دایكی شەهیدان دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دەدەن

دایكی شەهیدان  دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دەدەن
پارتـی دیموكراتـی كوردسـتان بە سـەری بـەرز و بڕوابەخۆبـوون و هۆشـیاریی گـەل، بـە سـەركردایەتییەكی بەهێـز و یەكگرتـوو، بە پشـتیوانیی جەمـاوەرە وەفادار و دڵسـۆزەكەی، بە هەگبـەی پـڕ لـە هەڵوێسـتی نەتەوەیـی و نیشـتمانی، بـە بەرنامـەو دیدگایەكـی روون و نـوێ بـۆ ئاینـدە، بـە لیسـتێك لـە سـەركردە و كادیـرە لێهاتـوو و دڵسـۆزەكانی، لـە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنـی پەرلەمانی كوردستاندا بەشـدار دەبێـت، چاوەڕوانیشـی لـە هاووڵاتیـان ئەوەیـە، كـە وەك مـاف و ئـەرك، فراوانتریـن بەشـداری تێـدا بكـەن، دایكانی شەهیدانی سەرفرازیش وێڕای ئەوەی هاندەری گەورەی هاووڵاتییانن بۆ بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنە، هاوكات داواكارن هەموو هاونیشتمانییەك دەنگ بە لیستی ژمارە 183ی پارتـی دیموكراتـی كوردسـتان بدەن.


لیسـتی (183)ی پارتی لـەژێـر دروشـمی «بنیادنانـی كوردسـتانێكی بەهێـز» نەخشـەڕێی چاكسـازییەكی سەرتاسـەری و بەدیهێنانـی عەدالەتـی كۆمەڵایەتی و رەخسـاندنی هەلی كار و دەرفەتی یەكسـان و بەهێزكردنی ژێرخان و پەرەپێدانی كــۆی ســێكتەرەكانی ژیــان و گوزەرانــی داڕشــتووە. هەمــوو ئەوانەش لــە كوردســتانێكی سـەربەرزدا دەستەبەر دەبن، كـە پارتـی وەك هەمیشـە لـە پێناویـدا خەبـات دەكات و بـەردەوام دەبێـت بـۆ جێبەجێكــردن و ســەلماندنی مافــە نەتەوەیــی و نیشــتمانییەكان. هاوكات لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان خزمەتی پێشمەرگەی پارێزەری كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرزو ئەنفالكراوان بە شەرەفێكی مەزن و شانازییەكی بێوینە دەزانێ. بۆیە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانیش پشتیوانی لە لیستی پارتی دەكەن.

دایكەعایشە،كەبە “دایكیشەهیدان” ناسراوە:
دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە تاكە حزبە لەوەتی هەیە، بۆ شەهید و پێشمەرگە و میللەتی كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان چەترێكی گەورە و متمانەپێكراو بووە، پارتی خۆی بە خزمەتكاری میللەتی كورد و هەموو كوردستانییەك دەزانێت، بەتایبەت بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، بۆیە هەتا ماوم دەنگم هەر بۆ پارتییەو دڵنیاشم هەر پارتی سەردەكەوێت، چونكە خاوەنی بیری سەربەخۆیی و سەرفرازیی گەلی كوردە، خۆزگە نەمردبام هەتا دەوڵەتی كوردیم بدیتبا، ئەوكات مردن ئاسانتر بوو، هەرچەند مردن حەقە و لە سەر رێی هەموومانە. داوا لە هەموو خەڵكی كوردستانیش دەكەم دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.»


عەمبەرمستەفادایكیشەهیدفەرهاد:
«خۆم و خانەوادەكەم هەمیشە و هەتا مردن دەنگمان هەر بۆ پارتی و سەرۆك بارزانی دەبێت، چونكە پارتی بەڕاستی خزمەتی بە گەلی كورد كردووە و خزمەتی پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان دەكات، پارتی هیچ كات لە خەمی منداڵە شەهید و دایكە شەهید دانەبڕاوە. ئێمە چەندین ساڵە خەبات دەكەین، قوربانی دەدەین، ئاوارە بووین، برسی بووین، بێ ماڵ و حاڵ بووین، ئەنفال كراین، كیمیاباران كراین، شەهیدمان دا، دڵنیام ئەگەر ئێمە رازی بین بە كوردستانێكی ژێردەستە حاڵمان هەروا دەبێت، بویە باچیتر ژێردەستی و زوڵمی كەس قبووڵ نەكەین و دەنگ بە پارتی بدەین، بۆ ئەوەی دەوڵەتی كوردستان ببینین.»


