بڕیارێکى حکوومەتى عێراق زیانی چەەندین ملیۆن دۆلاری بە زێڕنگەرانی کوردستان گەیاندووە

بڕیارێکى حکوومەتى عێراق زیانی چەەندین ملیۆن دۆلاری بە زێڕنگەرانی کوردستان گەیاندووە

بەبڕیارێكی حكومەتی عیراقی فیدراڵ ئەوە زێڕنگەرانی هەرێمی كوردستان ناتوانن لە رێگەى فڕۆکەخانەکانى هەرێمی کوردستانەوە زێڕ هاوردە بکەن.
هەر بۆیە زێرنگەرانى هەرێمى کوردستان لەماوەی رابردوو ملیۆنان دۆلار زەرەرمەند بوونە.
لە مانگى ئابى ساڵى رابردووەوە حکوومەتى عیراقی فیدرال بڕیارێکى لە بارەى هاوردەکردنى زێڕەوە دەركرد، ئەویش ئەوەیە كە زێڕنگەرانى کوردستان تەنیا دەتوانن لە رێگەى چەند فڕۆکەخانەیەکى عێراقەوە زێڕ لە دەرەوەى وڵاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بهێنن، بەم هۆیەوە زێڕینگەرانی هەرێمی كوردستان زەرەرێكی زۆری ماددیان بەركەوتووە و دیارە كە حکوومەتى عێراق لەبڕیارەكەدا رەچاوی باروگوزەران و كاری زێڕینگەرانی هەرێمی نەكردووە و هیچ پرس و بۆچوونى هەرێمى وەرنەگرتووە، هەر چەندە لەگەڵ دەرچوونی ئەو بڕیارە لەلایەن زێڕینگەران و لایەنی پەیوەندار بەو توێژەوە نارەزای دەربڕاوە، بەڵام هیچ سوودی نەبووە و بڕیارەكە هەر وەك خۆی ماوەتەوە، هەر لەبەر ئەو بڕیارەوە زیانێكی زۆر بەر زێڕنگەرانى کوردستان كەوتووە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر
Top