پارتی سیمبولی ئازادی و بیری نەتەوەیی و خاوەن بیرۆكەی دەوڵەت و سەربەخۆییە
September 17, 2018
راپۆرتەکان
رەنج خوڕماڵی:پارتی، تاكە هێز بوو بەرگری كرد و بەرگەی ئەو هەموو پیلانگێڕییەی دوژمنانی كوردستانی گرت
لە رۆژی 30/9/2018دا دەبێت دەنگدەر ویژدانی ئاسوودە بكات، دەنگدەر نابێت لەسەر بنەمای رق و كینە دەنگ بدات، دەبێ بە عەقڵ بیر بكاتەوە و بە دڵ بڕیار بدات، واته پێویسته بزانێت دەنگ بە كام هێز و لایەن دەدات. بە بڕوای من دەبێ بیر لە رۆژە سەخت و پڕ لە پلانگێڕییەكان بكەینەوە، بهوهی كێ و كام هێز بوو بە تەنیا بەرگری لە ماف و خاك و قەوارەی هەرێمی كوردستان كرد؟ كێ و كامانە بوون پێشڕەویی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای عێراقیان راگرت؟ که ههندێ کهسی خائین نەك تەنیا كەركووك، بەڵكو ویستیان تەواوی هەرێمی كوردستان رادەست بكەن لەپێناو بەرژەوەندیی تاكەكەسیی خۆیان. دەبێ بگەڕێینەوە بۆ بەڵگە ڤیدیۆیی و مێژووییەكان و ههندێ لە كەناڵەكان که هاواریان دەكرد، وەك مزگێنی بدهن، دەیانگوت حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی ئەمشەو داخڵی هەولێر دەبن، بەڵام ئهوه پێشمەرگەكانی پارتی بوون که لە پردێ و سحێلا و گوێڕ و مەخموور بەرگرییان لە خاکی کوردتان و هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆك و هەموو ناوچەكانی دیكە كرد و هێرشی دوژمن و خائینانیان تێكشكاند. پارتی تاكە هێز بوو بەرگری كرد و بەرگەی ئەو هەموو پیلانگێڕییەی گرت، ئێشتا پێویستە لە 30/9 دەنگ بدەین بە لیستی ریفراندۆمچی و سەربەخۆخوازەكان، لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
رەفعەت بنەوەیی:
سەرۆك بارزانی كوردی بە دنیا ناساند
پارتی سیمبولی ئازادی و پێكەوەژیانە و پارتی نەبێت، كوردبوونمان چ مانەیەكی هەیە؟ پارتی لەوەتەی هەیە هەر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێدەكۆشێ، بۆیە دەڵێم بژی سەرۆك بارزانی كە كوردی بە دنیا ناساند، بۆیە هەر سەرۆكمانە و هەر سەرۆكیش دەبێت، سڵاو لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی، سڵاو لە خەبات و ماندووبوونی پارتی، بۆیە پارتیم، چونكە پارتی نەبێ، ئازادی و پێكەوەژیانیش نابێت. دەنگمان بۆ لیستی پارتییە، چونكە تاكە حزبە دەتوانێت سەقامگیریی كوردستان رابگرێت و ئازادی و خۆشی بۆ میللەتی كورد فەراههم بكات، لێرەوە داوا لە خەڵكی بهئهمهگ و دڵسۆز دەكەم كە دەنگ بە لیستی بارزانی بدەن، چونكە داكۆكی لە ماف و نەتەوە و خاكی كوردستان دەكات، ئەو لیستەی كە هەزاران خوێنی شەهیدی رژاوە و هەمیشە لە دوای بنیادنانی نەتەوەیەكی سەربەخۆ و دەوڵەتێكی كوردییە.
بژار بەكر:
پارتی لە گەڕانەوەی ناوچە و شار و گوندهكانی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە و كاری بۆ كردووە
هەرچەندە خەڵكی كەركووكم و شارەكەم داگیركراوە، بەڵام ئهگەر خیانەتەكەی (16)ی ئۆكتۆبەر نەبوایە، ئێستا كەركووك لە باوەشی كوردستاندا دەبوو، پارتی تاكە هێز بوو، بەرامبەر (3) دەوڵەتی گەورە شەڕی كرد، داكۆكی لە خاك و سنووری كوردستان كرد، پێشمەرگەكانی هێندە بە جوانی پەروەردە كراون كە بەرامبەر هیچ دوژمنێك سڵ نەكەنەوە و نەكشێنەوە، خیانەتی گەورە وای كرد كەركووك لە دەست بچێت، بەڵام ئەوە بۆ جاری یەكەم نییە خاكی كوردستان داگیر دەكرێت، بەڵكو دەیان جارە و هەمیشەش پارتی لە گەڕانەوەی ناوچە و شار و دێیەكانی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە و كاری بۆ كردووە، من وەك گەنجێكی شاری كەركووك، هەمیشە دەنگم بۆ لیستی پارتی دەبێت، ئەو لیستەی خاوەن ئیرادە و هێز و توانا و خاوەن بیرۆكەی هزری نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە، داوا لە خەڵك دەكەم بێ گوێدانە هۆتاف و قسە بێماناكانی لایەن و دوژمنانی كوردستان، دەنگ بە لیستی (183)ی پارتی بدەن، تا بتوانێت خزمەتی زیاتر بە خەڵكی كوردستان بكات.
