داوه‌تى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى توركیا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌نكه‌را و هه‌ولێردا؛ وه‌رچه‌رخانێكى مێژووییه
June 1, 2010
راپۆرتەکان
بایه‌خ و گرنگى داوه‌تنامه فه‌رمیه‌كه‌ى حكومه‌تى توركیا بۆ سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار نییه یه‌كێك له حكومه‌ته‌كان داوه‌تى فه‌رمى سه‌رۆكى كوردستان بكات, جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه سه‌رۆك بارزانى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا به‌داوه‌تى فه‌رمى سه‌رۆك ئۆباما سه‌ردانى واشنتۆنى كردوو، له‌مانگى رابردووش‌دا به داوه‌تى فه‌رمى شاعه‌بدوڵلاَ سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ی كرد, هه‌روه‌ها به‌داوه‌تى فه‌رمى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان سه‌عد حه‌ریرى سه‌ردانى لوبنانى كردوو، ئێستاش به فه‌رمى له‌لایه‌ن به‌رِێز ساركۆزى سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نساوه داوه‌تى فه‌رمى كراوه كه‌سه‌ردانى فه‌ره‌نسا بكات و به‌رِێزى داوه‌تنامه‌كه‌ى سه‌رۆك ساركۆزى قبوڵ كردووه.به‌لاَم سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ توركیا بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندیى دیكه‌ى هه‌یه, ئه‌و بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌وه‌یه‌دایه كه ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمیه‌ى به‌رِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا دواى چه‌ند ساڵى ته‌نگژه و ناخۆشى له پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا دێت, بۆیه ئه‌م سه‌ردانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ئیجابى ئه‌وتۆ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن كه ئاستى سیاسیى و دبلۆماتیش ده‌گرێته‌وه, لێره‌دا جێگه‌ى خۆیه‌تى ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان پیاده‌ى ده‌كات, بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى زمانى لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان , جێگه‌ى هه‌رِه‌شه‌ى سه‌ربازى و گه‌رِان به‌دواى چاره‌سه‌رى سه‌ربازیدا بگرێته‌وه, هه‌ر ئه‌م شێوازه‌ى سیاسه‌تى سه‌رۆك بارزانیشه كه له‌سه‌ر ئاستى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیى پێگه‌و شكۆى هه‌رێمى كوردستانى به ئاستێك به‌رز كردۆته‌وه, كه له هه‌موو هاوكێشه سیاسیه‌كاندا به‌وردى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بخوێنرێته‌وه.
بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م پرسه گرنگه ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمى توركیا قسه‌مان كردووه, كه‌سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى و داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا راشكاوانه راى خۆیان بۆ گولاَن به‌م شێوه‌یه ده‌ربرِیوه.