جێفیری فێڵتمان: ناپاكیی ئەمریكا لە كوردی سووریا لەسەر هاوسەنگیی سیاسی لە لوبنان و عێراق كاریگەریی قووڵی لێ دەكەوێتەوە

جێفیری فێڵتمان:    ناپاكیی ئەمریكا لە كوردی سووریا لەسەر هاوسەنگیی سیاسی لە لوبنان و عێراق كاریگەریی قووڵی لێ دەكەوێتەوە
هەندێ لێكچوونی سیاسی هەیە لەنێوان لوبنان و عێراق، دەكرێت سیاسەت نەك تەنیا لەسەر بناغەی تایەفەگەری، یان ئیتنی دابەش ببێت، بەڵكو دەكرێت بەسەر كەمپی رۆژئاوا و ئێرانیشدا دابەشبوون بەخۆیەوە ببینێت، لەم سێ وڵاتەدا خەڵكانێكی زۆر هەوڵیان داوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی پێیان وابووە لایەنی براوەن، هاوهەڵوێست بن، توخمی سەرەكی لە لێكدانەوەكانیان ئەو تێڕوانینەیە كە پەیوەستە بەوەی هێزە دەرەكییەكان ئیرادە و توانای ئەوەیان هەیە، دەستێوەردان لە بەرژەوەندیی لایەنێكی دیاریكراو بكەن.
لەنێوان نەبوونی كاردانەوەیەكی بەرچاوی ئەمریكا لەبەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئارامكۆ كە ئێستا دەستبەرداربوونی ئەمریكای لە كوردە هاوپەیمانەكانی لە سووریادا بەدوادا هاتووە، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێك لە عێراقی و لوبنانییەكان بەو دەرئەنجامە بگەن، كە ئێستا كاتی ئەوەیە بگەنە ئاشتی لەگەڵ لایەنەكانی سەر بە ئێران لە وڵاتەكانیاندا. حاڵی حازر سوورییەكان خۆیان لەگەڵ ئەو واقیعەدا راهێناوە كە ئەسەد لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە، بەڵام ناپاكیكردن لە كوردی سووریا لەسەر هاوسەنگیی سیاسی لە لوبنان و عێراق كاریگەریی قووڵی لێ دەكەوێتەوە.
Top