رۆڤیا خالید:
من دەنگ دەدەم بە پارتی و رێبازی بارزانیی نەمر
پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبازی بارزانی هەم له رابردوو و هەم له ئێستا و ئایندەش تەواوكەری نەخشەرێگای ئازادی و سەربەخۆیی بووه. دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە خۆت و ماف و دەستكەوتی زێدەتر بۆ كورد و كوردستان، دەنگدانت بە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەفیڕۆ نەچوونی خوێنی ههزاران شەهیدی رێگای ئازادی و سەربەخۆییه، من وەك كچە شەهیدێك بۆ ئەوەی بهرههمی خوێنی باوكم و ههموو شههیدانی کوردستان لە دەست نەچێت، بۆ ئەوەی ئازادی و ئاوەدانی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر ببینم، دەنگ دەدەم بە پارتی دیموكراتی كوردستان، چونکه دەنگدانم بە پارتی دەنگدانە بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی زیاتر، داواش لە خەڵكی كوردستان دهکهم، دەنگ بە لیستی زەردی پارتی بدەن، که پارێزهری خاکی کوردستان و خزمەت بە گەل و نیشتمان دهکات. به دهنگدانی خۆمان به پارتی ئەو ئەركە نەتەوەییەی سەر شانی پارتی زیاتر دهکهین، تا داكۆكی لە خەڵك و خاكی كوردستان بكات، پێویستە خەڵكی كوردستانیش لەو راستییە تێبگەن و پارتی وەك خۆرێكی هەڵهاتوو ببینن، دەنگدانیش بەو لیستە دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموو كوردستان.
میهران شیرۆكی:
پارتی هەمیشە خۆی بە خاوەنی گەل زانیوەو لە هیچ بەرپرسیاریەتییەكی نیشتیمانی رای نەكردووە
پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك ئەرك و مافی لەسەر شانە بەرامبەر بە هاووڵاتی و هاونیشتمانیان، چونكە پارتی هەمیشە خۆی بە خاوەنی گەل زانیوە، لە عێراقیش خەڵكەكە بەردەوام خۆپیشاندان دژی دەسەڵات دەكەن، بەتایبەتی لە شاری بەسره و بەغدا که رۆژ دوای رۆژ حاڵ و گوزەرانی ئهو خهڵکه بەرەو تێكچوون دەچێت. لە كوردستانیش خۆپیشاندان ههبوو، بهڵام دوای ماوەیەك بە هۆی ئارامیی گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی بارودۆخ ئارام بوویەوە و سنوورەكان بە رووی هەرێمدا كرانەوە و فڕۆكەخانەكان دووبارە كرانەوە و گەشتە ئاسمانییەكان دەستیان پێ كردەوە، پەیوەندییە ئابوورییەكان پتەو بوون و ئابووریی هەرێم بەرەو بووژانەوە دەچێت. بەردەوام لەلایەن ئێران و توركیاوە بانگهێشتنامە بۆ بارزانی دێت، تەنانەت لەم دواییەدا ئەردۆغان لە كۆنگرەی حزبەكەی بانگهێشتنامەی بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی نارد، بەڵام جەنابیان بەشدارییان نەكرد، عێراقیش رۆژ له دوای رۆژ وەفدی زیاتر دەنێرنە لای جەنابی سەرۆك بارزانی، چونكە بەشداریی كورد لە هەر یەك لەم كوتلە سیاسییانە پێگەیان بەهێزتر دەكات، بەڵام بارزانی زیاتر بایەخ بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەدات، چونكە ئەم هەڵبژاردنە شكۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ گەلی كورد، كە لە ١٦ ی ئۆكتۆبەر شكۆی گەلەكەمان شكا لەلایەن ناحەزانەوە. بۆیە دەبێت هەموومان كار لەسەر سهرکهوتنی هەڵبژاردنەكه بكەین. ئەوانەی دوێنێ دەیانگوت ریفراندۆمچییەكان دەبێت بدرێنە دادگا، ئەمڕۆ بە كارتێكی گرینگ ناوی دەبەن، داوا لە ریفراندۆمچییەكان دەكەن هەڵبژاردن دوابخرێت. لە دروشمی «با حكومەت لەناوبچێت»، گەڕانەوە بۆ مانەوەی حكومەت، ئەمانە گاڵتەجاڕی نێو سیاسەتن، هەموو شتێك دەكەن بۆ لەباربردنی پرسە نیشتمانییەكانی كورد، بهڵام پشتگەرم بن بە سیاسەتی پارتی و بارزانی، چونكە كار لەسەر كوردایەتی دەكەن .