كەركووك داوای سەروەریی خۆی لە ژێر سێبەری پارتی دا دەكات

كەركووك داوای سەروەریی خۆی لە ژێر سێبەری پارتی دا دەكات
ئاوارەكانی كەركووك و كوردانی دانیشتووی شارەكە، دڵگرانن لە زەوتكردنی مافی دەنگدانیان، داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن. ئەوان پێداگری لەسەر ئەوە دەكەن، كە كەركووك شارێكی هەمیشە كوردستانییە و گەورەترین غەدر لە دانیشتووانی ئەو شارە ئەوەیە كە لە مافی دەنگدان بۆ پەرلەمانی كوردستان بێبەش كراون، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە بۆ گەڕانەوەی شكۆی شارەكەیان پێویستە هەموو دەنگدەرێكی نیشتمانپەروەر دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
v
دانامەحموودپێشمهرگه:
ئێمەی كەركووكی تەنیا ئومێدمان
بە پارتی هەیە
پارتی و بارزانیی نەمر، گەورەترین شۆڕشی كوردیان لە سەر كەركووك دانا، بۆیە ئێمەی كەركووكی خۆمان بە قەرزاری پارتی دەزانین، لەوەش زۆر دڵنیان كە ئەوەی شەڕ لەسەر كەركووك دەكات، هەر پارتییە، بۆیە بە دڵ و گیان پشتگیری لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.
ئێمەی كەركووكی ئومێدمان تەنیا بە پارتی هەیە، چونكە لە دوای ئازدایی عێراق كەركووكی ئاوەدان كردەوە، كەركووكی لە تیرۆریستانی داعش پاراست و بۆ هەموو پێكهاتەكان پەیامی پێكەوەژیانی هەبوو، دڵنیاشین بە پشتیوانیی سەرۆك بارزانی داگیركردنی كەركووك تاسەر نابێت و شكۆ بۆ كەركووكییەكان دەگەڕێتەوە.



خاڵدارشوكوررۆژنامەنووس:
تەنیا پارتیم لا پەسەندە و هەمیشەش
هیوام وابووە كە یەكەم حزب بێت
لە ریزبەندی حزبەكان
هەموو تاكێك لە كۆمەڵگەدا ئازادە لە لایەنگری و پشتگیریكردنی ئەو حزبەی كە دەنگی پێ دەدات و پشتگیریی دەكات. من وەك كەركووكییەك سەرەڕای ئەوەی كە لە بنەماڵەیەكی پارتیم و باوكم پێشمەرگەی ئەیلوول و گوڵانە و برایەكم لە هێرشەكەی داعش بۆ كەركووك شەهید بوو، كە سەر بە ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەندامی هیچ رێكخراو و ناوچە و لقێكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیم، تەنیا وەك خاڵدار قسە دەكەم و دەڵێم: تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانم لا پەسەندە و هەمیشەش هیوام وابووە كە یەكەم حزب بێت لە ریزبەندی حزبەكان، چونكە رێبازێكی زۆر پیرۆزی كوردستانی هەیە و لە پێناوی كوردستانی سەربەخۆ و گەڕانەوەی ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان قوربانییەكی زۆری داوە.


مەریوانحەكیمجەباریرۆژنامهنووس:
سەركەوتنی لیستی 183 بۆ كەركووكییەكان
زۆر گرنگە
من وەك كەركووكیەك كێشەی شوناسی شاری كەركووكم هەیە و دەمەوێ رۆژێك كەركووك ببێت بە پێنجەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەش ئەو ئیرادەیە، تەنیا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەبینم و بڕوام وایە لیستی 183 ئەو لیستەیە كە مساومە لەسەر كەركووك ناكات، چونكە سەرۆك بارزانی رابەری پارتییە و هەمیشە جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەستبەرداری كەركووك نابێت، بۆیە سەركەوتنی لیستی 183 بۆ كەركووكییەكان زۆر گرنگە، چونكە چەند ئەو لیستە بەهێز بێت، پێگەی كورد لە بەغدا بەهێزتر دەبێت و شانسی گەڕانەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان زیاتر دەبێت. ئەگەر سەیری مێژووش بكەین دەبینین پارتی دیموكراتی كوردستان كە رابەرایەتیی لیستی ژمارە 183 بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات، بە هەزارن شەهیدی بەخشیوە بە شاری كەركووك و بارزانیی نەمر دەستبەرداری زۆر ئیمتیازات بوو، بەڵام رێگەی بە خۆی نەدا، كەركووك بە حكومەتی عێراق ببەخشێت، بێگومان لیستی 183 لەسەر هەمان بیروباوەڕە و ئێستاش بۆیە سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كودستان چەند گرنگە بۆ پارتی، هێندەش لای ئێمەی كەركووكی گرنگە و هەوڵ بۆ سەرخستنی دەدەین و داوا لە هاووڵاتیان و هەموو ئەوانە دەكەین كە مافی دەنگدانیان هەیە، بە دەنگی خۆیان بۆ پارتی پێگەی پارتی زیاتر و زیاتر بەهێز بكەین لە هەرێمی كوردستان، هەتا خەونەكانی هەموومان بەدی بێت.