پەیمانئەحمەددایكیشەهیدئاشتیفارس:
بۆیە دەنگ دەدەم بەپارتی، چونكە تاكە هێزی سیاسییە كە داكۆكی لەمافە نەتەوایەتییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات، چونكە هەمیشە خزمەتكاری خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بووە، بۆیە دەنگی پێ دەدەم داعش بەزێنە ئەبرامز شكێنە خاین شكێنە دوژمن بەزێنە، پارتی خاوەنی بیروباوەڕی كوردانەیە بۆیە دەنگی پێ دەدەم.


كەوێعەبدوڵادایكیشەهیدزێرەڤان:
«پارتی پێشەنگە لە بەدەستهینانی خەونی شەهیدان و دایكە شەهیدیش چاویان لەوەیە خوێنی رۆڵەكانیان بەفیڕۆ نەڕوات و هەمووان بە سەربەرزی بژین. خەباتی پارتی و بارزانی بۆ بەرژەوەندیی شەخسی نییە، بەڵكو هەموو هەوڵێكی پارتی و بارزانی بۆ بەدیهێنانی خەونی میللەت و ئایندەیەكی باشە بۆ نەوەكان و منداڵانی شەهیدان، بۆ دایكێكیش قورسترین شتە كە رۆڵەكانی بكاتە قوربانی و هەتاهەتایە بەو ئازارەوە بژیت، بەڵام سەربەخۆبوونی كوردستان لەلای هەرتاكێكی كوردپەروەر گرنگترین ئامانجە و خەونی ژیانیەتی. «كورد تەنیا ئەو كاتە لە هەڕەشە و ماڵوێرانكردنی رزگاری دەبێت، كە ببێت بە خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆ و ئەوەش هەمیشە خواستی سەرۆك بارزانی و میللەتەكەی بووە، منیش لەهەموو بارودۆخێك ئەوەم دووپات كردووتەوە كە پێویستە كوردستان بە زووترین كات سەربەخو بێت و تەواوی گەلی كورد خەبات بو بەدەستهێنانی سەربەخۆبوونی كوردستان بكەن و ئێستاش خۆم دەنگ بە لیستی پارتی دەدەم و داواكاریشم هەموو خەڵك دەنگ بە پارتی بدەن كە ئەو سەقامگیری و ئاسایشەی ساڵانێكە بە هیممەتی پێشمەرگە و رۆڵە چاوكراوەكانی بۆ كوردستان دابین كردووە.»


نەزیرەعەبدوڵا،هاوسەریشەهیدسۆفی:
«لەوەتەی هەم پارتیم بە مەوقفی مەردانە بینیوە، هەر بۆیە هەر پارتی و رێبازەكەی پارتیم خۆش دەوێ و، هەر دەنگیش بە پارتی دەدەم، داوا لە هەموو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش دەكەم دەنگ بە حزبی شەهیدان بدەن كە پارتی دیموكراتی كوردستانە. راستە نەبوونی هاوسەرم بۆ من و چوار منداڵی وردم زۆر زۆر سەختە، بەڵام شەهیدبوونی هاوسەرەكەم لە ریزی ئەو رێبازە، خۆشەویستیی ئەو حزبەی لام زیاتر كردووە، چونكە پارتی هەمیشە لەگەڵ ئازارەكانی میللەتەكەی بووە و بۆ نەهێشتنی ئەو ئازارانە جەنگاوە و هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە گەلەكەی سەربەرز بژی، پارتی لە دژی ژێردەستەیی خەباتی كردووە و قوربانی داوە، ئەگەر مێژووی پارتیمان بخوێنینەوە، جگە لە سەروەری و قوربانیدان هیچ شتێكی تر نابینین، بۆیە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین.»
Top