به‌پیی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌مرۆ سێ شه‌مه مسته‌فا كازمی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقی په‌سه‌ندكرد ، ئه‌مه‌ش پاش ده‌رچوونی راپۆرتی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی بۆ كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئین خه‌تیب دامه‌زرابوو. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی لیكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب دا‌و ، سزای ئینزباتی له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب و جێگری كارگیری و به‌رپرسی به‌رگری شارستانی سه‌پاند و ، به‌ریوه‌به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه پله‌یه‌ك هێنرایه خواره‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له پۆسته‌كانیان دوور خراوه، ئه‌م رویوشوینانه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ره‌سافه‌شی گرته‌وه و له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
جیگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كاره‌ساتی ئاگر كه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه مانگی رابردوو له به‌غدا روویدا بووه هۆكاری گیان له ده‌ستدانی 133 نه‌خۆش و برینداربووی زیات له 200ی دیكه
گوڵان میدیا