هاوكاردارالەئەنجومەنیئاسایشیكەركووك:
بۆ سزادانی خیانەتكاران
دەنگ بە لیستی 183 بدەن
ئێمەی كەركووكی بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە دەنگ بە پارتی بدەن، لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە، لەوانە بۆ گەڕاندنەوەی شكۆ و كەرامەت بۆ شارەكەمان و بۆ سزادانی بەرپرسی گەندەڵ و خیانەتكارانە، چونكە پارتی لە بنەڕەتدا رەگی داكوتاوە لە نێو دڵی كەركووكییەكاندا و خەڵكی ئەم شارە متمانەیان بە پارتی و بارزانی هەیە، بۆ سزادانی خەڵكی دز و گەندەڵ و خیانەتكار. هەڵبەتە پارتی ئەو هێزەیە لە كوردستان بە مێژوویەكی پڕ لە شكۆمەندی و سەربەرزی ناسراوە، هیچ كاتێك سازشی لەسەر بستێك خاكی كوردستان نەكردووە و بارزانیی نەمر كەركووكی بە «دڵـــــی كوردستان» ناساندووە، جگە لەوەش هێزەكانی ئاسایشی كەركووك لە پاش رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی2003وەك هێزێكی تۆكمە و كاریگەری پارتی لە كەركووك كاریان كردووەو بە دیاریكراوی دەتوانین بڵێین: لە ماوەی ساڵانی 2004تاكو 2013ئەو هێزە چەندین چالاكی و ئۆپەراسیۆنی گرنگ و كاریگەری ئەنجام داوە لەناو كەركووك و شارۆچكە و گوندەكانی سەر بە كەركووك، بەتایبەت لە حەویجە، تەنانەت هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە كەركووك متمانە و بڕوای تەواویان بەو هێزە پەیدا كردبوو، هەماهەنگی و كاری هاوبەشیان تەنیا لەگەڵ ئاسایشی پارتی بوو، تەنانەت بە هۆی سەرسامییان بە بوێری و ئازایەتی ئەم هێزە و فەرماندەكەیان چەندین بڕوانامەی رێزلێنانیان بەخشی بە عەمید سالار كمرخان كە جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك و سەرپەرشتیاری راستەوخۆ و مەیدانیی ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتەكان بوو، ئەم هێزە بە جۆرێك ببووە جێی متمانەی خەڵكی كەركووك كە بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە، ئاسایشیان بە پاڵپشتی خۆیان دەزانی، بەتایبەت تاكی كورد كە هەستی بە هێزو ورەبەرزیی خۆی دەكرد.



شیڤانعەبدولڕەحمانبەرپرسیلقیقوتابیانیكەركووك:
تەنیا متمانە بە لیستی 183ی پارتی بكەن كە خەمی هەموو كورد و پێكەوە ژیانی هاونیشتمانییانی هەڵگرتووە
پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تاكە حزب بوو كە دەنگدانی لە كەركووك بایكوت كرد، لەبەر ئەوەی، شارەكە بە خیانەت داگیركرا، پارتیش ئەو زەبر و زەنگ و خیانەتەی قبووڵ نییە. بۆیە هەموو پێكهاتەكانی پارتی و بەتایبەتی كوردی ئەم شارە هەمیشە كوردستانییە، لەوە دڵنیان كە تەنیا لەسەر دەستی پارتی شكۆ بو شارەكەیان دەگەڕێتەوە. بۆیە پەیامم بۆ خەڵكی شارەكەم ئەوەی خۆڕاگر بن و بە پشتیوانی خوای گەورە لەم نزیكانە گۆڕانكاری روو دەدات و لە بەرەژەوەندیی میللەتەكەمان دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەكەم، كە تەنیا متمانە بە لیستی 183ی پارتی بكەن كە خەمی هەموو كورد و پێكەوە ژیانی هاونیشتمانییانی هەڵگرتووە.
Top