی ئەمریكا دەكەن و، ئەم كارەش بە شێوەیەكی كارا و بە تێچوونێكی كەم دەكەن، ئەوا بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسانەی پاڵپشتی لەو بژارەیە دەكەن، كە دەبێتە هۆی لاوازكردن، یان كۆتاییهێنان بەم توانایە.
نائومێدیی ترەمپ لە ئاست شەڕە بێ كوتاییەكان مایەی تێگەیشتنە، بەڵام ئێمە لە سووریا و دوای چەندین ساڵ لە گرتنەبەری سیاسەتێكی شكستخواردوو و نائومێدی و مەترسی بۆ ئەوروپا و ئەمریكا، توانیمان سیاسەتێكی كارا بگرینەبەر، كە تێچوونێكی كەمی بۆ ئەمریكا هەبوو، هەم لە رووی خوێن و هەم لە رووی داراییەوە، پێویستە ترمپ پارێزگاری لەم سەركەوتنە بكات، نەك كۆتایی پێ بهێنێت.
Top