گونول تول: رەنگە بڕیارەكەی ئەردۆغان ببێتەهۆی هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان كورد و عەرەبی سووریا
October 16, 2019
راپۆرتەکان
رەنگە پلانەكەی ئەردۆغان بۆ ناردنەوەی ملیۆنان ئاوارەی عەرەبی سووری بۆ ناوچە كوردنشینەكانی نێو سووریا كە بە تێڕوانینی ئەو دەبێتە هۆی گۆڕینی پێكهاتەی ئیتنی ناوچەكە و، دەبێتە هۆی لاوازكردنی زیاتری كورد، بەڵام دەبێتە هۆی زیادكردن و هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان كورد و عەرەب و ناكۆكییش لە ناوچەكەدا دروست بكات، كە تا راددەیەك سەقامگیر بووە. بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەردۆغان ناتوانێت پەناهەندە سوورییەكان ناچار بە گەڕانەوە بكات، كە رەنگە بتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین كە ئەوان ئارەزوومەندانە ناگەڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو زۆنی ئارامییەش دروست بكرێت.